ویندۆزی XP پرۆگرامێكی له‌گه‌ڵدایه كه به یارمه‌تیی ئه‌وه ده‌توانی ڤیدیۆفیلمی تۆماركراو یان ده‌نگ له ڤیدیۆكامێره‌یه‌كی ئانالۆگ یان دیجیتال بێنیته ناو كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت و ئه‌گه‌ر ئامێری كۆپیی (سی‌دی)ت هه‌بێ ده‌توانی له‌وێش تۆماری بكه‌یته سه‌ر (سی‌دی) و دواتر لێی بده‌یته‌وه یان بینێری بۆ كه‌سێك. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر وێب‌كامێره‌ت هه‌بێ ده‌توانی به یارمه‌تیی ئه‌م پرۆگرامه...
3. بچۆ بۆ ستارت به‌بێ مشك
به بێ ئه‌وه‌ی مشكۆڵه‌كه‌ت به‌كار بێنی ده‌توانی بچیته ناو Start و له‌وێشه‌وه بۆ ناو به‌شه جیاوازه‌كانی. وا بكه: Ctrl+Esc پێكه‌وه بگره. پاشانیش به یارمه‌تیی پیله‌كان (فلشه‌كان) ده‌توانی بچیته سه‌ر به‌شه‌كان و بۆ چوونه‌ناویشی كرته بكه سه‌ر Ok.
2. وێنه به فۆرماتی gif یان jpg له Word
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ وێنه‌یه‌ك به فۆرماتی gif یان jpg پاشه‌كه‌وت بكه‌ی به‌ڵام پرۆگرامی باشی وێنه‌ت نییه، ده‌توانی له Wordدا ئه‌و كاره بكه‌ی. وێنه‌كه داچه‌سپێنه ناو Word و پاشان وه‌كوو html پاشه‌كه‌وت (Save)ی بكه. به‌و شێوه‌یه وێنه‌كه ده‌گۆڕدرێته سه‌ر فۆرماتی gif یان jpg. هه‌روه‌ها Word خۆی ئۆتۆماتیكی هه‌ڵیده‌بژێرێ بیكا بهgif یان به...
1. ناوی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه له ماڵپه‌ڕدا
كاتێ ماڵپه‌ڕێك ساز ده‌كه‌ی ڕه‌نگه كۆمه‌ڵێ لاپه‌ڕه‌ی جۆربه‌جۆری تێدا بێ، یه‌کێك له‌وانه لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كییه، لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی ده‌بێ هه‌موو كاتێ ئه‌م ناوه‌ی هه‌بێ: index.htm یان index.html چونكوو ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوه‌ی نه‌بێ نازانرێ كام په‌ڕه لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كییه.
به‌راوردێكی IExplorer و Netscape و Opera (به‌شی 2)
لێره هه‌ڵسه‌نگاندنێك ده‌كه‌ین له‌نێوان ئه‌و ئینته‌رنتخوێنه‌رانه: Internet Explorer: له‌م ناونیشانه ده‌توانی Internet Explorer به خۆڕایی داگری: www.microsoft.com + Internet Explorer گه‌وره‌یه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه له‌سه‌ر شوێنه‌وێبییه‌كاندا باش ئیش ده‌كا.+ خێرایه و به هاسانی به‌كار ده‌برێ. + لێتێگه‌یشتنی ئاسانه چونكوو له هه‌موو ویندۆزدا به‌كار ده‌برێ. - Internet Explorer هه‌ر وه‌كوو زۆر به‌رهه‌می دیكه‌ی...
به‌راوردێكی IExplorer و Netscape و Opera (به‌شی 1)
ه‌وڕۆكه كاتێ كۆمپیۆته‌رێكی نوێ ده‌كڕین كۆمه‌ڵێ پرۆگرامی تێدایه، ڕه‌نگه یه‌کێك له‌و پرۆگرامانه پرۆگرامێك بێ به‌ناوی Internet Explorer. له‌ڕێی ئه‌م پرۆگرامه ده‌توانین بچینه ناو ئینته‌رنته‌وه و بۆ خۆمان له‌و جیهانه‌دا بگه‌ڕێین، به‌م پرۆگرامانه ده‌وترێن Browser یان ئینته‌رنتخوێنه‌ر. هه‌ڵبه‌ت Internet Explorer تاقه پرۆگرامێكی ئینته‌رنتخوێنه‌ر نییه كه بتوانین پێی بچینه ناو ئینته‌رنته‌وه، ئینته‌رنتخوێنه‌ری تریش هه‌یه...
XML چییه؟
ئه‌وڕۆكه له ئینته‌رنتدا جێبه‌جێكردن و ئاڵوگۆڕكردنی داتا و زانیاری له‌سه‌ر بنه‌مای Hyper Text Markup Language (HTML) و تێكسته‌فایله. كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه HTML ناوه‌ڕۆكه‌کان باس لێ ناكا و هه‌روه‌ها تێكسته‌فایله‌كانیش پێكهاته (structure) ه‌كان پێناسه ناكه‌ن و توانای جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵێ شتی تریشیان نییه. هه‌رچه‌ند نابێ له بیرمان بچێ كه HTML بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كییه...
پاراستنی كۆمپیۆته‌ر (3)
وریای ئه‌سپی ترووجان Trojan horse بن! پوورتێك ده‌توانرێ بكرێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی خۆت ئاگادار بی، ئه‌ویش له لایه‌ن پرۆگرامێكی شاراوه‌وه كه ڕه‌نگه له‌ناو كۆمپیۆته‌ره‌كه‌دا خۆی شاردبێته‌وه و چاوه‌ڕێی هێمایه‌ك بكا له ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چالاك active ببێ. ئه‌م پرۆگرامه بچووكانه پێیان ده‌وترێ "ئه‌سپه ترووجانه‌كان The Trojan horses" (بێگومان ده‌زانن كه له...
فایله‌كانی MP3 چین و چۆن كار ده‌كه‌ن؟
یه‌ك CD بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی مۆسیقا له 44100 جار نموونه‌هه‌ڵگرتن، 16 بیت بۆ هه‌ر نموونه‌یه‌ك و دوو كانال (بۆ ده‌نگه‌كانی Stereo) كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. واتا یه‌ك CD نزیكه‌ی 10 میلیۆن بایت (10 مگابایت) له زانیاری بۆ یه‌ك خوله‌ك مۆسیقای سه‌ر CD كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. واته پارچه مۆسیقایه‌كی 3 خوله‌كی پێویستی به 30 مگابایت...
ئاوڕێك له یونیكۆد
یونیكۆد ئه‌و ئه‌گه‌ره (ئیمكانه) پێك دێنێ كه كۆد دابنرێ بۆ هه‌موو نووسه‌كان characters وا به‌كار ده‌هێنرێن بۆ نووسینی زمانه‌كانی دنیا. ئه‌م ستاندارده له كۆددانانی 16 بیتی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ كه بۆ پتر له 65.000 نووسه characters جێگه دابین ده‌كا. گه‌رچی 65.000 نووسه بۆ كۆددانانی زۆربه‌ی نووسه‌كان وا له زمانه گرنگه‌كانی دنیادا...