ڕاهێنانی تۆڕێکی دەماری

بیهێنە پێش چاوت، دەتەوێت کۆمپیوتەرێک فێر بکەیت کە وێنەی ژمارە دەستنووسەکان بناسێتەوە، بۆ نموونە ئایا وێنەکە ژمارە سفرە یاخود یەک.بۆ ئەنجامدانی ئەمە، تۆڕێکی دەماری بنیاد دەنێین کە وەکو سیستمێکی بڕیاردانی زیرەک کار دەکات. سەرەتا بە تۆڕەکە دەڵێین چۆن لە ڕێگەی پێدراوەکانەوە (لێرەدا وێنەکان) پێشبینی بکات، بێگومان ئەمەش ڕێک وەکو ڕێبەرییەک...