پێشه‌كی: باسی ئه‌م جاره‌مان ده‌رباره‌ی شێوازێكی ئاسانه، بۆ گۆڕینی بنكه‌دراوه‌ی (Microsoft Access) بۆ (MySql). هه‌ڵبه‌ت كۆمه‌ڵێ شێواز هه‌ن، ئێمه لێره‌دا باسی یه‌كێك له‌و شێوازانه ده‌كه‌ین، كه خۆمان چه‌ند جارێك كارمان له‌سه‌ر كردووه و ئه‌نجامی باشی هه‌بووه. لێره‌دا بۆ گۆڕینی بنكه‌دراوه‌ی (Microsoft Access) بۆ (MySql) پڕۆگرامێكی ساده‌ی بێ پاره به‌كار دێنین، ناوی ئه‌و پڕۆگرامه‌ش، (AccessDUMP)ه كه زۆر به ئاسانی (دراوه Data)ی ناو (خشته Table)ی بنكهدراوهكهمان بۆ ده‌گۆڕێ بۆ ئه‌و شێوازه‌ی كه خۆمان ده‌مانهه‌وێ, گۆڕینی (Microsoft Access) بۆ (MySql).پێش ئه‌وه‌ی پڕۆگرامی (AccessDUMP) به‌كار بێنین، بۆ گۆڕینی بنكه‌دراوه، پڕۆگرامی (MySQL Migration Toolkit)مان، به‌كارده‌هێنا، به‌ڵام وه‌ك پڕۆگرامی (AccessDUMP) ئاسان و خێرا نه‌بوو بۆ گۆڕینی بنكه‌دراوه.ئێستا ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی، (MySql) به‌كار دێنن، ئه‌وانه‌ی پێشتر بنكه‌دراوه‌ی (Access)یان به‌كار ده‌هێنا، ئێستا به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه باشه‌كانی (MySql)، بنكهدراوهكانیان ده‌گۆڕن. بۆیه پێمان باش بوو وتارێك ده‌رباره‌ی چۆنێتیی گۆڕینی بنكه‌دراوه‌ی (Microsoft Access) بۆ (MySql) هه‌بێ. داگرتنی پڕۆگرامی (AccessDUMP). ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی جاران ده‌توانرا بۆ داگرتنی پڕۆگرامه‌كه سه‌ردانی بكه‌ین، له‌وێ پڕۆگرامه‌كه دابگرین، ئێستا ئه‌و ماڵپه‌ڕه كار ناكات، به‌ڵام چوونكه پڕۆگرامه‌كه به‌بێ پاره‌یه، هه‌روه‌ها پڕۆگرامه‌كه قه‌باره‌یه‌كی زۆر كه‌می هه‌یه و ئێمه‌ش بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی به‌كاری ناهێنین، ئه‌و پڕۆگرامه ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و ڕاژه‌كاره‌ی خۆمان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ هه‌موو بتوانین ئه‌و پڕۆگرامه دابگرین. بۆ داگرتنی ئه‌و پڕۆگرامه ئه‌و به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه كرته ده‌كه‌ین:ئێره كرته بكه چۆنێتیی به‌كارهێنانی ئه‌و پڕۆگرامه: جێگیركردنی ئه‌و پڕۆگرامه، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانیشی زۆر سانایه. دوای داگرتن و جێگیركردنی پڕۆگرامه‌كه، ئێستا پڕۆگرامه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م وێنه‌یه دیمه‌نی پرۆگرامه‌كه‌یه: بۆ ئه‌وه‌ی بنكهدراوهكهمان بگۆڕین، ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ین: ١- (فایل File) كرته ده‌كه‌ین، یان له جیاتیی ئه‌وه‌ی كرته له‌سه‌ر فایل، بكه‌ین ئه‌وه پیتی (A) كه به ڕه‌نگی زه‌رد نووسراوه كرته ده‌كه‌ین، كه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كار ده‌هێنرێت.٢- دوای كرته‌كردنی (File)، دواتر (Open Access Database) كرته ده‌كه‌ین، پاشان ئه‌و بنكه‌دراوه‌ی كه ده‌مانهه‌وێ، بیگۆڕین بۆ (MySql) جارێك كرته‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، پاشان (Open) كرته ده‌كه‌ین. تێبینی: زۆر جاران بنكهدراوهكانمان، به (تێپه‌ڕه‌وشه Password) ده‌پارێزین، پێش ئه‌وه‌ی بنكهدراوهكانمان بگۆڕین بۆ (MySql)، پێویسته تێپه‌ڕه‌وشه بسڕینه‌وه، واته بنكه‌دراوه‌كه زیاتر به تێپه‌ڕه‌وشه نه‌پارێزراو بێ. ٣- دوای ئه‌وه كه بنكهدراوهكهمان كرده‌وه، ئه‌و خشتانه‌ی ناو بنكه‌دراوه‌كه ده‌بیندرێن، له‌م وێنه‌یه‌دا ته‌نها یه‌ك خشته‌مان هه‌یه، خشته‌ی (zkurd) هه‌یه: پاشان، ئێمه (Dump) كرته ده‌كه‌ین، دواتر (All Tables with data) كرته ده‌كه‌ین. ٤- دوای كردنی (Dump) پاشان (All Tables with data)، دواتر بنكهدراوهكهمان پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین، ناوێكی بۆ ده‌نووسین و دواتر (پاشه‌كه‌وت Save) كرته ده‌كه‌ین. پوخهتی ئه‌م وتاره: وتاری ئه‌م جاره‌مان باسی چۆنێتیی گۆڕینی بنكه‌دراوه بوو، (Microsoft Access) بۆ (MySql). له‌سه‌ره‌وه ناوی (MySQL Migration Toolkit)مان برد، هه‌ڵبه‌ت له نرخی ئه‌ویش كه‌م ناكه‌ینه‌وه، ئه‌وانه‌ی پێیان باشه ده‌توانن ئه‌م به‌سته‌ره كرته بكه‌ن:ئێره كرته بكه‌ن. هه‌روه‌ها پڕۆگرامه‌كه دابگرن، هه‌ر له ناو ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا چه‌ند دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی هه‌یه كه نیشمان ده‌دا چۆن بنكه‌ی دراوهكانمان بگۆڕین بۆ (MySql). |