گه‌ر بمانه‌وێت ماتماتیكیانه ژماره‌یه‌ك كه به سیسته‌می دووانی نوسرابێت بیگۆڕین بۆ ژماره‌یه‌كی سیسته‌می ده‌یی، ئه‌وا: به لێكدانی ژماره‌كه به (2 توانی ژماره‌ی خانه‌كه) وه هه‌روه‌ها بۆ خانه‌كانی تر، پێكه‌وه كۆیان ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ستگێر ده‌كه‌ین، نمونه‌یه‌ك وه‌رده‌گرین له‌م خشته‌یه‌ی خواره‌یه دا :
ژماره‌ی دووانی | 0 | 1 | 0 | 1 | 1 | 1 | ||||||||||
ژماره‌ی خانه | 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | ||||||||||
نرخی خانه‌كه | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | ||||||||||
نرخی به‌رامبه‌ر | 0.1 | 1.2 | 0.4 | 1.8 | 1.16 | 1.32 | ||||||||||
كۆكردنه‌وه | 0 | + | 2 | + | 0 | + | 8 | + | 16 | + | 32 | |||||
ئه‌نجام : 58
خانه‌ی یه‌كه‌م : 0
20 لێكدانی 0 = 1 لێكدانی 0 = 0
خانه‌ی دووه‌م : 1
21 لێكدانی 1 = 2 لێكدانی 1 = 2
خانه‌ی سێهه‌م : 0
22 لێكدانی 0 = 4 لێكدانی 0 = 0
وه به‌هه‌مان شێوه بۆ ژماره‌كانی خانه‌كانی تریش.
كه‌واته ژماره‌ی دووانی 111010 به‌رامبه‌ر به 58 ده‌وه‌ستێت له سیسته‌می ده‌یی دا.
له به‌رنامه‌كه و نمونه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، من له لای ڕاسته‌وه ده‌ست ده‌كه‌م به گۆڕێن، هه‌ر بۆیه icount وه‌ك گۆڕدراوێك ڕوونكراوه‌ته‌وه كه خانه‌ی ژماره‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات. هه‌روه‌ها ئێمه 8 خانه‌مان داناوه بۆ ژماره دووانییه‌كه، گه‌ر به‌كارهێنه‌ر كه‌متر بدات ئه‌وا نرخی icount ده‌ریده‌خات. گه‌ر زیاتر بێت سوڕه‌كه كۆتایی پێدێت و له n[MAX_LENGTH] دا ته‌نها 8 ئه‌ندام هه‌ڵده‌گیرێت.
كاتێك ژماره‌كان ده‌درێن له گۆڕدراوی bin_number دا هه‌ڵده‌گیرێن، به‌شێوه‌ی نوسه، بۆیه پێویست ده‌كات بكرێنه‌وه به ژماره‌ی ته‌واو (لێره‌دا 0،1)، بۆ ئه‌وكاره‌ش له سوڕێكدا ژماره‌كان له ژماره 48 ده‌رده‌كرێن، چونكه ئاسكی كۆدی 0 یه‌كسانه به 48 و هی 1 یه‌كسانه به 49.
ئه‌مێنێته‌وه گۆڕینی ژماره‌یه‌كی ڕاستی كه كه‌رتی تێدابێت، ئه‌وه‌ش بۆ تۆ به‌جێدێڵم.