توێشووی زانیاری

بۆ زیاد کردنی زانیارییەکانت

قورسترین زیندەوەر
قورسترین زیندەوەر لەسەر زەوی داری (ماموت)ە، کە لەکالیفۆڕنیا گەورە دەبێت. ئەم جۆرە دارە بەرزییەکەی دەگاتە 80 مەتر و کێشی بە 2500 تەن مەزندە دەکرێت. شایەنی باسە، داری یوکالیپتوس بەرزییەکەی نزیکەی 150 مەتر دەبیت بەڵام کێشەکەی سووکترە.

پارەی گەیاندنی نامە

پێش دۆزینەوەی پوول، پارەی تێچوونی گەیاندنی نامە و نێردراوەکان‌ ئەو کەسە ئەیدا کەنامەکەی پێدەگەیشت، ساڵی 1840 لە بەریتانیا یەکەم پوول دروست کرا، ئیتر نێرەر پولی بەکارهێنا بۆ پێدانی کرێی تێچوونی نامە و نێردراوەکان‌.

یاریەک تۆپی تیا بەکارەێنرا

یاری سکواش ئەو یارییەیە کە لە بەندیخانە داهێنرا بەبەکارهێنانی تۆپ، لە ساڵی 1815 دوو بەندی لە خانەداخراوەکەی تیایدا بەندبوون لە بەریتانیا ئەم جۆرە وەرزشەیان داهێنا، لە سکواش ‌ دا تۆپەکە بە رکتەیەک دەکێشرێ بەدیوارەکەدا، و لە جێگایەکی بچوکدا ئەتوانرێ بەئەنجام بگەیەنرێت.

وشەی نایلۆن Nylon

نایلۆن لە ماددە دەستکردەکانە، کە ڕۆڵێکی زۆر دیاری هەیە لە ژیانی مرۆڤدا، وشەی نایلۆن لە دوو ناوی نیوۆرک – لەندەن پێکەێنراوە، زۆربەی ماددە دەست کردەکان ناوەکانیان لەوشەی دەستکرد دروستکراوە.

گەشەی مرۆڤ

لە یەکەم ساڵی ژیاندا مرۆڤ زۆر بەخێرایی گەشەدەکات، منداڵ لە یەکەم ساڵی ژیانیدا تا 25 سانتیمەتر درێژییەکەی زیاد دەکات.

گوێچکەی فیل

فیلی ئەفریقی گوێچکەکانیان گەورەترە لەبەرامبەر گوێچکەکانی فیلی هیندی دا، هۆکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لە ئەفریقیا دار و سێبەر کەمترە، و گوێچکەکان زۆر بەکاردەهێنن بۆ فێنک کردنەوە و باوەشێنکردنی خۆیان.

پاش مردنیش گەشە دەکەن

پاش مردنی مرۆڤ، هەموو جۆرە گەشەیەک دەوەستێت، بەڵام نینۆک و موو تا سێ ڕۆژ گەشەیان بەردەوام دەبێت و درێژ دەبن.

زۆرترین قوتابی بۆ فێربوونی زمان

لە ‌ڕووسیادا 12 ملیۆن قوتابی زمانی ئەڵمانی فێر دەبن، وەکو زمانێکی بیانی. کە زۆرترین ڕێژەیە لە ئەوروپادا، لە بەریتانیا تەنها 90 هەزار قوتابی بە فێربوونی زمانی بیانییەوە خەریکن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *