پاراستن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، فەیسبووک بە نموونە

ناوەڕۆكی ئەم وتارە
پێشەکی
زانیارییەکان کامانەن
خراپ بەکارهێنان
بازرگانیکردن بە زانیاری بەشداربووان
چۆن زانیارییەکانم بپارێزم؟
پەراوێزەکان

پێشەکی

پرسیار و گومان زۆرن لە بارەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پاراستنی زانیاریی و شتە تایبەتەکانی ئەندامانی بەشداریکەری ئەم تۆڕانە. کێ زانیارییەکان و بەشدارییەکانم دەبینێت؟ کێن وێنەکانم تەماشا دەکەن؟ کێن وتەکانم دەخوێننەوە؟ …هتد چەندین پرسی تر. لەم بابەتەدا تیشک دەخەمە سەر فەیسبووک بەوەی کە زۆرترین بەشداربووی کوردی هەیە بەراورد لەگەڵ تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تردا. فەیسبووک کە زۆرترین بەشداربووی هەیە (پتر لە ٦٠٠ ملیۆن بەشداربووان)، مەرجەکانی بوون بە ئەندامەتیدا سەبارەت بە پاراستنی زانیاری بەشداربووان، وەڵامی هەندێک لەو پرسیارانەی داوەتەوە، و هەندێکیشی هێشتۆتەوە بۆ ڕێکخستنەکانی هەژماری ئەندامان و سازدانی بواری کەسێتی (private).

زانیارییەکان کامانەن

لە هەموو تۆڕەکاندا، زانیاریی تاکەکەسی وەکوو ناو، ناونیشان، ڕێکەوتی لەدایکبوون، پیشە، شوێنی نیشتەجێبوون، وێنە تایبەتییەکان ..هتد ئەمانە بۆ کردنەوەی هەژمار و ناسینی خۆت داوات لێکراوە بیدەیت، هەندێکیان وەکوو پیشە و لە دایکبوونت خۆویستانەیە و دەتوانیت نەیانووسیت. جگە لەمانە لێدوانەکانت، چ لەسەر ئاستی خۆت یان لێدوانەکانت لای هاوڕێ (friend) و ئەو کەسانەی کە ڕێگەت پێداون بەشداریت بکەن، هەروەها دانانی ئەو بەستەر (link) و گرتە ڤیدیۆیانەی کە ئارەزووت لێیان هەیە، وە ئەو کۆمەڵە و ڕێکخراوانەی کە یادداشتیان دەکەیت و بەدوای هەواڵەکانیان کەوتوویت. ئەمانە هەمووی جۆراوجۆر زانیارین کە هەم کەسایەتی بەشداربوو دیاری دەکەن، وە هەم خواست و ویستەکانیشی نیشان ئەدەن. تۆڕێکی وەکو فەیسبووک لە مەرجی ئەندامبووندا ئاماژە بە سوود وەرگرتن لەم زانیارییانە دەدات بۆ بازرگانی خۆی، هەموو وێنەیەک یان هەر جۆرە گرتەیەکی ڤیدیۆی هەژمارەکەتدا بێت، بۆی هەیە بۆ کاری بانگهێشتی خۆی بەکاریان بهێنێت[١].

خراپ بەکارهێنان

زۆرکات لە بەشداربووانەوە دەبیستین کە نەناسێک دەیەوێت پەیوەندی ببەستێت، یاخود پەیامێکی تایبەتی ناردووە، پت ر لە بەشداربووە مێینەکان ڕووئەدات کە هەراسان دەکرێن بە پەیام و لێدوانی تر[٢]، لەم بارەدا پێویستە دوگمەی ئاگادارکردنەوەی فەیسبووک دابگریت، کە هەڵدەستێت بە گەیاندنی پەیامی ناڕەزاییەکەی تۆ و کاردانەوە بەرامبەر کەسی ناحەز، فەیسبوک پێشنیار دەکات کە ئەو کەسانە بسڕیتەوە لە لیستی هاوڕێکانت، بەستیان (block) بکەیت و پاشان ڕاپۆرت لەسەر هەڵسوکەوتیان بنووسیت بۆ فەیسبوک تاکوو ئەوانیش کاری بەرامبەر بکەن[٣].

بازرگانیکردن بە زانیاری بەشداربووان

گومانی تیا نییە کە فەیسبووک قازانجێکی ماڵی مەزن دەکات لە ڕێگەی بازرگانی کردنی زانیاریی و دراوەکانی (data) بەشداربووانی تۆڕەکەی، بۆیە دەبێت پاش خۆ تۆمارکردن لەم تۆڕەدا ڕێکخستنەکانی کەسایەتی و تایبەتمەندێت ی خۆت دەستکاریی بکەیت، بەشێوەیەک بێت کە خۆت لە گەورە و بچوکی نیشاندانی زانیارییەکانت ئاگادار بیت [٢].

چۆن زانیارییەکانم بپارێزم؟

ش ێوازی پاراستن لە فەیسبووکدا چەندین جار هاتۆتە پێش[٤]، پەستانی وڵاتانی دیموکراتخواز لەسەر پارێزگاری کردنی مافی تاکەکەس، هەمیشە ڕێگربوون لە ئاست زیادەڕوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بۆ نموونە پەرلەمانی ئەوروپا جەخت لە مافەکانی پاراستن و ڕێگ ری لەخراپ بەکارهێنانی زانیارییەکان دەکاتەوە.

لێرەدا چەند ڕێنوماییەک دەنووسم کە گرنگن بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت پارێزگاریی لە زانیارییە تایبەتییەکانیان بکرێت:

١. زانیاریی تەواو سەبارەت بە ژیاننامەکەت مەنووسە، بۆ نموونە ، ڕێکەوتی لەدایک بوون، پلەکانی خوێندن، لە کوێ بوون، کەی ..هتد، تەنها ئەو زانیارییانە بدە کە کردنەوەی هەژمارەکە داوای دەکات
٢. ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنی خۆت مەدە کە هەمیشە بەکاری دەهێنیت، بەڵکو ناونیشانێکی ترت بدە کە سەرەکیی نەبێت لە لات.
٣. وێنەی زۆر تایبەت دامەنێ. چونکە بەپێی ڕێساکانی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆیان هەیە وێنەکان بۆ کاری تایبەتی خۆیان و بەدواداچوونەکانیان بەکاربهێنن.
٤. هەموو کەسێک زیادمەکە لە لیستەکەدا، تاکوو نەزانیت کێیە.
٥. تایبەتمەندییەکان بەشێوەیەک ساز بدە کە هەموو کەسێک نەتوانن زانیارییەکانت ببینن، بەڵکو تەنها ئەوانەی کە خۆت دەتەوێت.
٦. گەر لە شوێنەگشتییەکان ئینتەرنێتت بەکارهێنا، باشتروایە لەبەر پاراستنی هەژمارەکەت نەچیتە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.
٧. ئەو وێنانەی کە ناوی تۆی دەخەنە سەر بپارێزە بۆ خۆت و با تەنها خ ۆت بتوانیت ئەو وێنانە ببینیت.

پەراوێزەکان

١. Facebook To Move Ahead With Plan To Let App Makers Get User Phone Numbers
٢. ڕازی بەکارهێنەران لە فەیسبووک Facebook-User klagen über nervende Freunde
٣. بەشی پرسیار و وەڵامی فەیسبووک (http://www.facebook.com/help/?topic=reportabuse)
٤. بڕوانە پاراستن لە فەیسبووکدا (http://www.facebook.com/privacy/explanation.php)
٥. دە هەنگاوی پێویست بۆ خۆپاراستن لە فەیسبووکدا کە دەبێت بیزانیت.

 

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *