پێشه‌كی
(ئووبوونتوو Ubuntu) (سیسته‌مێكی كارپێكردن operating system)ی پێشكه‌وتووه، كه به هاوكاریی به‌كارهێنه‌ران، له‌سه‌ر بنه‌مای (گنو / لینوكس) پێك هاتووه. ئه‌م سیسته‌مه باشترین و نوێترین [نه‌رمه‌واڵه software]كانی دنیای [ژێده‌ركراوه opensource]ی له‌خۆ گرتووه كه بۆ (كۆمپیوته‌ره هه‌ڵگرته‌نییه‌كان laptops)، (كۆمپیوته‌ره ڕوومێزییه‌كان desktops) و (كۆمپیوته‌ره ڕاژه‌كاره‌كان servers) بێوێنه‌یه.
به ئووبوونتوو ده‌توانی بچیته ناو ئینته‌رنێته‌وه، نامه ئه‌له‌كترۆنییه‌كانت بخوێنیته‌وه، به‌ڵگه‌نامه و ده‌ق و هتد به‌رهه‌م بهێنی، وێنه‌كانت ده‌سكاری بكه‌ی، یاریی كۆمپیوته‌ر بكه‌ی، كار له‌سه‌ر ده‌نگ و ڤیدیۆ بكه‌ی.
نرخی ئووبوونتوو
ئووبوونتوو به‌خۆڕایییه و به‌خۆڕاییش ده‌مێنێته‌وه. (تێچووی مۆڵه‌تنامه licencing fee)ی بۆ ناده‌ی.
ده‌توانی ئووبوونتوو داگری، به‌كاری بهێنی، بیده‌یته هاوڕێكانت و بنه‌ماڵه‌كه‌ت، ده‌توانی له فێرگه و فه‌رمانگه به‌كاری بێنی، هه‌مووی هه‌ر به‌خۆڕایی.
هه‌ر شه‌ش مانگ جارێ وه‌شانێكی نوێی ئووبوونتوو بۆ كۆمپیوته‌ری ڕوومێز و كۆمپیوته‌ری ڕاژه‌كار بڵاو ده‌كرێته‌وه، به‌م پێیه ده‌توانی هه‌موو كاتێ خاوه‌نی دوایینترین و باشترین به‌رنامه‌كان بی كه جیهانی [ژێده‌ركراوه opensource] ده‌توانێ پێشكه‌شی بكات.
واتای ئووبوونتوو
ئووبوونتوو كه به شێوه‌ی (oo-BOON-too) ده‌بێژرێ، وشه‌یه‌كی كۆنی ئه‌فریقییه و واته:
(مرۆڤایه‌تی به‌رانبه‌ر به كه‌سانی تر Humantity to others)، یان:
(من ئه‌وه‌م كه هه‌م چونكوو هه‌موومان ئه‌وه‌ین كه هه‌ین I am what I am because of who we all are).
پێداویستییه‌كان
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه پێویستت پێیان بێ له‌سه‌ر یه‌ك (سی‌دی)ن و بریتییه له (ژینگه‌كارێكی ته‌واو a complete working environment). نه‌رمه‌واڵه‌كانی تر سه‌رهێڵ له‌به‌رده‌ستدان.
(دامه‌زراندنه گرافیكییه‌كان) ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ت ده‌ده‌نێ كه خێرا و سانا بكه‌ویته ڕێ. دامه‌زراندنێكی ستاندارد ده‌شێ كه‌متر له (٢٥) خوله‌ك بخایه‌نێ.
كاتێ سیسته‌مه‌كه دامه‌زرا، ڕاسته‌وخۆ ئاماده‌ی به‌كارهێنانه. له‌سه‌ر (ڕوومێز desktop)ه‌كه‌ت ڕیزێك ته‌واوت بۆ ده‌رده‌كه‌وێ بۆ كاری به‌به‌رهه‌م، وه‌كوو ئینته‌رنێت، پرۆگرامه گرافیكییه‌كان، یاری و هتد:
پاڵپشتی ئووبوونتوو
به‌شگه‌یه‌كی ئه‌ورووپی به ناوی (Canonical Ltd) پاڵپشتیی بازرگانی له ئووبوونتوو ده‌كات و داهات و قازانجی سه‌ره‌كیی خۆی نه له‌ڕێی فرۆشتنی ئووبوونتوو، به‌ڵكوو له‌ڕێی گرێبه‌سته پاڵپشتییه بازرگانییه‌كان و ڕاژه‌ئه‌ندازیارییه‌كان دابین ده‌كات.
ئه‌م به‌شگه‌یه پاڵپشتیی (٢٤) كاژێره‌ی هه‌یه له حه‌وت ڕۆژی هه‌فته‌دا. هه‌ر له نزیكه‌ی (٥٠٠) به‌شگه‌ی بازرگانییه‌وه بگره هه‌تا كۆمه‌ڵێ زۆر قوتابخانه و دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی و ئه‌نیستیتۆی لێكۆڵینه‌وه‌یی، پاڵپشتیی لێ ده‌كه‌ن.
جۆره‌كانی ئووبوونتوو
ئووبوونتوو بۆ مه‌به‌ستی جۆربه‌جۆر، چه‌ند جۆرێكی هه‌یه:
١. (كووبوونتوو Kubuntu)
٢. (ئدووبوونتوو Edubuntu)
٣. (زووبوونتوو Xubuntu)
بۆ وێنه له قوتابخانه و فێرگه‌كاندا كه‌ڵك له وه‌شانی (ئدووبوونتوو Edubuntu) وه‌رده‌گیرێ.
ژماره‌ی نه‌رمه‌واڵه‌كانی ئووبوونتوو
نزیكه‌ی (١٠٠٠) گورزه‌ی نه‌رمه‌واڵه پێشه‌كی داده‌مه‌زرێن و نزیكه‌ی (١٣٠٠) گورزه‌ش پاڵپشتیی فه‌رمییان هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه پتر له (١٦٠٠٠)
نه‌رمه‌واڵه‌گورزه، پاش دامه‌زراندنی ئووبوونتوو ئاماده‌ن له‌سه‌ر سیسته‌كه‌مه‌ت دامه‌زرێن. ئه‌م دامه‌زراندنانه له‌ڕێی ئیینته‌رنێته‌وه ده‌بن و ته‌نها به چه‌ند كرته‌یه‌ك ڕوو ده‌ده‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه گه‌لێ گورزه‌ی تر هه‌ن كه هێشتا پاڵپشتیی ڕه‌سمییان وه‌رنه‌گرتووه و له‌لای خه‌ڵكه‌وه به‌كار ده‌برێن.
ژماره و ناوی بڵاوبووه‌كان
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بڵاو ده‌بنه‌وه به‌گوێره‌ی ساڵ و مانگی بڵاوبوونه‌وه دیاری ده‌كرێن. ئه‌م ناوانه پاش هه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌یه‌ك، له‌لایه‌ن (Mark Suttleworth)
دامه‌زرێنه‌ری ئووبوونتوو، به هه‌مووان ڕاده‌گه‌یه‌نرێن. ئه‌مانه تا ئێسته بڵاو بوونه‌ته‌وه:
١. (Warty Warthog) یه‌كه‌مین بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی ئووبوونتوو له ساڵی (٢٠٠٤)، وه‌شانی (Ubuntu 4.10).
٢. (Hoary Hedgehog) دووه‌مین بڵاوبوونه‌وه‌ی ئووبوونتوو له ئه‌پریلی (٢٠٠٥)، وه‌شانی (5.04 Ubuntu).
٣. (Breezy Badger) سێیه‌مین بڵاوبوونه‌وه‌ی ئووبوونتوو له ئوكتووبه‌ری (٢٠٠٥)، وه‌شانی (Ubuntu 5.10).
٤. (Dapper Drake) چواره‌مین بڵاوبوونه‌وه‌ی ئووبوونتوو له جوونی (٢٠٠٦)، وه‌شانی (Ubuntu 6.06). ده‌ر‌چوویه‌كی (LTS).
٥. (Edgy Eft) پێنجه‌مین بڵاوبوونه‌وه‌ی ئووبوونتوو له ئوكتووبه‌ری (٢٠٠٦)، به وه‌شانی (Ubuntu 6.10).
٦. (Feisty Fawn) شه‌شه‌مین بڵاوونه‌وه‌ی ئووبوونتوو له ئه‌پریلی (٢٠٠٧)، وه‌شانی (Ubuntu 7.04).
(وه‌رگێڕان)
وه‌ك وترا ئووبوونتوو به هاوكاریی به‌كارهێنه‌ران به‌دی هاتووه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه خه‌ریكه وه‌رده‌گێڕدرێت بۆ سه‌ر زمانه جۆربه‌جۆركانی دنیا. خه‌ڵكی هه‌ر وڵاتێك گرووپ و ده‌سته‌یه‌كی پێك هێناوه و خه‌ریكن ورده ورده زاراوه جۆربه‌جۆره‌كانی ئووبوونتوو كه پتر له هه‌زاران زاراوه‌ن، وه‌رده‌گێڕن بۆ سه‌ر زمانی خۆیان.
لێره لیسته‌ی هه‌موو زمانه‌كان ده‌بینرێن:
https://translations.launchpad.net/ubuntu/gutsy/+translations
وه‌ك له لیسته‌كه‌دا ده‌بینی دوو گرووپی كرمانجی و سۆرانییش بۆ زمانی كوردی پێك هاتوون، هه‌ر گرووپێك به‌رپرسێكی هه‌یه، ئه‌گه‌ر پێت خۆش بوو ببی به ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه، ده‌توانی خۆت تۆمار بكه‌ی و دواتر ئیمه‌یلێك بۆ به‌رپرسی گرووپه‌كه ده‌نێری، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ویش وه‌رتی گرت، خۆكار ده‌چیته ناو گرووپه‌كه‌وه و ده‌توانی ده‌ست بكه‌ی به وه‌رگێڕانی زاراوه‌كان كه پتر له چه‌ند هه‌زارێكن. له وه‌رگێڕاندا هه‌رچه‌ند سه‌ربه‌ستی، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕانێكی تێروته‌سه‌ل بكه‌ی، نابێ هاوكاری، هاوپرسی و ڕێنووسێكی یه‌كگرتووت له‌بیر بچێت.
پوخته
(سیسته‌می كارپێكردن operating system)ی كۆمپیوته‌ره‌كان، بۆ نموونه ویندۆز، هه‌موو جارێ (وه‌شان version)ی نوێتریان ده‌رده‌چێ، ئه‌مه جگه له پرۆگرامه‌كانی نووسینگه‌ی وه‌كوو نووسین و ژمێریاری و هتد، كه هه‌ر كاتێ بته‌وێ وه‌شانه نوێكانی به‌كار ببه‌ی ده‌بێ پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان بكه‌ی.
ئووبوونتوو ئه‌لته‌رناتیڤێكی باشی ئه‌و مه‌به‌سته‌یه كه هه‌مووی به‌خۆڕایییه. هه‌ركاتێكیش نوێ بكرێته‌وه، هیچی تێ ناچێت بۆ نوێكردنه‌وه‌یان. هه‌روه‌ها پاڵپشتیی [پاراستن security]یشی هه‌ر به‌خۆڕایی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
له وێبگه‌ی ئووبوونتوو ده‌توانی زیاتر زانیاری وه‌رگری:
http://www.ubuntu.com
هه‌روه‌ها ده‌توانی سه‌یری “سایتی پڕۆژه‌ی ئوبونتو به كوردی (سۆرانی)” بكه‌ی: