دامه‌رزاندنی ڕادیۆی ئینته‌رنێتی

پێشه‌كی
هه‌بوونی ڕادیۆی ئینته‌رنێت شتێكی زۆر چاكه‌ بۆ وێبگه‌ و میوانی وێبگه‌. وێبگه‌كه‌‌ ده‌توانێ میوانانی زۆرتر بۆ خۆی ڕابكێشێ و میوانانیش ده‌توانن كات و ساتێكی خۆش به‌رنه‌ سه‌ر.

دامه‌زراندن
له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تیی دامه‌زراندنی ڕادیۆیه‌كی ئینته‌رنێتی وه‌ك ئه‌وه‌ی “هه‌موو بۆ كوردان” شی ده‌كه‌مه‌وه‌، كه‌ دامه‌زراندنی شتێكی ئاسانه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی جوان و بێ كێشه‌ش كار ده‌كات.

باشتر وایه‌ ئینته‌رنێتی جۆری (Adsl)ـت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ڕادیۆیه‌ك دامه‌زرێنی، چوونكه‌ ڕادیۆ له‌سه‌ر توانای (Upload)ـی هێڵی ئینته‌رنێته‌كه‌ت كار ده‌كات.

له‌ پێشدا پێویست ده‌كات ئه‌م پرۆگرامانه‌ت هه‌بێت.

http://winamp.com
Winamp وه‌شانی 2 بۆ سه‌ره‌وه‌.

http://www.shoutcast.com/downloads/shoutcast-dsp-1-8-2b-windows.exe
SHOUTcast DSP Plug-In بۆ Winamp.

http://www.shoutcast.com/downloads/sc1-9-5/shoutcast-1-9-5-windows.exe
SHOUTcast Server

ئه‌و سێ پرۆگرامه‌ی سه‌ره‌وه‌ دابگره‌، كرته‌ بكه‌ سه‌ر ناوه‌كانیان.

پاش ده‌مه‌زراندنی ئه‌و پرۆگرامه‌ ناوبراوانه‌، بڕۆ نێو بوخچه‌ی پرۆگرامی http://www.shoutcast.com
Shoutcast ـی دامه‌زرێنراو، وایه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌م ڕێوشوێنه‌ ده‌بێ C:Program FilesSHOUTcast، په‌ڕگه‌ی sc_serv.ini له‌گه‌ڵ پرۆگرامی Wordpad دا بكه‌وه‌.

له‌ دێڕی 29 دا وشه‌ی Changeme بگۆڕه‌ به‌ وشه‌یه‌ك كه‌ ته‌نیا خۆت بیزانی، ئه‌و وشه‌یه‌ وشه‌ی كردنه‌وه‌ی ڕادیۆكه‌ت ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی دیكه‌ بتوانن گوێبیستی بن.

www.zkurd.org

ئێستا پێویست ده‌كات كه‌ وشه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر بگۆڕی، له‌ هه‌مان په‌ڕگه‌دا له‌ دێڕی 143 وشه‌ی adminpass بگۆڕه‌ به‌ وشه‌یه‌ك كه‌ ته‌نیا خۆت بیزانی، باشتر وایه‌ هه‌مان وشه‌ی پێشوو نه‌بێت كه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ڕادیۆكه‌ت نووسیت.

دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و گۆڕانكارییان په‌ڕگه‌كه‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌ و دواتر دایبخه‌.

ئێستا له‌ڕێی پرۆگرامی Shoutcast Server ـه‌وه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بكه‌ به‌ ڕاژه‌كارێك بۆ ئه‌وه‌ی ڕادیۆكه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ په‌خشی خۆی ده‌ست پێ بكات.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ Start و پاشان All Programs دا، له‌ژێر بوخچه‌ی SHOUTcast DNAS دا SHOUTcast DNAS (GUI) بكه‌وه‌، پاش كردنه‌وه‌ی، بێ كێشه،‌ ده‌بێ وه‌ك شێوه‌ی خواره‌وه‌ بێت:

www.zkurd.org

له‌ به‌شی دیاریكراو دا (2) هه‌ندێك زانیاری ده‌رده‌كه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ ڕادیۆ و ڕاژه‌كاره‌كه‌ت.

پرۆگرامی Winamp بكه‌وه‌، له‌ Options دا Prefrences كرته‌ بكه‌، Ctrl+P. له‌ په‌نجه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كاندا له‌ به‌شی چه‌په‌وه‌ DSP/ Effect كرته‌ بكه‌.

www.zkurd.org

Plugin ـی Nullsoft Shoutcast Source… كرته‌ بكه‌، په‌نجه‌ره‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌:

www.zkurd.org

كاری ئه‌و Plugin ـه‌، ڕێكخستن و كردنه‌وه‌ی ڕادیۆكه‌یه‌.

له‌به‌شی به‌ كۆدكه‌ر/ Codec دا 24kbps هه‌ڵبژێره‌، گه‌ر ده‌ته‌وێ زۆرربه‌ی كوردان گوێبیستی ڕادیۆكه‌ت بن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی وڵات دا ده‌ژین و ئینته‌رنێتی خێرایان نییه‌.

Output.

www.zkurd.org

به‌شی Yellopages.

لێره‌ هه‌ندێك زانیاری سه‌باره‌ت به‌ ڕادیۆكه‌ ده‌نووسین، بۆ نموونه‌ ناو، جۆر و وێبگه‌ی ڕادیۆ‌.

دواتر كرته‌ له‌ Connection بكه‌.

www.zkurd.org

لێره‌ ژماره‌ی (IP)ی خۆت بنووسه‌، گه‌ر خۆی نه‌نووسرابوو. ئه‌گه‌ر ژماره‌ IP ـی خۆت نازانی ده‌توانی سه‌ردانێكی http://www.all4kurds.net/modules.php?name=Content&pa;=showpage&pid;=19″
ئێره بكه‌یت و وه‌ده‌ستی بێنی.

ژماره‌ی پۆرتی به‌كاربراو، به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی Shoutcast پۆرتی 8000 به‌كار ده‌بات، گه‌ر زۆری لێ نازانی پێویست ناكات ده‌ستكاریی بكه‌یت.

وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی ده‌ستپێكردنی ڕادیۆكه‌ت. واته‌ ئه‌و وشه‌یه‌ی كه‌ له ‌شوێنی Changeme دا نووسیت.

له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك جار په‌یوه‌ندیی نێوان Winamp و ڕاژه‌كار بپچڕێت، ده‌توانی خاڵی Automatic Reconnect چالاك بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خۆكار دووباره‌ په‌یوه‌ندی دروست كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕاژه‌كاردا.

پاش ئه‌و ڕێكخستنانه‌ Connect كرته‌ بكه‌.

به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێ ئێستا ڕادیۆكه‌ت كه‌وتبێته‌ كار و به‌بێ كێشه‌ په‌خشی خۆی بكات.

بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ ڕادیۆكه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕاژه‌كاره‌وه‌ كردووه‌ و كار ده‌كات، ده‌بێ نرخی Sent گۆراو بێت، واته‌ زۆر بكات.

www.zkurd.org

بۆ ڕاگرتنی په‌خش، Disconnect كرته‌ بكه‌.


به‌سته‌ری ڕادیۆكه‌
چۆنیه‌تیی كردنه‌وه‌ی ڕادیۆكه‌ و ناردنی به‌سته‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێكانت بتوانن گوێبیستی بن:

http://000.000.000.000:8000/listen.pls واته‌، ژماره‌ی (IP)ی خۆت + پۆرتی به‌كاربراو + په‌ڕگه‌ی گۆرانییه‌ لیستكراوه‌كان له‌ Winamp دا.

هه‌روها ده‌توانی زانیاریی دیكه‌ت ده‌ست كه‌وێت گه‌ر سه‌ردانی به‌سته‌ری ژماره‌ (IP)ی خۆت بكه‌یت به‌مه‌رجێك ژماره‌ی پۆرته‌كه‌ش بنووسی، بۆ نموونه‌:

http://000.000.000.000:8000

www.zkurd.org

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *