وێنه‌ و نووسین لە فۆتۆشۆپ

له‌م وانه‌یه‌ چۆنیه‌تی گۆڕینی ڕه‌نگی نووسین بۆ‌ وێنه‌یه‌ک شیده‌كه‌مه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان و چه‌ند هه‌نگاوێكی كورت.
نموونه‌ی ئه‌م وانه‌یه‌

فۆتۆشۆپ بكه‌وه‌، په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه‌. نووسینێک بنووسه‌. قه‌باره‌كه‌ی هه‌رچه‌ند گه‌وره‌تر بێت چاكتره‌.
وێنه‌یه‌ک بكه‌وه، (ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێ بیكه‌ی به‌ ڕه‌نگی نووسینه‌كه‌ت) من وێنه‌یه‌كی ئاڵای كوردستان‌م كردۆته‌وه‌. پاشان په‌نجه‌ بنێ به‌ Ctrl+A، بۆ دیاریكردن. پاش ئه‌وه‌ی كه‌ دیاریت كرد ڕایبكێشه‌ بۆ نێو په‌ڕه‌ی نووسینه‌كه‌ت.

په‌نجه‌ بنێ به‌ كلیلی Alt Gr و له‌ هه‌مان كاتدا كرته‌یه‌ک بكه‌ سه‌ر سنووری نێوان چینی وێنه‌ و نووسینه‌كه‌ له‌ نێو تابڵۆی چینه‌كاندا.

به‌و شێوه‌ی ده‌بینی كه‌ وێنه‌كه‌ت به‌ قه‌باره‌ی نووسینه‌كه‌ بڕاو ئه‌گه‌ر پێویستی به‌ ڕێككردن هه‌بوو له‌گه‌ڵ نووسینه‌كه‌دا، ده‌توانی به‌ Ctrl+T بیجووڵێنیته‌وه‌ و ڕێكی بكه‌ی.
من پاش دانانی هه‌ندێک كاریگه‌ری دیكه‌ بۆ جوانكاری، ئه‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌م وه‌ده‌ست هات.

كۆتایی.
ئاسۆ نادری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *