دوگمه‌ بۆ ماڵپه‌ڕ لە فۆتۆشۆپ CS

له‌م وانه‌یه‌دا چۆنیه‌تی دروستکردنی دووگمه‌ بۆ ماڵپه‌ڕ شیده‌که‌مه‌وه‌.
نموونه‌یه‌کی وانه‌که‌.


په‌ڕه‌یه‌کی نوێ بکه‌وه‌، من 300X300 پیکسلم کردۆته‌وه‌. ڕه‌نگی پشته‌وه‌ی گرینگ نیه‌ چی بێت.
چینێکی نوێ دروست بکه‌، Layer>New>New Layer.
ئامرازی دیاریکردنی چوارگۆشه‌یی هه‌ڵبژێره‌.

لاکێشه‌یه‌ک دروست بکه‌، وه‌ک وێنه‌ی خواره‌وه‌

به‌ ڕه‌نگی ئه‌م کۆده 0D6888‌ ڕووی لاکێشه‌که‌ ڕه‌نگ بکه‌. کرته‌ بکه‌ سه‌ر لیسته‌ی Layer، پاشان Layer Style هه‌ڵبژێره‌‌، Inner Shadow کرته‌ بکه‌. به‌م شێوه‌ ڕێکی بخه‌.

له‌ هه‌مان په‌نجه‌ره‌دا بڕۆ سه‌ر Inner Glow و به‌م شێوه‌یه‌ ڕێکی بخه‌.

ئه‌مجاره‌یان Bevel and Emboss.

دواترین هه‌نگاو Storke کرته‌ بکه‌و به‌م شێوه‌یه‌ ڕێکی بخه‌.

به‌و شێوه‌ شێوه‌ی گشتیی دووگمه‌که‌ ته‌واو ده‌بێ.

پاشان به‌ پێی پێویستی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت نووسین له‌ سه‌ر دووگمه‌کان بنووسه‌.

کۆتایی. ئاسۆ . ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *