6. (مۆنیتۆر monitor) هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت ده‌یكه‌ی له مۆنیتۆرهكهتهوه ده‌یبینی، كه‌وا بێ مۆنیتۆرهكهت هه‌رچی گهرهرتر بێ باشتره.دوو جۆره مۆنیتۆرمان هه‌یه:١. مۆنیتۆری TFTی ته‌خت. ![]() ![]() مۆنیتۆره ئاساییه‌كان ئه‌و باشییه‌یان هه‌یه كه وێنه‌كان باشتر تیایاندا ده‌رده‌كه‌ون، تۆخییهكهیان چڕتره و ئاستی (له‌ره frequency)كه‌یان له سهرههوهیه. ئه‌م باشییانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه وێنه‌كان ڕوونتر ده‌ركه‌ون.قه‌باره‌ی مۆنیتۆره‌كان به (ئینچ inch) ده‌پێورێن و به هێمای ” پیشان ده‌درێن بۆ نموونه مۆنیتۆرێكی ١٧ ئینچ وا: “17 پیشان ده‌درێ. به‌ڵام له‌بیرتان بێ كه پێوانه‌ی ئینچیی مۆنیتۆری ته‌خت و مۆنیتۆری ئاسایی به یه‌ك ڕاده نین. پێوانه‌ی مۆنیتۆره ته‌خته‌كان، ڕووبه‌ری راسته‌قینه‌ی وێنه‌كان پیشان ده‌ده‌ن، كه‌چی مۆنیتۆره CRTكان به گشتی به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر له ڕاستی پیشان ده‌درێن. واته مۆنیتۆرێكی ته‌ختی”17 له ڕاستیدا قه‌باره‌كه‌ی هه‌ر ١٧ ئینچه، كه‌چی مۆنیتۆرێكی CRTی “19 ڕووبه‌ری پیشاندانی وێنه‌كه‌ی “18 ه. بۆ نووسینگه‌یه‌كی ئاسایی مۆنیتۆرێكی TFTی ته‌ختی ١٧ ئینچ (”17) تێروته‌سه‌له، به‌ڵام بۆ كۆمپیۆته‌رێكی یاری، مۆنیتۆرێكی ئاساییی (+ “19) باشتره. درێژه‌ی هه‌یه هه‌موو لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م بابه‌ته: 1 – 2 – 3 – 4 – 5 |
ڕێنوێنی كڕینی كۆمپیۆته‌ر (2)
