Actions له‌فۆتۆشۆپ چییه؟ Actions فه‌مانێكی زۆر گرنگه له فۆتۆشۆپ‌دا. كاره‌كه‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی كاته و ڕزگارمان ده‌كات له‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ده‌مانه‌وێ چه‌ندین بار دووباره‌یان بكه‌ینه‌وه. ئه‌و هه‌نگاوانه‌مان بۆ تۆمارده‌كات و پاشان به كرته‌یه‌ک ده‌توانی هه‌موویان جێبه‌جێبكاته‌وه له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی دیكه. ئه‌م فه‌رمانه له پرۆگرامه‌كاندی دیكه‌ش دا هه‌ن بۆ نموونه له Microsoft Words دا به ناوی Macro هه‌یه. بۆ باشتر تێگه‌یشتن له كاری ئه‌م فه‌رمانه چه‌ند هه‌نگاوێكی ساكارم وه‌ک نموونه‌یه‌ک نووسیووه‌و پێكه‌وه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین. تابڵۆی Actions ده‌كه‌وێته نێوه‌ڕاستی لا‌ی ڕاستی فۆتۆشۆپ‌ـه‌وه. ![]() ئێستا ده‌ستده‌كه‌ین به دانانی چه‌ند كاریگه‌ریه‌كی ساكار له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ک. وێنه‌یه‌ک ده‌كه‌ینه‌وه، پاشان دڵنیا ده‌بین كه Mode ـی RGB Color ـی هه‌یه، ئه‌گه‌ر نه، ده‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Image و پاشان له لیسته‌ی Mode دا RGB Color هه‌ڵده‌بژێرین. له‌سه‌ر تابڵۆی Actions دا كرته ده‌كه‌ینه سه‌ر ئه‌و هێما شینه‌ی ته‌نیشت Tool Presets، پاشان New Set ده‌كه‌ین بكه ! ![]() ناوێكی بۆ ده‌نووسین و OK ده‌كه‌ین. هه‌مان هه‌نگاو جێبه‌جێ ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان New Action كرته ده‌كه‌ین، ناوێكی بۆ ده‌نووسین و پاشان Record كرته ده‌كه‌ین بۆ تۆماركردنی ئه‌و هه‌نگاو گۆڕانكاریانه‌ی كه به‌سه‌ر وێنه‌كه‌دا دێنین. ![]() به‌و شێو‌ه ئێستا هه‌نگاوه‌كان یان گۆڕانكارییه‌كان تۆمار ده‌بن. له لیسته‌ی Image دا Adjustment ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و پاشان Hue/Saturation كرته ده‌كه‌ین = CTRL+U. له‌په‌نجه‌ره‌كه‌دا كه ده‌كرێته‌وه Colorize چالاك بكه‌و ڕه‌نگی وێنه‌كه بگۆڕه به ڕه‌نگێكی دیكه كه دیاربێت. من لا‌ی خۆمه‌وه چه‌ند كاریگه‌ریه‌كی دیكه‌م له‌سه‌ر وێنه‌كه داناوه كه پێویست ناكات بیاننووسم، وه‌ک نووسین له‌سه‌ر وێنه، Storke. تۆش ئه‌گه‌ر پێت باشه ده‌توانی جێبه‌جێیان بكه‌یت. پاش ئه‌وه‌ی كه له‌كارگه‌ردانان و هه‌نگاو جێبه‌جێكردن ته‌واوبووین، ده‌چینه‌وه تابڵۆی Actions و له‌وێدا به‌م شێوه‌یه ده‌یبینین. ![]() 5> ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی كه له‌سه‌ر وێنه‌كه دامانناون و لێره تۆماركراون. 6> دووگمه‌ی تۆماركردن. 7> دووگمه‌ی وه‌ستان. كرته‌ده‌كه‌ینه سه‌ر دووگمه‌ی وه‌ستان و تۆماركردن كۆتایی پێدێنین. كاریگه‌ریه‌كانی من له‌سه‌ر وێنه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه. ![]() ئێستا وێنه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ گاریگه‌ری له‌سه‌ر دانه‌نرابێت، له‌تابڵۆی Actions دا كرته ده‌كه‌ینه سه‌ر یه‌كه‌مین هه‌نگاو كه تۆماریكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌وه‌ڵه‌وه هه‌نگاوه‌كان جێبه‌جێ بكات، پاشان كرته ده‌كه‌ینه سه‌ر دووگمه‌ی لێدان بۆ دانانی كاریگه‌ریه‌كان له‌سه‌ر وێنه نوێكه. ![]() ده‌بینین كه به‌و كرته‌یه چه‌ندین هه‌نگاومان جێبه‌جێكرد، و بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه Actions چه‌ند كاتمان بۆ پاشه‌كه‌وت ده‌كات. وێنه نوێكه‌ی من كه كاریگه‌ریه‌كانم له‌سه‌ری دانا به‌م شێوه‌یه ده‌رچوو. ![]() كۆتایی. ئاسۆ نادری. |
Actions لە فۆتۆشۆپ
