ئه‌م وانه‌یه بریتییه له چۆنیه‌تی دروستكردنی Barecode. Barcode ئه‌و كۆده یان هێمایه كه له‌سه‌ر پاكه‌تی شته‌كانی نێو دوكانه‌كاندا هه‌یه‌و نرخی ئه‌و شته‌ی كه ده‌یكڕی ده‌رده‌خات. په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه، 200×80 و له‌گه‌ڵ پاشبنه‌مای سپی و RGB. لهلیستهی Filter دا كرته بكه‌سه‌ر Noise و پاشان Add Noise، وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه ڕێكیبخه Amount بنووسه 400 بۆ Distribution ده‌بێ Gaussian بێت. Monochromatic ـیش چالاک بكه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش هه‌ر لهلیستهی Filter دایه‌و ئه‌مجاره‌یان كرته بكه سه‌ر Blur و پاشان Motion Blur هه‌ڵبژێره بۆ Angle بنووسه 90 Distance 500 پیكسل بێت له تابڵۆی چینه‌كاندا كرته بكه سه‌ر ئیكۆنی چینی نوێ‌و چینیێكی نوێ بكه‌وه به ئامرازی دیرایكردنی لاكێشه‌یی لاكێشهیهک بكێشه له نێوه‌ڕاستی وێنه‌كه‌دا و له نێو چینیه نوێكه‌دا ئێستا ته‌نیا ئه‌وه ماوه كه هێما ژماره‌ییه‌كان بنووسیته سه‌ری كۆتایی. ئاسۆ. |