Storke له فۆتۆشۆپ

له‌م وانه‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م چۆنیه‌تیی دانانی كاریگه‌ریی Storke، (هێڵی ده‌ره‌وه‌) بۆ نووسین شی بكه‌مه‌وه‌، هه‌رچه‌ند شتێكی زۆر ئاسانه‌. به‌ڵام لێره‌دا شی ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ چۆن بتوانی ئه‌و ‌(هێڵه‌ی ده‌ره‌وه‌)ی نووسین بكه‌ی به‌ دوو ڕه‌نگ. چونكوو‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌موو كات خۆی یه‌ک ڕه‌نگت ده‌داتێ.
ده‌ستپێكردن: 
فۆتۆشۆپ بكه‌ره‌‌وه‌، په‌ڕه‌یه‌كی نوێش بكه‌ره‌‌وه‌، پاشان نووسینێک بنووسه‌ (نووسینه‌كه‌ هه‌رچی گه‌وره‌ بێت كاریگه‌رییه‌كه‌ جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت).
پاشان له‌ لیسته‌ی Layer دا Layer Style و پاشان Storke كرته‌ بكه‌، په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه‌.
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌رامبه‌ر Style دا Sahpe Burst هه‌ڵبژێره‌، ده‌توانی له‌ به‌رامبه‌ر Size دا ئه‌و 3 بگۆڕیت بۆ نرخێكی گه‌وره‌تر، ئه‌وه‌ نرخی گه‌وره‌ییی هێڵه‌كه‌یه‌. ئێستا Gradient هه‌ڵبژێره‌ له‌ به‌رامبه‌ر Fill Type دا، پاشان له‌خواره‌وه‌یدا كرته‌‌یه‌ک بكه‌ ئه‌و ڕه‌نگه‌ی كه‌ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت،

په‌نجه‌ره‌ی نوێ كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت و دوو ڕه‌نگ هه‌ڵبژێره ‌و وه‌ك شێوه‌ی خواره‌وه‌ ڕێكی بخه‌،

پاشان OK بكه ‌و بگه‌ڕێوه‌ بۆ نووسینه‌كه‌ت، ده‌بینی كه‌ كاریگه‌رییه‌كی جوانت له‌سه‌ری داناوه‌.

كۆتایی.
ئاسۆ نادری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *