حه‌ز ده‌كه‌ی بۆ سایته‌كه‌ت ده‌ق (تێكست)ی 3D چاك بكه‌ی؟ ده‌توانی سه‌ردانی ئێره بكه‌ی و له‌وێ به‌شه‌كانی هه‌ڵبژێره و پاشان وشه‌كه‌ت له كۆتاییدا بنووسه. خۆی ده‌یكا به تێكستی 3D كه دوایی ده‌توانی بیبه‌ی بۆ سایته‌كه‌ت. سه‌ردانی ئێره بكه: 3D text maker
7. په‌نجه‌ره‌یه‌ك له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت
ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ی كاتێ كلیكی سایته‌كه‌ت ده‌كه‌ی له پێشدا (یان هاوكات) په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچووك ده‌رچێ و بۆ نموونه وته‌یه‌ک یان بابه‌تێكی خۆتی تێدا بێ، وا ده‌كه‌ی:له پێشدا په‌ڕه‌یه‌ك كه نووسینه‌كه‌تی تێدایه بنووسه و به‌شێوه‌ی htm خه‌زنی كه. بۆ نموونه به‌م ناوه: welcome.htm پاشان ئه‌م كۆد بخه‌ره ناو ماڵپه‌ڕه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆت و له...
6. هاتوچۆ له‌نێوان پرۆگرامه كراوه‌كان
ده‌توانی به یارمه‌تیی ته‌خته‌كلیل (کێبۆرد)ه‌كه‌ت به ئاسانی له نێوان پرۆگرامه كراوه‌كاندا هاتوچۆ بكه‌ی. وا بكه:1. Alt+Tab پێكه‌وه داگره.2. Tab به‌ر ده به‌ڵام Alt به‌ر مه‌ده. ئێسته په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچووكت بۆ ده‌كرێته‌وه كه هه‌مووی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه كراوه‌ن له‌م ئانه‌دا ده‌بینی. ئه‌گه‌ر جارێكی تر Tab داگریته‌وه ده‌توانی به ئاسانی له نێوان ئه‌و...
5. وێنه‌ی مینیاتوور بۆ ماڵپه‌ڕ
بێگومان ده‌زانی كه پرۆگرامی FrontPage پرۆگرامێكی زۆر باشه بۆ سازكردنی ماڵپه‌ڕ. كاتێ ده‌ته‌وێ وێنه‌یه‌ك بخه‌یته ناو سایته‌كه‌ت له پێشدا بیكه به مینیاتوور (قه‌باره‌كه‌ی زۆر بچووكتره و ده‌ركه‌وتنی خێراتره) و به‌و شێوه‌یه بوار به خه‌ڵك ده‌ده‌ی كه له پێشدا مینیاتووره‌كه ببینێ و ئه‌گه‌ر پێی باش بوو كرته ده‌كاته سه‌ر ئه‌و وێنه...
4. فیلم له ویندۆزی XP دا
ویندۆزی XP پرۆگرامێكی له‌گه‌ڵدایه كه به یارمه‌تیی ئه‌وه ده‌توانی ڤیدیۆفیلمی تۆماركراو یان ده‌نگ له ڤیدیۆكامێره‌یه‌كی ئانالۆگ یان دیجیتال بێنیته ناو كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت و ئه‌گه‌ر ئامێری كۆپیی (سی‌دی)ت هه‌بێ ده‌توانی له‌وێش تۆماری بكه‌یته سه‌ر (سی‌دی) و دواتر لێی بده‌یته‌وه یان بینێری بۆ كه‌سێك. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر وێب‌كامێره‌ت هه‌بێ ده‌توانی به یارمه‌تیی ئه‌م پرۆگرامه...
3. بچۆ بۆ ستارت به‌بێ مشك
به بێ ئه‌وه‌ی مشكۆڵه‌كه‌ت به‌كار بێنی ده‌توانی بچیته ناو Start و له‌وێشه‌وه بۆ ناو به‌شه جیاوازه‌كانی. وا بكه: Ctrl+Esc پێكه‌وه بگره. پاشانیش به یارمه‌تیی پیله‌كان (فلشه‌كان) ده‌توانی بچیته سه‌ر به‌شه‌كان و بۆ چوونه‌ناویشی كرته بكه سه‌ر Ok.
2. وێنه به فۆرماتی gif یان jpg له Word
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ وێنه‌یه‌ك به فۆرماتی gif یان jpg پاشه‌كه‌وت بكه‌ی به‌ڵام پرۆگرامی باشی وێنه‌ت نییه، ده‌توانی له Wordدا ئه‌و كاره بكه‌ی. وێنه‌كه داچه‌سپێنه ناو Word و پاشان وه‌كوو html پاشه‌كه‌وت (Save)ی بكه. به‌و شێوه‌یه وێنه‌كه ده‌گۆڕدرێته سه‌ر فۆرماتی gif یان jpg. هه‌روه‌ها Word خۆی ئۆتۆماتیكی هه‌ڵیده‌بژێرێ بیكا بهgif یان به...
1. ناوی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه له ماڵپه‌ڕدا
كاتێ ماڵپه‌ڕێك ساز ده‌كه‌ی ڕه‌نگه كۆمه‌ڵێ لاپه‌ڕه‌ی جۆربه‌جۆری تێدا بێ، یه‌کێك له‌وانه لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كییه، لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی ده‌بێ هه‌موو كاتێ ئه‌م ناوه‌ی هه‌بێ: index.htm یان index.html چونكوو ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوه‌ی نه‌بێ نازانرێ كام په‌ڕه لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كییه.
به‌راوردێكی IExplorer و Netscape و Opera (به‌شی 2)
لێره هه‌ڵسه‌نگاندنێك ده‌كه‌ین له‌نێوان ئه‌و ئینته‌رنتخوێنه‌رانه: Internet Explorer: له‌م ناونیشانه ده‌توانی Internet Explorer به خۆڕایی داگری: www.microsoft.com + Internet Explorer گه‌وره‌یه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه له‌سه‌ر شوێنه‌وێبییه‌كاندا باش ئیش ده‌كا.+ خێرایه و به هاسانی به‌كار ده‌برێ. + لێتێگه‌یشتنی ئاسانه چونكوو له هه‌موو ویندۆزدا به‌كار ده‌برێ. - Internet Explorer هه‌ر وه‌كوو زۆر به‌رهه‌می دیكه‌ی...
به‌راوردێكی IExplorer و Netscape و Opera (به‌شی 1)
ه‌وڕۆكه كاتێ كۆمپیۆته‌رێكی نوێ ده‌كڕین كۆمه‌ڵێ پرۆگرامی تێدایه، ڕه‌نگه یه‌کێك له‌و پرۆگرامانه پرۆگرامێك بێ به‌ناوی Internet Explorer. له‌ڕێی ئه‌م پرۆگرامه ده‌توانین بچینه ناو ئینته‌رنته‌وه و بۆ خۆمان له‌و جیهانه‌دا بگه‌ڕێین، به‌م پرۆگرامانه ده‌وترێن Browser یان ئینته‌رنتخوێنه‌ر. هه‌ڵبه‌ت Internet Explorer تاقه پرۆگرامێكی ئینته‌رنتخوێنه‌ر نییه كه بتوانین پێی بچینه ناو ئینته‌رنته‌وه، ئینته‌رنتخوێنه‌ری تریش هه‌یه...