پێشه‌کی: کاتێ هه‌وڵی فێربوونی زمانێکی نوێی پرۆگرامکردن ده‌ده‌ین ده‌بێ شتێک له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌تا زیاتر به‌سه‌ر زمانه‌که‌دا زاڵ بین و زیاتر شاره‌زاییمان له باره‌یه‌وه هه‌بێ ئه‌وه تێیدا سه‌رکه‌وتوو تر ده‌بین. گه‌لێ زمان بۆ ماڵپهڕکردن و به‌رنامه‌کردن هه‌ن، له‌وانه (HTML) و (PHP) و زمانی (Visual Basic) كه به (ڤی بی VB) ناسراوه، تا ڕاده‌یه‌ک له ئه‌ی ئێس پی نزیکن. ئه‌وانه‌ی زمانی (ڤی بی) ده‌زانن ئه‌وا ئه‌ی ئێس پی بۆ ئه‌وان زۆر ئاسانتره له‌و كه‌سانه‌ی كه زمانی (ڤی بی) نازانن. به‌ڵام زانینی (ڤی بی) مه‌رج نییه بۆ خوێندنی ته‌کنیكی ئه‌ی ئێس پی. ئه‌ی ئێس پی چییه؟ ئه‌ی ئێس پی به‌رهه‌مێکی ته‌كنیكیی مایکرۆسۆفته بۆ دروستکردنی ماڵپه‌ڕی چالاک. ئه‌ی ئێس پی یه‌کێکه له ته‌كنیكه سه‌رکه‌وتووه‌کانی ماڵپهڕکردن. هه‌ر بۆیه‌ش له مێژوویه‌کی زۆر که‌مدا پێشكه‌وتنێكی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه. ئه‌ی ئێس پی له‌سه‌ر ڕاژه‌کار کار ده‌کا، واته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت ماڵپه‌ڕێک به ئه‌ی ئێس پی بڵاو بكه‌یته‌وه ئه‌وه پێویستیت به ڕاژه‌کار ده‌بێ که پشتیوانی له ئه‌ی ئێس پی بکا، واته ده‌بێ ڕاژهکارێکمان هه‌بێ که پاڵپشتیی ئه‌ی ئێس پی بکا بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین ماڵپه‌ڕێ، یان به‌رهه‌مێک به ته‌کنیکی ئه‌ی ئێس پی بخه‌ینه به‌رده‌م خه‌ڵکی. ماڵپه‌ڕی چالاک به بۆچوونی من ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ، ماڵپه‌ڕێکی پێشکه‌وتوو، هه‌میشه له گۆڕاندا وه (ڕاژه‌خواز Client) به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی پێدراو بتوانێ به‌شداری له زیاتر چالاکبوونی ماڵپه‌ڕه‌که بکا. نامه‌وێ ئه‌ی ئێس پی به زمان ناو بێنم، بڵێم زمانی ئه‌ی ئێس پی، چونکه له ڕاستیدا ئه‌ی ئێس پی زمان نییه، به‌ڵام ده‌توانرێ زمانی سکریپت، به‌کار بهێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی چالاک دروست بکه‌ین. له هه‌موویان ناسراوتر (ڤی بی سکریپت VBScript ) وه (جاڤاسکریپت Javascript)ه. ئێمه زیاتر له ئه‌ی ئێس پی زمانی ڤی بی سکریپت به‌کار دێنین. ئه‌ی ئێس پی بۆ چی به‌کار دێ؟ ئه‌ی ئێس پی بۆ زۆر شت به‌کار دێ، بۆ دروستکردنی ماڵپه‌ڕی چالاک، جووڵاوه. بۆ نموونه هه‌ر ته‌نها به ته‌كنیكی ئه‌ی ئێس پی ده‌توانرێ وێبشۆپ، گه‌ڕۆك، میواننامه یان په‌ڕاوی میوان له ماڵپه‌ڕدا، ڕۆژمێر، نووسینی سکریپتی جۆراوجۆر که بتوان چه‌ندین فه‌رمان ئه‌نجام بده‌ن. شاره‌زایانی زانستی ئه‌ی ئێس پی ده‌توانن به سه‌دان به‌رهه‌می جوان دروست بکه‌ن. ئه‌گه‌ر زۆر ده‌رباره‌ی ئه‌وه قسه بکه‌ین که ئه‌ی ئێس پی بۆ چی به‌کار دێ، ئه‌وه کاتێکی زۆری ده‌وێ. به‌ڵام جێگه‌ی خۆیه‌تی باسی پاشه‌که‌وتکردنی زانیاری و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی زانیاری له بنكه‌دراوه بكه‌ین، زۆر گرنگه، باسی ده‌که‌ین و له داهاتووشدا زیاتر ده‌رباره‌ی ده‌دوێین. ڕاژه‌کار چییه؟ زۆر به کورتی باسی ڕاژه‌كار ده‌که‌م، چونکه ناومان هێنا له سه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو بزانن باسی چی ده‌که‌ین. کاتێ تۆ ماڵپه‌ڕێ دروست ده‌که‌یت، ئه‌وه په‌ڕگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت له ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا هه‌یه، واته خۆت ده‌توانیت سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌ت بکه‌یت. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی تۆ بخوێننه‌وه، بتوانن په‌ڕگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت وه‌ربگرن ئه‌وه پێویستیت به ڕاژهکارێ هه‌یه كه به ئینگلیزی پێی ده‌وترێت: (server). کاتێ تۆ په‌ڕگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت خسته سه‌ر ڕاژهکارهكه، ئه‌وا خه‌ڵکی ده‌توانن په‌ڕگه‌كان وه‌ربگرن، نووسراوه‌کانی تۆ بخوێننه‌وه. ئه‌وه کورته‌یه‌ک بوو ده‌رباره‌ی ڕاژه‌کار.ئه‌ی ئێس پی چۆن کار ده‌کا؟ ئێمه پشتر گوتمان که ئه‌ی ئێس پی له‌سه‌ر ڕاژه‌کار کار ده‌کا و کاتێ ئێمه ماڵپه‌ڕێکمان خسته سه‌ر ڕاژه‌کار ئه‌وه خه‌ڵكی ده‌توانن په‌ڕگه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌که بخوێننه‌وه. هه‌رکاتێک که‌سێ خواستی په‌ڕگه‌كانی ئه‌ی ئێس پی بخوێنێته‌وه له ڕاژه‌كاری وێب، ئه‌وه ڕاژه‌کاره‌که په‌ڕگه‌كه ده‌نێرێ وه هه‌روه‌ها هه‌موو کۆده‌کان وه‌رده‌گێڕدرێن بۆ (HTML)، ئه‌و کات که‌سه‌که ده‌توانێ ماڵپه‌ڕه‌که بخوێنێته‌وه. واته کۆده‌کانی ئه‌ی ئێس پی وه‌رده‌گێڕدرێن بۆ (HTML) ئه‌و کات ڕاژه‌خوازی وێب ده‌توانێ په‌ڕگه‌ی ئه‌ی ئێس پی بخوێنێته‌وه. به‌و شێوه‌یه که ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه نیشانی داوه: کورته‌ی ئه‌م بابه‌ته: ئه‌ی ئێس پی، ته‌کنۆلۆژیایه‌کی مایکرسۆفته بۆ دروستکردنی ماڵپه‌ڕی چالاک و ده‌ورێکی گرنگی هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ماڵپه‌ڕێک بۆ بازرگانیکردن دروست بکه‌ین ئه‌وه زانینی ئه‌ی ئێس پی زۆر باشه ئه‌گه‌ر شاره‌زاییمان له باره‌یه‌وه هه‌بێ. ناوهێنانی ئه‌ی ئێس پی وه‌ک زمانێک، هه‌ڵه‌یه، چونکه ئه‌ی ئێس پی زانستێکی ته‌کنۆلۆژیایه و نه‌ک زمان. هه‌ر وه‌ک پێشتر باسمان کرد بۆ به‌کارهێنانی ئه‌ی ئێس پی پێویستیمان به ڕاژهکارێ ده‌بێ. |