بۆ كردنه‌وه‌ی (به‌سته‌ر link)ێك له په‌نجه‌ره‌یه‌كی نوێ‌دا، كاتێ كرته ده‌كه‌یته سه‌ری هاوكات دوگمه‌ی شیفتیش كه له‌سه‌ر (ته‌خته‌كلیل keyboard)ه‌كه‌تدایه داگره
30. خستنه‌سه‌ر و لابردنی دوگمه له toolbar
كاتێ Internet Explorer ده‌كه‌یته‌وه له سه‌ره‌وه كۆمه‌ڵێ وێنۆچكه ده‌بینی وه‌كوو وێنه‌ی چاپگه‌ر یان ماڵۆچكه یان وێنه‌ی Searchه‌كه. ئه‌و هێڵه كه وه‌كوو ڕاسته‌یه‌ك وایه و ئه‌و وێنۆچكانه‌ی له‌سه‌ره پێی ده‌وترێ (bar) كه به كوردی ده‌بێته (تووڵ، میل، شیش یان شریت) كه وێنۆچكه‌ی ئه‌و (ئامراز Tool)انه‌ی له‌سه‌ره و به‌گشتی پێی ده‌وترێ (تووڵی...
29. خستنه‌سه‌ری خێرا له Favorites
ئه‌گه‌ر سایتێكت كردووه‌ته‌وه و ده‌ته‌وێ خێرا بیخه‌یته ناو لیسته‌ی (دڵخوازه‌كان Favorites)ته‌وه، ده‌توانی په‌نجه بنێی به دوگمه‌ی Ctrl + 5، ئیتر ئه‌و سایته ده‌چێته كۆتاییی لیسته‌كه‌وه.
28. لیسته‌ی سایته نووسراوه‌كان
بۆ ئه‌وه‌ی لیسته‌ی هه‌موو ئه‌و سایتانه‌ی كه له (تووڵی ناونیشان Address bar) نووسیوته ببینی په‌نجه بنێ به F4.
27. بۆ سه‌ره‌تای به‌ڵگه‌نامه
كاتێ له كۆمپیۆته‌ره‌كه‌تدا (به‌ڵگه‌نامه document)یه‌كت كردووه‌ته‌وه و له ناوه‌ڕاست یان كۆتایییه‌كه‌یدای بۆ ئه‌وه‌ی بچیته‌وه بۆ ده‌ستپێك و سه‌ره‌تای ئه‌و (به‌ڵگه‌نامه document)یه ده‌توانی په‌نجه بنێی به دوگمه‌ی HOME كه له‌سه‌ر (ته‌خته‌كلیل keyboard)ه‌كه‌تدایه. ئه‌گه‌ر ویستت بۆ كۆتاییی (به‌ڵگه‌نامه document)كه بچی په‌نجه بنێ به دوگمه‌ی End.
26. پیشاندانی خێرای ماڵپه‌ڕ
بۆ ئه‌وه‌ی سایتێك خێراتر بكرێته‌وه ده‌توانی (ده‌نگه‌كان sounds) و (وێنه‌كان pictures) دابخه‌ی. بۆ ئه‌م كاره ئاوا بكه: كرته بكه سه‌ر (ئامرازه‌كان Tools) و پاشان (هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئینته‌رنێت Internet Options) و دوایی (په‌ره‌سه‌ندوو Advanced) و دوایی (ده‌نگه‌كان sounds) و (وێنه‌كان pictures) دابخه.
25. پیشاندانی سایت له كۆمپیۆته‌ر
بۆ لێوردبوونه‌وه و له‌بێژنگدان و (تواناپێدان enable)ی كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ سایتێك پیشان بدات یان نه‌یدات یان پله‌ی جیاواز دابنێی بۆ پیشاندانی هه‌ندێ سایت وه‌كوو سایتی ڕووتی یان زه‌بروزه‌نگ ده‌توانی وا بكه‌ی: كلیك بكه سه‌ر منووی (ئامرازه‌كان Tools) و پاشان (هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئینته‌رنێت Internet Options) و دوایی (ناوه‌ڕۆك Content) و ئینجا...
24. سایتی ناو (دڵخوازه‌كان Favorites)
كاتێ سایتێك لای خۆت ده‌خه‌یته ناو لیسته‌ی (دڵخوازه‌كان Favorites)ته‌وه، ئه‌و سایته ئاماده ده‌بێ بۆ خوێندنه‌وه له كاتێكیش كه له‌سه‌ر هێڵی ئینته‌رنێت نیت.
23. خوێندنه‌وه‌ی سایتێك به (د‌ه‌رهێڵ offline)
ئە‌گه‌ر پێت خۆش بێ ده‌توانی ماڵپه‌ڕێك له ده‌ره‌وه‌ی هێڵ واته به شێوه‌ی offline بخوێنیته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكا له‌سه‌ر هێڵی ئینته‌رنێت بیت. بچۆ بۆ (په‌ڕگه File) و پاشان كرته بكه سه‌ر (پاشه‌كه‌وتی كه وه‌كوو Save As).
22. چوونه‌ناو (تووڵی ناونیشان Address bar)
ده‌توانی به ALT + D ڕاسته‌وخۆ بچیته ناو (تووڵی ناونیشان Address bar)ه‌كه‌ته‌وه.