له‌م وانه‌یه‌دا چۆنیه‌تی دانانی کاریگه‌ریه‌کی جوان و ئاسان بۆ سه‌ر نووسین شیده‌که‌مه‌وه، هیوادارم سوودی هه‌بێت.
فۆتۆشۆپ بکه‌وه، په‌ڕه‌یه‌کی نوێ بکه‌وه، پانی 500 و به‌رزی 300. له‌گه‌ڵ پاشبنه‌مای سپی.
نووسینێک بنووسه، من خه‌تی Arial Black ـم هه‌ڵبژاردووه، له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی 100 و نووسیومه ZKURD. پاشان له ستایڵه‌کانی نێو فۆتۆشۆپ کاریگه‌ری ستایڵێکی له‌سه‌ر دانێ.
بۆ نموونه من ئه‌م شیوه کاریگهریهم داناوه،
جارێکی دیکه، هه‌مان نووسینی که پێشتر نووسیت، بینووسه‌وه، (ZKURD). و بهڕێکووپێکی له‌سه‌ر نووسینه‌که‌ی پێشوو دایبنێ.
وه‌ک هه‌نگاوی پێشوو بۆ نووسینی یه‌که‌م، کاریگه‌ری ستایڵێکی دیکه له‌سه‌ر ئه‌م نووسینه نوێیه دابنێ، بۆ نموونه من ئه‌مه‌م داناوه.
ئامرازی سڕینه‌وه هه‌ڵبژێره، کرته‌یه‌ک بکه سه‌ر نووسینه‌که، ئه‌م په‌یامه‌ت بۆ دێته پێشێ، کرته بکه سه‌ر OK.
پاشان شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی سڕێره‌ر هه‌ڵبژێره بۆ به‌کارهێنانی له سڕینه‌وه‌ی نووسینی دووه‌م.
ئێستا به ئامرازی سڕینه‌وه کرته بکه سه‌ر نووسینه‌که، چه‌ند جارێک، له‌هه‌مان کاتدا شێوه‌ی سڕێره‌ر بگۆڕه بۆ سڕینه‌وه له نووسینی دووه‌م به شێوه‌ی جۆراوجۆر.
نابێ نووسینی یه‌که‌م هیچی لێبسڕێتهوه. ئه‌وه‌ی که من دروستم کرد، ئه‌مه‌یه.
نموونه‌یه‌کی دیکه.
کۆتایی.
ئاسۆ. ن