یونی‌كۆد ئه‌و ئه‌گه‌ره (ئیمكانه) پێك دێنێ كه كۆد دابنرێ بۆ هه‌موو نووسه‌كان characters وا به‌كار ده‌هێنرێن بۆ نووسینی زمانه‌كانی دنیا. ئه‌م ستاندارده له كۆددانانی 16 بیتی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ كه بۆ پتر له 65.000 نووسه characters جێگه دابین ده‌كا. گه‌رچی 65.000 نووسه بۆ كۆددانانی زۆربه‌ی نووسه‌كان وا له زمانه گرنگه‌كانی دنیادا به‌كار ده‌برێن به‌سه، یونی‌كۆد و ISO 10646 شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاویان به ناوی UTF-16 پێك هێناوه كه ئه‌گه‌ری زێده‌كردنی نزیكه‌ی یه‌ك میلیۆن نووسه‌ی تریش پێك دێنێ. ئه‌م به‌ربڵاوییه تێروته‌سه‌له ته‌واوی نووسه‌كانی جیهان، ته‌نانه‌ت هه‌موو خه‌ته‌كانی چاخه‌كانی دێرێن و مێژینه‌ش به ته‌واوی له‌به‌ر ده‌گرێته‌وه.
یونی‌كۆد بۆ ته‌واوی نووسه‌كان وا له زمانه سه‌ره‌كییه‌كانی دنیادا به‌كار ده‌برێن كۆدی دابین كردووه. له‌به‌ر به‌ربڵاویی ده‌سه‌ڵاتگه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی نووسه، ئه‌م ستاندارده زۆربه‌ی هێما پێویسته‌كانی بۆ پیتچنین به چۆنیه‌تییه‌كی واڵا له‌به‌ر گرتووه. له‌و خه‌تانه‌ی وا ئه‌م ستاندارده پشتیوانیی ده‌كا ده‌توانرێ ئاماژه بكرێته لاتین (زۆربه‌ی زمانه ئه‌ورووپییه‌كان له‌به‌ر ده‌گرێته‌وه)، سیریلیك (ڕووسی، سه‌ربی)، یۆنانی، عه‌ره‌بی (بریتی له عه‌ره‌بی، كوردی، فارسی، ئوردوو)، عیبری، هیندی، ئه‌رمه‌نی، ئاسووری، چینی، كاتاكانا و هیراگانا (یابانی) و هانگول (كۆریایی). هه‌روه‌ها ئه‌ژمارێكی زۆر هێمای بیركاری و فه‌ننی، هێماكانی خاڵبه‌ندی، په‌یكان و هێمای جۆربه‌جۆر له‌م ستاندارده‌دا هه‌یه. ئه‌م ستاندارده بۆ ئه‌و هێمایانه‌ی وا ده‌توانن تێكه‌ڵی پیتی‌تر ببن یان بۆ سه‌ره و بۆره و ژێره‌كانیش كۆدی له‌به‌رچاو گرتووه.
دوایین نووسراوه‌ی یونی‌كۆد، سه‌رجه‌م، 49.194 نووسه‌ی هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، 6.400 كۆدیش بۆ به‌كار‌هێنانی تایبه‌تی له‌به‌رچاو گیراوه كه به‌رنامه‌نووسه‌كان ده‌توانن له‌وانه بۆ نووسه‌كان و توانه‌كانی خۆیان كه‌ڵك وه‌رگرن.
تێبینی:
نووسه، له به‌رانبه‌ری character دانراوه. بچووكترین یه‌كه‌ی ده‌ق text. بۆ وێنه پیتێكی لاتین، بۆر‌ه‌یه‌كی زمانی عه‌ره‌بی، هێمایه‌كی خاڵبه‌ندی یان هێمایه‌كی بیركاری.