پرسەنامەیەک بۆ کۆچی کاک ئاسۆی نادری

بەناوی سەرجەم ئەندامانی زانستپەروەرانی کوردەوە، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵەی کاکە ئاسۆی نادری و هەموو دۆست و هاوڕێیانی دەکەین.

کۆچی کاکە ئاسۆ، زامێکی گەورە و بۆشاییەکی پڕ نەکراوەیە لە زانستپەروەرانی کورد، بەڕێزیان تەمەنی خۆیان لەم بوارە زانستیەدا ڕەخساند بۆ برەودان بە زمان و ئاستی زانینی کۆمەڵگای کوردەواری. لە بواری تەکنۆلۆجیای زانیاری بە گشتی و ڕەنگاڵە و وێبدا بە تایبەتی، زانیننامەیەکی جێهێشت کە نەوەیەک دوای خۆی سوودمەند دەبن لە تاقیکاریی و شارەزاییەکانی.

بەداخەوەین بە کۆچی زووی کاکە ئاسۆ، خوا سەبووری هەموو لایەک بدات و جوانەمەرگیش بە بەهەشتی بەرین شاد بکا.

لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزی ئەندامانی
زانستپەروەرانی کورد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *