سه‌ره‌تا له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تیی کۆنکردنی وێنه به‌چه‌ند هه‌نگاوێکی ئاسان و کورت شی ده‌که‌مه‌وه، هیوادارم به‌سوود بێت. فۆتۆشۆپ بکه‌ره‌وه، پاشان ئه‌و وێنه‌یه بکه‌ره‌وه که ده‌ته‌وێ کاریگه‌رییه‌که‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ بکه‌ی، بۆ نموونه من ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م کردۆته‌وه. بڕۆ بۆ لیسته‌ی Image و پاشان Mode و GrayScale کرته بکه، گه‌ر ئاگاداریت بۆ هاته پێشه‌وه، OK کرته بکه. چ ڕه‌نگێك؟ جارێکی دیکه له هه‌مان لیسته‌دا ئه‌مجاره‌یان Duotone کرته بکه، وه‌ک وێنه‌ی خواره‌وه ڕێکی بخه، له Ink 2 دا من ئه‌م ڕه‌نگه‌م هه‌ڵبژاردووه، زۆر گرنگ نییه که چ ڕه‌نگێک هه‌بێ، گرنگ ئه‌وه‌یه ڕه‌نگه‌که هه‌ندێک له خاکی یان قاوه‌یی بچێت. ئه‌مه کۆدی ڕه‌نگه‌که‌یه که من هه‌ڵم بژاردووه، 5A2D02. بڕۆ بۆ لیسته‌ی Filter و پاشان Artistic و Film Grain کرته بکه، به‌م شێوه‌یه ڕێکی بخه. OK کرته بکه، دواترین هه‌نگاو، بڕۆ بۆ لیسته‌ی Image پاشان Adjustment و Brightness/Contrast کرته بکه، له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی که ده‌کرێته‌وه ئه‌م نرخانه بنووسه، Brightness -13، Contrast +34. له کۆتاییدا OK کرته بکه، ده‌بینی که وێنه‌که کاریگه‌ریی وێنه‌ی کۆنی له‌سه‌ر که‌وتووه. ئه‌وه‌ی من به‌م شێوه‌یه ده‌رچووه.