سه‌ره‌تا
له‌م وانه‌یه‌دا سێ كار به سێ هه‌نگاو ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
• له سه‌ره‌تادا وێنه‌ی نه‌خشه‌ی كوردستان له به‌رنامه‌ی (Paint)دا ده‌كێشین. وه‌ك ده‌زانین (Paint) به‌رنامه‌یه‌كی ساكاری نیگاركێشانه و له سه‌ر سیسته‌می زۆرینه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كان بوونی هه‌یه.
• پاشان وێنه‌ی نه‌خشه كێشراوهكه له به‌رنامه‌ی (Paint)ه‌وه ده‌گوێزینه‌وه ناو به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌ری وۆرد.
• دواتر له ڕووپه‌ڕی به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌ری وۆرددا نه‌خشه‌كه كه‌مێك بچووك ئه‌كه‌ینه‌وه و به‌هۆی ئه‌ركه‌یاریده‌ی تهنهوێنه (Picture)ه‌وه وێنه‌كه له ناوه‌ڕاستی ده‌قێكدا ده‌چه‌سپێنین.
هه‌نگاوی ١
١. به‌رنامه‌ی نیگاركێشانی (Paint) ده‌كه‌ینه‌وه، له‌سه‌رخۆ و به‌وردی نه‌خشه‌ی كوردستان ده‌كێشین.
٢. هه‌ر له به‌رنامه‌ی (Paint)دا نه‌خشه كێشراوهكه نیشانه ده‌كه‌ین و ده‌چینه سه‌ر لیستی (ده‌ستكاری Edit) و پاشان به كرته‌كردنی (له‌به‌رگرتنه‌وه Copy) ڕوونووسی ده‌كه‌ین.
هه‌نگاوی ٢
٣. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی وشه‌ڕێكخه‌ری وۆرد ده‌كه‌ینه‌وه و له‌ڕێی (ده‌ستكاری Edit) و (كرته click) كردن له‌سه‌ر (لكاندن Paste) نه‌خشه‌كه ده‌لكێنین.
هه‌نگاوی ٣
٤. ویستی ئێمه له‌م هه‌نگاوه‌دا ئه‌وه‌یه وێنه‌كه‌مان له ناوه‌ڕاستی ده‌قێكدا دابنێین، واته ده‌مانه‌وێ چوارده‌وری نه‌خشه‌كه نووسین بێت. بۆ ئه‌م كاره باشتر وایه قه‌باره‌ی وێنه‌كه به ڕاكێشان یان خستنه‌وه‌یه‌كی قه‌راغه‌كانی، وێنه‌كه بچووك بكه‌ینه‌وه.
٥. ئه‌گه‌ر هه‌ستمان كرد وشه‌كانی (ده‌ق text)هكه په‌رش و بڵاو ده‌وه‌ستن، ئه‌توانین پێوانه‌ی پانیی ڕووپه‌ڕی به‌ڵگه‌نامه‌كه كه‌م بكه‌ینه‌وه له‌ڕێی گۆڕینی پێوانه‌ی پهڕاوێزهكانهوه.
٦. به كرته‌كردن له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه، وێنه‌كه نیشانه ده‌كه‌ین تا تووڵی تهنهوێنه (Picture)ش چالاك ببێت.
٧. له‌سه‌ر تووڵی ئامرازی تهنهوێنهكان، دوگمه یاخود ئه‌ركه‌یاریده‌ی تایبه‌ت به وێنهدانان له‌گه‌ڵ نووسیندا (Text Wrapping) كرته ده‌كه‌ین و له‌و لیستهیهشدا كه بۆ مان ده‌كرێته‌وه دۆخی (Tight) هه‌ڵده‌بژێرین.
وه‌ك ئه‌بینین پاش ئه‌م كاره ده‌توانین به ڕاكێشانی وێنه‌كه، نه‌خشه‌كه له ناوه‌ڕاستی ده‌قه‌كه‌دا دابنێین. دیاره ده‌شتوانین هه‌ر له‌ڕێی ئه‌ركه‌یاریده‌ی (Text Wrapping)ه‌وه شێوازی دانانی تر هه‌ڵببژێرین بۆ نموونه به جۆرێك بێ كه وێنه‌كه بكه‌وێته ژێر یان ئه‌ملاولای نووسینه‌كه‌وه.
٨. ئه‌شتوانین له لیستی ئهركهیاریدهكانی (Text Wrapping)دا دوا دانه كه (Edit wrap Points)ه هه‌ڵببژێرین بۆ گۆڕینی شێوه‌ی چێوه‌ی وێنه‌كه!