کورتەیەک لەسەر هەندێ کۆمپانیای ئایتی (٤)

کۆمپانیای ئای بی ئێم IBM

پێشەکی
ئای بی ئێم بە لاتینی IBM کورتکراوە‌ی (International Business Machine)ە.
مێژووی دروستبوونی IBM دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ ساڵی ١٨٩٦ کە هیرمان هولیرت Herman Hollerith کۆمپانیایەکی بۆ وە‌بە‌رهێنانی ئامێری ژمێرکاری پێک هێنا.
ئەو ئامێرانە کاری ژماردنیان بەئەنجام دەگەیاند لە ڕێگای ئەو کارتە کونکراوانەی کە دراوەکان و زانیارییەکانی لەسەر بوون، هەروەها ئامێری دروست دەکرد کە لە سەرژمێری و دەنگداندا لە ئەمەریکا بەکار دەچوون.
ساڵی ١٩٢٤ ناوی ئەم کۆمپانیایە گۆڕدرا و کرا بە IBM، ئەو کاتە زۆر لە کارەکانی کۆمپانیاکە تایبەتمەند کرابوون بۆ ئامێرە بەکارچووەکانی کە لە دامەزراوەکاندا لە ‌کاردا بوون، کاری وەکوو تاقیکاری، ڕیزکردن، کونکردنە ناو کارتەکانی کە بۆ نواندن و هەڵگرتنی دراوەکان بەکار دهەێنران و هتد.

لۆگۆی IBM

www.zkurd.org

بەرهەمەکانی IBM
لە سەرەتای پەنجاکاندا یەکەم کۆمپیوتەری بەرهەم ەێنا (٧٠١ و ١٤٠١) بە کەرەسەکانیەوە (بیرگە Drum memory، پەپکەی موگناتیسی، چاپکەر printer).
لە زنجیرەی ئەو کۆمپیوتەرانەی بەرهەمی هێنا، جۆری IBM 305 RAMAC بوو کە هەڵگری یەکەم لێخوڕی پەپکە (دیسک) disk drive بوو (بڕوانە وێنەکە)، ئەم جۆرە لە ١٣.٩.١٩٥٦ بەرهەم هێنرا:

www.zkurd.org

لە ساڵی ١٩٦٤ دا قۆناغی بژمێری گەورە System/360 هاتە بازاڕەوە کە تاکوو ئەمڕۆ ئەندازیارییەکەی لە زنجیرە نوێیەکانیشدا دیارە (S/370, S/390, zSerie, System 29).
هاوشانی ئەمە سیستەمی کارپێکردنی OS 360 پەرە پێ درا کە لە ‌پاشاندا z/OSـی لێ کەوتەوە.
لە ساڵی ١٩٧٩ دا سیستەمی System/3 بۆ بژمێری ئاستنزم خستە ‌گەڕ کە تاکوو ساڵی ١٩٨٥ لە کاردا بوو.
ساڵی ١٩٧٥ یەکەم کۆمپیوتەری ەەڵگرتەنی portabl ، IBM 5100 بەرهەم هێنا کە کێشەکەی ٢٥ کیلۆگرام بوو (بڕوانە وێنەکە)، تواناکەی بریتی بوو لە (16Kbyte RAM, BASIC, tape driver) و هەروهەا “پیشانگەر” (monitor)ێکی بچووکی لەسەر بوو کە 16 X 64 وێنەخاڵ pixel بوو.

www.zkurd.org

ئای بی ئێم لە نۆ جۆری جیاوازدا ئه‌م جۆره‌ی بەرهه‌م هێنا. له‌به‌ر گرانیی نرخه‌كه‌ی كه‌ له‌ ٩٠٠٠ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێپه‌ڕی ده‌كرد، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا.

کۆمپیوتەری کەسی PC
ئای بی ئێم لە ساڵی ١٩٧٩ ـەوە لە هەوڵی بەرهەمەێنانی کۆمپیوتەر بوو کە هەموو بەشەکانی پێکەوە بن و خەڵکی ئاسایی بتوانێت بەئاسانی بەکاری بهێنێت. ئەوەبوو IBM System/23 Datamaster داهێنا کە بە all-in-one desktop ناوبرا چوونکە هەموو بەشەکانی پێکەوە ‌بوون، کێشەکەی ٤٣ کیلۆگرام بوو.
ساڵی ١٩٨١ بۆ وەڵامی Apple II یەکەم کۆمپیوتەری کەسی IBM-PC بەرهەم هێنا (بڕوانە وێنەکەی خوارەوە):

www.zkurd.org

یەکەی چارەسەرەکەی CPU ەی کۆمپانیای ئینتێڵ Intel بوو، سیستەمی کارپێکردنەکەی مایکرۆسۆفت – دۆس بوو، کە تایبەت بۆ ئایبیئێم IBM PC-DOS مۆڵەت پێدراوبوو.
تایبەتمەندییەکانی هێندە بەهێز نەبوون، لەبەر ئەوە کۆمپانیاکانی دروستکەری کۆمپیوتەر بەئاسانی توانییان کێبڕکێی لەگەڵدا بکەن، ئای بی ئێم لەمەیاندا دۆڕا.

IBM و سەرچاوەی کراوە Open source
لە ساڵەکانی ١٩٩٠ ئای بی ئێم پشتیوانیی تەواوی سەرچاوەی کراوەی کردووە، سیستەمی کارپێکردنی لینوکس Linux لەسەر ڕاژەکارەکانی دامەزراوە.
هەروەها پشتیوانیی لە پرۆژەی ئێکلیپسە Eclipse کرد زۆر بەفراوانی و، لە پێناویدا تووشی کێشەی دادگا هات لە ساڵێ ٢٠٠٣ دا.

گۆڕانكاری له‌ بازرگانیدا
IBM وەکوو کاردانەوەیەک بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی بازاڕی کۆمپیوتەر و داخوازیی کڕیارەکانی زیاتر بە بەرهەمەێنانی کۆمپیوتەری گەورە و ڕاژەکار server ەوە خۆی تەرخان کرد.

www.zkurd.org

 

ساڵی ٢٠٠٤ دەستی هەڵگرت لە بەرهەمەێنانی کۆمپیوتەری کەسی، لە ١.٥.٢٠٠٥ دا ئەو بەشەی کۆمپانیاکەی فرۆشت بە ١،٧٥ ملیار دۆلار بە کۆمپانیای Lenvo ی چینی. پێشتریش بەشی پەپکەی ڕەقی Hard disk بە هیتاشی Hitachi فرۆشتبوو.

کۆتاییی ساڵی ٢٠٠٥ زیاتر لە ٣٢٩ هەزار کارمەند لە IBM دەست بەکاربوون، لە ٧٠ وڵاتی جیاوازدا.

لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا IBM قازانجی بە ڕێژەی ١٢٪ بەرز بۆتەوە و تێکڕا ٢٢ ملیار دۆلار دەستمایە و قازانجی بووە.

IBM بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپیانیاکانی کارای تەکنەلۆژیای زانیارییەکان دەژمێردرێت
(لە هەر دوو بواری نەرمەکاڵا software و ڕەقەکاڵا hardware دا).

وێبگه‌: http://www.ibm.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *