لێره‌دا چۆنیه‌تی گۆڕینی ڕاستی ده‌موچاو شیده‌كه‌مه‌وه:
وێنه‌یه‌ك بكه‌وه ( پێشنیارم وایه كه فۆرماتی وێنه‌كه JPEG (JPG, JPEG, JPE) بێت، بۆ ئاسانكردنی ئیشه‌كه‌ت.
من ئه‌م وێنه‌یه‌م كردۆته‌وه:

به ئامرازی دیاریكردنی لاكێشه‌یی چوارده‌وری ئه‌و به‌شه دیاری بكه كه ده‌ته‌وێ ده‌ستكاری بكه‌ی:

ئێستا ده‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Filter و له‌وێشدا Liquify هه‌ڵده‌بژێرین:

پاشان ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌مان بۆ ده‌كرێته‌وه.
وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا ڕونكراوهتهوه، به ئامرازی ده‌سته‌كه ده‌توانی وێنه‌كه بكێشی به‌ملاو به‌ولادا، شته‌كانی دیكه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ر وێنه‌كه ڕێكخه، و كاتێك ته‌واوت كردOK كرته بكه.
ئێستا وێنه‌كه چاولێبكه، ده‌بینی كه گۆڕانكاریه‌كی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه،

نموونه‌ی زۆرتر:


ئاسـۆ نـادری