پێشه‌كی وه‌ك زانراوه تا ئێستا زۆر ڕێگه‌ی جیاواز هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندیكردن به شێوه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی، ئه‌مڕۆش زۆر باوه كه، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌ندامانی یه‌ك خێزانیش له‌و ڕێگه‌یه‌وه بكرێت. جیاوازی له نێوان پۆستێكی ئاسایی و پۆستێكی ئه‌له‌كترۆنی، هه‌ر ئه‌وه نییه كه، پۆسته ئه‌له‌كترۆنییه‌كه خێراتره، له ڕووی ئابوورییه‌وه كه‌متری تێ ده‌چێ به‌ڵكوو ده‌توانرێت په‌ڕگه و دراوه (داتا)ی جیاجیا بنێردرێت، جارێكی تر بنێردرێت بۆ كه‌سێكی دی یان گرووپێك و زۆری تر. به‌ڵام زۆر لێكچوونیش هه‌یه له نێوان پۆستێكی ئه‌له‌كترۆنی و پۆستێكی كلاسیكی (ئاسایی)دا. بۆ نموونه هه‌ردوولا واته نێره‌ر و وه‌رگر بێ‌ناونیشان نین، گه‌ر شێوه‌ی ناونیشانه‌كانیش جیاواز بن. ئێمه به داخه‌وه زۆر كه‌م گرنگی به بابه‌ت (subject) ده‌ده‌ین، له پێش ناردنی پۆسته‌كه، بۆ نموونه گه‌ر پۆستێك له كه‌سێكه‌وه به‌بێ بابه‌ت ده‌نێردرێت بۆ كه‌سێكی تر و له ئه‌نجامی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته كه ئه‌بێته هۆی بوونی چه‌ند پۆستێكی زۆری بێبابه‌ت، كارێكی گران ده‌بێت بۆ وه‌رگر كه بتوانێ پێش كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه كاتێك به دوای پۆستێكی دیاریكراودا ده‌گه‌ڕێت، بزانێ كامه‌یان كام ناوه‌ڕۆكی هه‌یه؟ زۆر گرنگه كاتێك پۆستێكی ئه‌له‌كترۆنی ده‌نێردرێت له كۆتاییدا یان واژۆ (signature) یاخود به لایه‌نی كه‌مه‌وه، نێره‌ر ناوی خۆی بنووسێت، چونكه ڕه‌نگه ناونیشانه پۆستییه‌كه‌ی زۆر ڕوون نه‌بێت، كه له چ كه‌سێكه‌وه هاتووه. پاشان یه‌كێك له‌و شته به‌نرخانه‌ی كه له پۆستی ئه‌له‌كترۆنیدا هه‌یه و پۆستێكی كلاسیكی نییه‌تی به‌شی یان (Funktion)ی "بینێره بۆ" (Forward)ه، ئه‌مه جیاوازیی هه‌یه له‌وه‌ی كه، كه‌سێك پۆستی یه‌كێكی دی ڕاسته‌وخۆ كۆپی بكاته ناو پۆستێكه‌وه بینێرێت. نه‌خشه‌ی پۆستی ئه‌له‌كترۆنی بۆ نموونه گه‌ر پۆستێك له (شازاد)ه و بڕوات بۆ (به‌هار)، پاشان به‌هار بییه‌وێت هه‌رچی شازاد نووسیوێتی هه‌مان شتیش به سالار بگات، به كۆپیكردنی ئه‌و ده‌قه‌ی شازاد بۆ ناو ئه‌و پۆسته‌ی كه به‌هار به نیازه بینێره بۆ سالار، واتای "بینێره بۆ" (Forward) ناگه‌یێنێت. چونكه كاتێك سالار پۆسته‌كه‌ی پێ ده‌گات نازانێ ئه‌مه كێ ناردوویه‌تی گه‌ر به‌هار بۆی نه‌نووسێت. به‌ڵام به "بینێره بۆ" (Forward) كردنی ئه‌و پۆسته دوو كاری گرنگ ئه‌نجام ده‌درێت: به‌هار پێویست ناكات هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی نێره‌ر بنووسێت، چوونكه خۆی تێیدا نووسراوه: ناونیشان ، كات و ڕێكه‌وت. سالار گه‌ر ویستی وه‌ڵامی شازاد بداته‌وه، پێویست ناكات به دوای ناونیشانی پۆستی شازاد بگه‌ڕێت، هه‌روه‌ها ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی شازاد بداته‌وه. لێره‌شه‌وه گرنگیی كارێكی دی به‌رچاو ده‌كه‌وێت ئه‌ویش وه‌ڵامدانه‌وه‌یه! وه‌ڵام (Replay) ، وه‌ك "بینێره بۆ" (Forward) گرنگه. گه‌ر هه‌مان نموونه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ربگرین، ده‌بینین كاتێ كه سالار ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی شازاد ده‌داته‌وه، یه‌كسه‌ر شازاد ده‌زانێت، ئه‌م پۆسته چۆن گه‌یشتۆته ده‌ستی سالار "له ڕێگه‌ی به‌هاره‌وه". له ڕاستیدا به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌بێ پۆست بنێردرێت ده‌نا زۆر له كاره هونه‌رییه‌كانی خۆی ون ده‌كات. ئه‌ی خانه‌كانی تر جێی چین؟ كاتێك پۆستێك بۆ كه‌سێك ده‌نێریت، هه‌ندێك خانه‌ی تریش ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌وانیش (CC, BCC)ن. خانه‌ی (CC) بۆ ئه‌وه كراوه كه له‌به‌رگرتنه‌وه (كۆپی)یه‌ك بۆ كه‌سێكی دی بنێری له هه‌مان كاتدا كه پۆست بۆ كه‌سێكی دیاریكراوده‌نێردرێت. خانه‌ی (BCC) سوودی ئه‌وه‌یه، كاتێك پۆستێك ده‌نێردرێت بۆ كه‌سێك، كۆپییه‌كیش ده‌توانرێت بنێردرێت بۆ كه‌سێكی دی به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی پۆست بۆ نێردراو واته ڕه‌سه‌نه‌كه بزانێت كه كۆپییه‌ك بۆ كه‌سێكی دی نێردراوه. كه‌واته هه‌ردوو خانه‌ی (CC, BCC) كاری سه‌ره‌كییان كۆپی ناردنه بۆ كه‌سانی دی، له‌گه‌ڵ تاكه جیاوازییه‌ك له نێوانیاندائه‌ویش ئه‌وه‌یه له كاتی به‌كارهێنانی (BCC) پۆستپێگه‌یشتوو نازانێت كه كۆپییه‌ك بۆ كه‌سێكی دی نێردراوه، هه‌ر بۆیه(كوێركۆپی)ی پێ ده‌وترێت. پۆستێك كه به زمانی "HTML;" نووسراوه. پۆستی ئه‌له‌كترۆنی پێویسته به ده‌قێكی ڕووت بنووسرێت و به هیچ زمانێكی پرۆگرامكردن ئه‌و پۆسته نه‌نووسرابێت. چونكه له ڕاستیدا كێشه‌یه‌كی پاراستنی زۆر گه‌وره درووست ده‌كات، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه ده‌خوێنێته‌وه تووشی كێشه ده‌بێت. پۆستێكی ئه‌له‌كترۆنی ئه‌گه‌ر بۆ نموونه به زمانی "HTML" یان "Vb-Script" بنووسرێت، ده‌توانێت كۆدی جیاجیا له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر‌ی پۆستوه‌رگر جێبه‌جێ بكات گه‌ر بڤه‌ش بن! چۆن ده‌زانرێت كه پۆستی هاتوو به "HTML;" ،"Vb-Script;" یان هه‌ر زمانێكی دی نووسراوه؟ گه‌ر له به‌رنامه‌كانی پۆستنووسین وه‌ك (Microsoft Outlook, Kmail, Netscape mail, Outlook Express, ...) به‌شی "HTML" ناچالاك بكرێت، ئه‌و كاته هه‌ر پۆستێك ئه‌گات كۆدی "HTML"ه‌كه‌ی ده‌ر ئه‌كه‌وێت، گه‌ر "Vb-Script" یان "java script"یشی تێدا بێت، ئه‌ویش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌ر ده‌كه‌وێت. ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردبێت بۆ پاراستنی پۆستێك له‌و جۆره كۆدانه (كه ڕه‌نگه هه‌ندێكیان زۆر زیانبه‌خش بن) به‌شی "HTML" له پرۆگرامی تایبه‌ت به پۆستنووسین ناچالاك بكرێت. به واتایه‌كی دی گه‌ر "HTML" له پرۆگرامی پۆستنووسینه‌كه‌دا ناچالاك بكرێت، ئه‌وا ئه‌و پۆسته له زۆربه‌ی كۆده‌كانی دیش ڕزگاری ده‌بێت. ئه‌ی بۆ زۆربه‌ی پۆست به "HTML;" ده‌نووسرێ؟ نووسینی پۆستێكی ئه‌له‌كترۆنی به شێوه‌ی "HTML"ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆر هۆ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه گرنگه‌كانیانن: زۆربه‌ی پرۆگرامه‌كانی پۆستی پێ ده‌نووسرێن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له وێبدان وه‌ك (hotmail, yahoo, ...) دێن "HTML" له به‌ر كارئاسانی به‌كار دێنن، بۆ ئه‌وه‌ی نووسینێكی ڕه‌نگاوڕه‌نگ یان گه‌وره و بچووكیی نووسینه‌كان بتوانرێت پیشان بدرێت. زۆر جار به‌سته‌ر و وێنه‌ش له‌گه‌ڵ پۆسته‌كه‌دا دێت، بۆیه به "HTML" نووسینی ئاسانتره و شێوه‌كه‌ی جوانتر ده‌بێت. هه‌ندێكی تریشیان به مه‌به‌سته‌وه ده‌نێردرێن، چونكه نێره‌ر ده‌یه‌وێت له ڕێی سكریپتێكی وه‌ك "Vb-Script" یان "java script" یان به بۆنه‌ی وێنه‌یه‌كه‌وه (كه به‌بێ "HTML" هیچ له‌و سیانه ناكرێن) ڕه‌نگه كووكی یان هه‌ندێك جار وشه‌ی تێپه‌ڕبوونیشی پێ بدزرێت.