ئه‌م نووسراوه به گشت خاڵه‌كانییه‌وه تایبه‌تمه‌نده به ویندۆز، واته سیسته‌مه‌كانی تری نه‌گرتۆته خۆی!!
1. ڕایه‌ڵه بۆچی باشه؟
ڕایه‌ڵه یه‌كێكه له‌و كاره گرنگانه‌ی ئه‌مڕۆ له نووسینگه‌یه‌كی بچووك یان ماڵێكدا كه زیاتر له كه‌سێك كۆمپیوته‌ر و تۆڕی جیهانی (internet) به‌كاربێنێت
زۆر پێویسته. هه‌ڵبه‌ته له‌م وتاره‌دا له‌مه‌ڕ ڕایه‌ڵه‌ی گه‌وره و ئاڵۆزه‌وه باس ناكرێت.
له چاكییه‌كانی ڕایه‌ڵه له‌م بواره بجووكه‌دا ئه‌وه‌یه كه، زۆرجار وا پێویست ده‌كات په‌ڕه‌یه‌ك چاپ بكرێت له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌ڵام وا پێویست
ده‌كات كه جارێ چاوه‌ڕێ بكات چونكه كه‌سێكی تر ئه‌و كۆمپیوته‌ره به‌كار دێنێت كه چاپكه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه!!!
هه‌ندێك جار له گه‌ڵ بوونی دوو یان سێ كۆمپیوته‌ریش له نووسینگه‌یه‌ك (office) یان له ماڵێكدا چار نه‌بووه هه‌ر ئه‌بێ دوو سێ كه‌س به‌یه‌ك كۆمپیوته‌ر بچنه
(internet) بۆ هه‌ندێك جار چه‌ند كه‌سێك ئاواتی دوو ته‌خته‌كلیل یان دوو مشكیان خواستووه، گه‌رچی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كاره گیروگرفته‌كان ته‌نها
به كڕینی كاڵای ڕه‌ق كۆتایی‌ی نایه‌ت، به‌ڵكوو به هیچ نه‌بێ پێویست به هه‌ندێك زانیاریی سه‌ره‌تاییه ده‌رباره‌ی ڕایه‌ڵه‌یه‌كی بچووك. هه‌ربۆیه‌ش لێره به‌و هیوایه‌ی
كه ئه‌م كورته نووسراوه سوودمه‌ند و به‌كه‌ڵك بێت.
2. چۆن ده‌ست به چی بكرێت؟
ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه زۆر به‌توندی وابه‌سته‌ی ئه‌و نیازه‌ی دڵی خوێنه‌ره، واته گرنگه له پێشدا بزانرێت ئه‌ویسترێت چی بكرێت؟
لێره‌دا وه‌ك نموونه‌یه‌ك دووكۆمپیوته‌ر و چاپكه‌رێك بۆ كاركردن به‌كار دێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه وه‌ك ئه‌نجام جێبه‌جێ كرێن:
له هه‌ردوو كۆمپیوته‌ره‌كه‌وه بتوانرێت چاپ‌بكرێت.
هه‌ردوو كۆمپیوته‌ره‌كه بتوانن له یه‌ك كاتدا له (internet)دا بن.
به ئاسانی بتوانرێت له نێوان هه‌ردوو كۆمپیته‌ره‌كه‌دا په‌ڕگه بگۆڕدرێته‌وه.
3. كاڵاڕه‌قه‌كان و پێویستیی تر.
ئه‌توانرێت به‌گشتی پێویستییه‌كانی بكرێن به دوو به‌شه‌وه و هه‌ریه‌كه له‌و دوو به‌شه ئه‌نجامه‌كانی سه‌ره‌وه به‌جێ دێنێت،
ئنجا ئه‌وه هه‌ر كه‌سه ئه‌توانێت به ئاره‌زووی دڵی خۆی ئه‌و بڕیاره بدا.
ئه‌مه‌ش پێویستییه‌كانن:
یه‌كه‌م:
دوو كارتی ڕایه‌ڵه
یه‌ك پارچه كێبڵی (Twisted pair) ی (crossover).
دووه‌م:
دوو كارتی ڕایه‌ڵه
دوو پارچه كێبڵی (Twisted pair) ی (stright through).
(hub) یان (switch)ێك.
جیاوزیی نێوان یه‌كه‌م و دووه‌م ته‌نها ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌م ته‌نها ده‌توانێت دوو كۆمپیوته‌ر پێكه‌وه به‌ستێت، له‌كاتێكدا دووه‌م ده‌توانێت
زیاتر له دوو كۆمپیوته‌ر پێكه‌وه به‌ستێت گه‌ر پارچه‌ی كێبله‌كان زۆر بكرێن.
4. هه‌نگاوه‌كانی كاركردن.
4.1 دامه‌زراندنی كارتی ڕایه‌ڵه‌كان.
ئه‌وڕۆكه كارتی ڕایه‌ڵه به‌جۆری زۆر له بازاڕدا خراونه‌ته به‌رده‌ست، به‌گشتی ئه‌توانین بڵێین سێ جۆر هه‌ن ئه‌مانیش:
كارتی (PCI) كه 10 مێگاباتی و 100 مێگابایتی هه‌یه.
كارتی (ISA) ئه‌میش ته‌نها (10) مێگابایتی هه‌یه (یه‌كێكه له هه‌ره كارته كۆنه‌كان له بازاڕدا).
كارتی (USB) كارتێكی نوێیه، هه‌ڵبه‌ته بۆ دامه‌زراندن زۆر ئاسانه و پێویست به كردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه ناكات.
كه‌واته پێویست به دوو كارت ئه‌كات له‌و كارتانه‌ی سه‌ره‌وه، جا هه‌رچیه‌كیان بێت هه‌مان كار ده‌كه‌ن،
به چاوپۆشین له‌وه‌ی كه جۆری دووه‌میان كارتێكی كۆنن و پێویسته پێش كڕینی ئه و جۆره كارته دڵنیایی له‌وه بكرێته‌وه كه،
ئایا كۆمپیوته‌ره‌كه له‌و جۆره (slot)ه‌ی تێدایه؟ گه‌ر وه‌ڵامه‌كه به به‌ڵێ بوو با بكڕدرێت و گه‌ر به ناش یان دوودڵی بوو باشتر وایه یه‌كێك
له‌و دوو جۆره‌ی تر هه‌ڵبژێردرێت.
گه‌ر كارته‌كان (USB) بوو ئه‌وا پێویست به كردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه ناكات ته‌نها كێبڵی (USB)ه‌كه له كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌درێت و
ئه‌و (Floppy)یه‌ی یان (CD)یه‌ی له‌گه‌ڵیه‌تی بۆ دامه‌زراندنی كارته‌كه پێویسته ئاماده‌بێت و سه‌یری ڕێپیشاندانی دامه‌زراندنی كارته‌كه بكه و وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كه‌ی دابمه‌زرێنه.
گه‌ر كارته‌كان (PCI) یان (ISA) بوون ئه‌وا ده‌شێ له پێشدا كۆمپیوته‌ره‌كه بكرێته‌وه و كارته‌كان بخزێنرێنه شوێنی گونجاوی خۆیان، پاشان به‌هه‌مان شێوه‌ی وترا
وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كانیشیان دامه‌زرێن.
دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی كارته‌كه داده‌مه‌زرێت، ئه‌و كاته كاتێك له سیسته‌مدا بۆ دڵنیایی سه‌یری كارتی ڕایه‌ڵه ده‌كرێت،
پێویسته كارته‌كه به‌بێ هیچ گرفتێك پیشان بدات. بوونی نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر كارته‌كه، واته سیسته‌م ئه‌و كارته هێشتا
ناناسێته‌وه، بوونی نیشانه‌ی سه‌رسووڕمان له‌سه‌ر ئه‌و كارته، واته سیسته‌م كارته‌كه ده‌ناسێت به‌ڵاموه‌گه‌ڕخه‌ری هه‌ڵه‌ی بۆ دامه‌زراوه.
بۆ چۆنێتی پیشاندانی ئه‌م ئامێرانه له سیسته‌مدا، ڕاسته كرته‌یه‌ك ده‌كرێته سه‌ر (My Computer) و ئه‌و كاته
تایبه‌تمه‌ندییه‌كان (properties) هه‌ڵده‌بژێردرێت و پاشان وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه كرته ده‌كرێته سه‌ر (Device manger).

هه‌ر وه‌ك نموونه ئه‌م وێنه‌یه ده‌خرێته به‌رچاو كه كارتێكی ڕایه‌ڵه‌ی به‌ناوی (ASIX)ی تێدا دامه‌زراوه،

4.2 دامه‌زراندنی پرتۆكۆله‌كان.
ڕه‌نگه له كاتی ویندۆزه‌كانی (95,98,Me) و ته‌نانه‌ت ویندۆزی (NT 4) وا پێویستی بكردایه پرۆتۆكۆلی (TCP/IP) دامبه‌زرێنرێت، كه ئه‌وه‌ش كارێكی
هێنده ئاڵۆز نییه (وا پێوستی ده‌كرد كه( سی‌دی)ی ویندۆزه‌كه‌ت له به‌رده‌ست بوایه و پرۆتۆكۆلی پێویستت دابمه‌زراندایه)، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سیسته‌م له‌كاتی
دامه‌زراندنی كارتی ڕایه‌ڵه‌كه‌دا پرۆتۆكۆلی پێویستیشی له‌گه‌ڵ داده‌مه‌زرێنێت.
پرۆتۆكۆلی (TCP/IP) یه‌كێكه له پرۆتۆكۆله هه‌ره گرنگه‌كانی (internet) گه‌ر بویسترێت هه‌ردوو كۆمپیته‌ره‌كه به‌شدار بن له(internet)دا.
هه‌ر بۆیه ئێستا هه‌وڵ ده‌درێت كه دوو (IP-Address) جیاجیا به دوو كۆمپیوته‌ره‌كه بدرێت، هه‌ر كۆمپیوته‌رێك پێویسته (IP-Address)ێكی دووباره
نه‌كروای هه‌بێت له هه‌ر ڕایه‌ڵه‌یه‌ك له‌جیهاندا.
پێشه‌كی دوو كرته له‌و به‌شه ده‌كرێت كه پێی ده‌وترێت (My Network Places) له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕه‌كه‌دا، پاشان ڕه‌نگه وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا
پیشان دراوه، وێنه‌ی دوو كۆمپیوته‌ر پیشان بدات كه (LAN)ێكی لێ نووسراوه.

ئه‌و كاته دوو كرته ده‌كرێته سه‌ری په‌نجه‌ره‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت

ئه‌و كاته دوو كرته ده‌كرێته سه‌ر (Internet Protocol TCP/IP) په‌نجه‌ره‌یه‌كی دی په‌یدا ده‌بێت، كه وا پێویست ده‌كات (IP-Address)ی تێدا بنووسرێت،
له‌م په‌نجه‌ره‌یه‌دا زۆر زانیاریی جۆراوجۆر كه په‌یوه‌ندیان به ڕایه‌ڵه و (TCP/IP)ه‌وه هه‌یه، د‌ه‌بینرێت ، هه‌ڵبه‌ته ئامانجه‌كه‌ی ئه‌م نووسراوه
په‌یوه‌ندیی ته‌نها به سێ شوێنه‌وه هه‌یه له‌م په‌نجه‌ره‌یه‌دا، هه‌ر بۆیه باس ته‌نها له‌و سێیه ده‌كرێت، ئه‌مانیش:
1- IP address
2- Subnet mask
3- Default gatway
به كورتی له به‌شی یه‌كه‌مدا ئه‌م ژماره‌یه ده‌نووسرێت (10.1.1.1) ئه‌میش له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ژماره‌یه ته‌نها به كۆمپیوته‌رێك ده‌درێت،
كه له (internet)دا به (private) ناو ده‌برێت، له‌به‌ر لانه‌دان له‌م وتاره له‌سه‌ر (Public IP, Private IP) هیچ باس ناكرێت، گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و
ژماره‌یه‌ی سه‌ره‌وه (private)ه و ئه‌وه یه‌كه‌م ژماره ده‌بێ بۆ كۆمپیته‌ری یه‌كه‌م، پاشان له شوێنی دیاریكراو بۆ (Subnet mask) ده‌نووسرێت
(255.0.0.0)، زۆر گرنگه هه‌ردوو كۆمپیوته‌ر هه‌مان (255.0.0.0)یان هه‌بێت، ده‌نا هه‌ردووكیان له یه‌كڕایه‌ڵه‌دا نابن.
وه‌ك خۆی به‌خاڵی ده‌مێنێته‌وه.(Default gateway)

بۆ كۆمپیوته‌ری دووه‌میش هه‌مان كار ده‌كرێت هه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه پێویسته (IP-Address)ه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وی یه‌كه‌مدا جیاواز بێت
وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا پیشان دراوه:

به‌م شێوه‌یه ئه‌وه‌ی پێویست بوو ده‌رباره‌ی پرۆتۆكۆلی (TCP/IP) تا ئێره كرا، مایكرۆسۆفت گرنگیی به پرۆتۆكۆلێكی تر داوه كه پێی
ئه‌وترێت (netbios)، بۆ ئه‌م پرۆتۆكۆله پێویسته هه‌ردوو كۆمپیوته‌ره‌كه دوو ناوی جیاجیایان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌م ناوانه
بتوانن له ڕایه‌ڵه‌دا یه‌كتری بدۆزنه‌وه. ئه‌م پرۆتۆكۆله زۆرجار بۆ به‌شكردنی په‌ڕگه و چاپكه‌ر له نێوان كۆمپیوته‌ره‌كاندا به‌كار دێت.
له‌م دوو وێنه‌یه‌دا چۆنێتیی ئه‌و ناو گۆڕینه‌ی هه‌ردوو كۆمپیوته‌ره‌كه پیشان ده‌درێت، دیاره بۆ گه‌یشتن به‌و شوێنه‌ش
وا پێویست ده‌كات له پێشدا هه‌ندێك كرتـــه‌كاری بكرێت وه‌ك ویندۆز ڕای هێناوین:
ڕاسته كرته‌یه‌ك ده‌كرێته سه‌ر (My Computer) پاشان (properties) هه‌ڵده‌بژێردرێت، پاشان له به‌شی (Computer Name)
كرته ده‌كرێته سه‌ر (Change)

لێره‌دا كۆمپیوته‌ره‌كه به (pc1) ناو براوه و گرووپه‌كه‌ش به (MALLEWE) ناسراوه. لێره‌شدا گرنگه هه‌ردوو كۆمپیوته‌ره‌كه
له هه‌مان گرووپدا بن، بۆ كۆمپیوته‌ری دووه‌میش هه‌مان كار ده‌كرێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ناوێكی جیای هه‌یه.

له وه‌تی ویندۆز هه‌یه به ویندۆزی (XP)یشه‌وه دوای گۆڕینی ناوی كۆمپیوته‌ره‌كه به داخه‌وه ده‌بێ ئه‌و سیسته‌مه بكوژێته‌وه و
جارێكی دی داگیرسێته‌وه ئنجا ناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت، هه‌ر بۆیه پێویسته ئه‌و كاره بكرێت.
بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی چاپكه‌ره‌كه‌ت، پێویسته له پێشدا له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپیته‌ره‌ی كه چاپكه‌ره‌كه‌ی لێ به‌ستراوه،وه‌گه‌ڕخه‌ر و پرۆگرامی
تایبه‌ت به چاپكه‌ره‌كه دابمه‌زرێت.
دوو پارچه كێبڵی (Twisted pair) ی (stright through) به‌كار بێنه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو كۆمپیوته‌ر و (hub) یان (switch)ه‌كه
گه‌ر ده‌ته‌وێ (hub) یان (switch) به‌كار بێنیت؟
واته سه‌ری هه‌ر یه‌ك له كێبڵه‌كان ده‌خزێنرێته ناو شوێن كێبڵی كارتی ڕایه‌ڵه‌كه (ئه‌مه پێویسته بۆ هه‌ردوو كۆمپیوته‌ره‌كه بكرێت)،
لاكه‌ی تری كێبڵه‌كه‌ش ده‌خرێته شوێن كێبڵی (hub) یان (switch)ه‌كه، پێویسته له یاد نه‌چێت كه (hub) یان (switch)ه‌كه دابگیرسێنرێت.
به‌ڵام یه‌ك پارچه كێبڵی (Twisted pair) ی (crossover) پێویسته به‌كاربهێنرێت، گه‌ر (hub) یان (switch) به‌كار نه‌هێنرێت، ئه‌میش
كورد گوته‌نی ڕاست و چه‌پ واته سه‌رێكی كێبڵه‌كه له كۆمپیوته‌ری یه‌كه‌م و دووه‌م سه‌ریشی له‌وی دی.
به‌م شێوه‌یه به‌ستنه‌وه‌ی فیزیایی‌ی ڕایه‌ڵه‌كه (لایه‌نی كاڵاڕه‌قی) كۆتایی‌ی دێت .
كاتێك كۆمپیوته‌ری یه‌كه‌م ئاماده ده‌كرێت بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ (internet) به هه‌رچی شێوه‌یه‌ك بێت له شێوه‌كانی په‌یوه‌ندی
وه‌ك نموونه‌ی (modem, ISDN, ADSL, Cable) ئه‌و كاته ئه‌و ئامێره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه درووست ده‌كات، ئنجا ئه‌گه‌ر (ADSL یان Cable)
بێت، ئه‌و ئامێره‌كه كارتێكی تری ڕایه‌ڵه ده‌بێت و گه‌ر مۆدێم یان (ISDN) بێت ئه‌وا هه‌مان ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه پێویستن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو
كۆمپیوته‌ره‌كه بتوانن به‌شداربن له ئینته‌رنێتدا.
له‌سه‌ر ئامێری په‌یوه‌ندیكه‌ر به (internet)ه‌وه ڕاسته كرته‌یه‌ك ده‌كرێت و دووه‌م چوارگۆشه(Checkbox) هه‌ڵده‌بژێرێت، كه تیایدا نووسراوه
ڕێگه به بكارهێنه‌ره‌كانی ڕایه‌ڵه بده له ڕێگه‌ی ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌وه په‌یوه‌ندی به(internet)ه‌وه بكه‌ن. وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا پیشان دراوه.

5. تاقیكردنه‌وه و دڵنیابوون.
باشترین ڕێگه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی پرۆتۆكۆلی (TCP/IP) فه‌رمانێكه به ناوی (ping) ده‌توانرێت له ڕێیه‌وه گشت كۆمپیوته‌ره به‌یه‌كه‌وه
به‌ستراوه‌كان تاقی بكرێنه‌وه، بۆ نموونه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری یه‌كه‌م كه له نموونه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ناوی (pc1)ه و (IP-Address)ی
10.1.1.1 ی هه‌یه (ping) له‌وی تریان بكرێت، ئه‌میش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌كرێت:
start->run->cmd ok
پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌كی (DOS) ده‌كرێته‌وه و تیایدا ده‌نووسرێت
ping 10.1.1.2
پاشان گه‌ر وه‌ڵامێكی به‌م جۆره‌ی خواره‌وه درایه‌وه، واته په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو كۆمپیوته‌ره‌كه سه‌ركه‌وتووه.
Pinging 10.1.1.2 with 32 bytes of data:
Reply from 10.1.1.2: bytes=32 time=2ms TTL=255
Reply from 10.1.1.2: bytes=32 time<1ms TTL=255
Reply from 10.1.1.2: bytes=32 time<1ms TTL=255
Reply from 10.1.1.2: bytes=32 time<1ms TTL=255
Ping statistics for 10.1.1.2:
Packets: Sent = 4, Received = 4, Lost = 0 (0% loss),
Approximate round trip times in milli-seconds:
Minimum = 0ms, Maximum = 2ms, Average = 0ms
گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتووانه نه‌بوو، ئه‌وا به‌نزیكه‌یی وه‌ك ئه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
Pinging 10.1.1.2 with 32 bytes of data:
Request timed out.
Request timed out.
Request timed out.
Request timed out.
Ping statistics for 10.1.1.2:
Packets: Sent = 4, Received = 0, Lost = 4 (100% loss),
كه‌واته شتێك به‌هه‌ڵه كراوه، پێویسته به‌وردی جارێكی تر ئه‌م وتاره بخوێنرێته‌وه.
پاش دڵنیابوون له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو كۆمپیوته‌ره‌كه، ئنجا كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی چاپكه‌ره‌كه دێت.
بۆ نموونه چاپكه‌ره‌كه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری یه‌كه‌م واته (pc1) دامه‌زرێنراوه كه‌واته له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری دووه‌مه‌وه
ئه‌بێ بتوانرێت په‌یوه‌ندیی به ئه‌و چاپكه‌ره‌ی كه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری یه‌كه‌م دامه‌زراوه به بێ گرفت بكرێت.
وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه.

6. ڕێز و سوپاس.
ڕێز و سوپاسی بێپایان بۆ كاك دیاكۆ كه، هه‌ستا به ڕاستكردنه‌وه‌ی لایه‌نی زمانیی ئه‌م نووسینه.