PDF بۆ وێنه‌ لە فۆتۆشۆپ

وه‌ک بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی فۆتۆشۆپ ڕوونه‌ كه‌ فۆتۆشۆپ باشترین پرۆگرامی سه‌رده‌مه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن و دروستكردن و ،،، ــی وێنه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی زۆرتر لێی ورد بینه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ ژۆر شتی دیكه‌مان بۆ جێبه‌جێ ده‌كات. یه‌كێك له‌و شته‌ به‌سوودانه‌ گۆڕینی PDF ـه‌ بۆ فۆرماتی وێنه‌، PDF جۆره‌ فۆرماتێكی په‌ڕگه‌‌‌یه‌‌‌ كه‌ له‌گه‌ڵ پرۆگرامی Acrobat Reader دا ده‌كرێنه‌وه‌.
له‌م وانه‌یه‌ چۆنیه‌تی گۆڕینی PDF بۆ وێنه‌ شیده‌كه‌مه‌وه‌.
پێش هه‌موو شتێك ده‌بێ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كمان هه‌بێت به‌ فۆرماتی PDF، ئه‌گه‌ر نییته‌ ده‌توانی كرته‌ بكه‌یته‌ سه‌ر داگرتنی خواره‌وه‌و دایبگریت:
داگرتن.
فۆتۆشۆپ بكه‌وه‌، پاشان بڕۆ بۆ لیسته‌ی File و له‌وێدا كرته‌ بكه‌ سه‌ر Open یان Ctrl+O.
پاش ئه‌و هه‌نگاوه‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كمان بۆ ده‌كریته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ په‌ڕگه‌‌یه‌ک یان وێنه‌یه‌ك بكه‌ینه‌وه‌،

وه‌ك له‌وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌ ڕوونه‌،‌ فۆتۆشۆپ خۆی All Formats ـی هه‌ڵبژاردوه‌ له‌ ته‌نیشت File Format، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین و فۆرماتی دروست بكه‌ینه‌وه‌، بۆ خۆمان Acrobat TouchUp Image (*PDF;*Al;*PDP هه‌ڵده‌بژێرین و ئه‌و فۆرماته‌ش كه‌ ئێمه‌ مه‌به‌ستمانه‌ PDF ـه‌،

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و فۆرماته‌ی سه‌ره‌وه‌مان هه‌ڵبژارد، شوێنی په‌ڕگه‌‌ PDF ه‌كه‌ دیاریبكه‌، و پاشان بیكه‌وه‌،

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ Open ـنمان كرته‌ كرد، په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچووكی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ دێته‌ پێشه‌وه‌، Width و Height ده‌ستكاری نه‌كرێن باشه‌، چونكه‌ فۆتۆشۆپ خۆی بڕیاری دروستتر ده‌دات. Resolytion بكه‌ به‌ 72 ئه‌گه‌ر وانه‌بوو، Mode زۆر جارێك فۆتۆشۆپ به‌ پێی ڕه‌نگی به‌كاربراو له‌ نێو په‌ڕگه‌ PDF‌ ه‌كه‌ لێره‌دا بڕیار ده‌دات و باشتر وایه‌ كه‌ خۆت بیگۆڕی بۆ RGB Color ئه‌گه‌ر خۆی وانه‌بوو، ئه‌و خاڵه‌كانی دیكه‌ش ده‌ستكاری ناكرێن.

پاش ده‌بینین كه‌ په‌ڕگه‌‌كه‌ی وه‌ک وێنه‌ک كرده‌وه‌ بۆمان، ئێستا ته‌نیا كه‌مێك جوانكاری و ده‌ستكاری خۆتی پێویسته‌، هه‌ركاتێك ویستت كه‌ وه‌ك وێنه‌یه‌ك پاشه‌كه‌وتی بكه‌یت ده‌توانی له‌ لیسته‌ی File دا كرته‌ بكه‌یته‌ سه‌ر Save As و وه‌ک وێنه‌یه‌ک پاشه‌كه‌وتی بكه‌یت.
ئه‌نجامی ئیشه‌كه‌ی من پاش ده‌ستكاریكردن ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

ئاسۆ نادری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *