بنکه‌کانی تۆڕی موبایل پێکه‌وه پێوه‌ندییان هه‌یه و ده‌توانن ته‌له‌فۆنێکی موبایل بده‌ن به بنکه‌یه‌کی تر کاتێ مرۆڤ ده‌جووڵێته‌وه. کاتێک ته‌له‌فۆنێک هه‌ڵده‌بێ کۆمه‌ڵێ هێما بڵاو ده‌کاته‌وه، ئه‌و هێمایانه ده‌یناسێنێ به‌و بنکه/بنکه‌یانه‌ی که هێماکان ده‌قۆزنه‌وه. ئه‌و بنکه‌یه‌ی که باشترین پێوندیی هه‌یه (زۆر جار نێزیکترینه) بۆی هه‌یه ئا له‌و ساته‌دا هه‌ڵسووڕێنه‌ری ته‌له‌فۆنه‌که بێ. زانیاری...
IT چییه؟
IT كورته‌ی (Information Technology) یه، واته ته‌کنۆلۆژیای زانیاری. ئه‌و زانسته‌ی پێوه‌ندیی هه‌یه به کۆمپيۆته‌ر، ته‌له‌فۆن و (ڕایه‌ڵه network)ی ئه‌له‌كترۆنییه‌وه.ئه‌وڕۆکه له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا زۆر بایه‌خ به IT ده‌ده‌ن و هه‌وڵ ده‌درێ خه‌ڵک له‌م زانستانه نێزیک کرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی کاروباره‌کان له‌و ڕێگایانه‌وه هه‌ڵسووڕێنن و به‌و کاره زۆر کات و داراییان بۆ...
په‌ڕتووکی ئه‌له‌کترۆنی e-book
له‌م وڵاته پێشکه‌وتووانه ده‌توانی له په‌ڕتووکخانه‌کاندا له ڕێی ئینتێرنێته‌وه کتێب به ده‌ین (قه‌رز) وه‌رگری، به‌و په‌ڕتووکانه ده‌وترێ په‌ڕتووکی ئه‌له‌کترۆنیکی (e-book). به‌ده‌ین وه‌رگرتن (قه‌رز گرتن)بۆ به‌ده‌ین وه‌رگرتنی په‌ڕتووکی ئه‌له‌کترۆنیکی له پێشدا ده‌بێ کارتی ئه‌ندامه‌تیی په‌ڕتووکخانه‌یه‌که‌ت هه‌بێ، پاشان یه‌که‌مجار ده‌بێ (خوێنه‌رێکی په‌ڕتووکی ئه‌له‌کترۆنیکی) دامه‌زرێنیته ناو کۆمپیۆته‌ره‌که‌ته‌وه. ئینجا له‌ڕێی ئینتێرنێته‌وه ده‌چیته ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووکخانه‌که‌وه،...
(IP-number) ژماره‌ی IP
هه‌ر کۆمپیۆته‌رێک که به ئینته‌رنێته‌وه پێوه‌ندیی هه‌یه بێگومان له شوێنێکه‌وه ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی گرتووه، واته ناونيشان و ئادریسێکی هه‌یه. به‌و ناونیشانه ده‌وترێ IP- adress و ئه‌و ئادریسه‌ش بێگومان ژماره‌یه‌کی هه‌یه که پێی ده‌وترێ (IP-number) ژماره‌ی IP. تێبینی: (IP = Internet Protocol)هه‌ندێ جار بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له ئینته‌رنت ياری بکه‌ی ڕه‌نگه داوای (IP-number)...
چۆن دڵنيا بين له منداڵه‌کانمان؟
ڕه‌نگه پێتان باش نه‌بێ که منداڵه‌کانتان سه‌یری هه‌موو شتێکی ئينته‌رنێت بکه‌ن. بێگومان کۆنترۆلکردنيشيان کارێکی ئاسان نییه. له‌سه‌ر ئینته‌رنتێت چه‌ند شوێنێک هه‌یه که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته يارمه‌تيتان ده‌دا، بۆ وێنه له‌م شوێنه پرۆگرامێک ده‌توانێ یارمه‌تیتان بدا بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کان نه‌توانن هه‌موو شوێنێکی سه‌ر نێت ببینن: Net Nanny
Adsl چييه؟
(Asymmetric digital subscriber line) ته‌کنيکێکه که هێڵی ئاساییی ته‌له‌فۆن به‌کار ده‌با. له ڕێی مۆدێمی ئادسل (Adsl-modem)ه‌وه ده‌توانی به نێت پێوه‌ند بيت. مرۆڤ ده‌توانێ هاوکات هه‌م به ئینته‌رنته‌وه پێوه‌ندیی هه‌بێ و هه‌ميش له ته‌له‌فۆنه‌وه قسه بکا. مه‌رجی به‌کارهێنانی ئادسل ئه‌وه‌یه که له نێو بازنه‌یه‌کی سه‌ر به ئێزگه‌ته‌له‌فۆنێکی ئادسل دا بژیت. ئه‌وانه‌ی...