پێشه‌كی: مرۆڤ هه‌میشه كاری بۆ ئه‌وه كردووه و ده‌كا كه به ئاسانترین شێواز و له كه‌مترین كاتدا ئه‌وه‌ی ده‌یهه‌وێ به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێ. زۆر جاران ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ش ده‌بێته شتێكی وه‌ها سه‌ركه‌وتوو خه‌ڵكانی زۆر پێی دڵخۆش ده‌بن و كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرن. بابه‌تی ئه‌م جاره‌ش باسی (SSI)یه.زۆر جاران ده‌بینین ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی سه‌ردانیان ده‌كه‌ین، زۆربه‌ی په‌ڕه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه شێوه‌یه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه، له‌وانه‌یه سه‌ردانی هه‌ر په‌ڕه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕه‌كه بكه‌ین به‌شی سه‌ره‌وه‌ی په‌ڕه‌كان هه‌ر هه‌مان شت بێ. بۆ نموونه ماڵپه‌ڕی زانستپه‌روه‌رانی كورد، كه هه‌ر بابه‌تێك بخوێنیته‌وه ئه‌وه ده‌بینین كه‌م یان زۆر، جیا له‌وه‌ی كه وتاره‌كه ده‌گۆڕدرێ ئه‌و به‌شه‌ی سه‌ره‌وه‌ی هه‌ر هه‌مان شته كه ئه‌ویش پێڕسته‌كانه. لێره‌دا بێگومان یه‌كسه‌ر بیری ئێمه بۆ ئه‌وه ده‌چێ كه ده‌بێ (سكریپت script)ێكی هاوبه‌ش هه‌بێ له نێوان هه‌موو په‌ڕه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه. جا ئه‌گه‌ر بێت و له هه‌موو په‌ڕه‌یه‌ك، بۆ هه‌موو وتارێكی تازه هه‌مان (سكریپت script) بنووسرێته‌وه كه بۆ وتاره‌كانی تر نووسراون، بێگومان كاتێكی زۆری ده‌وێ. به‌ڵام به‌هۆی ته‌كنیكی (SSI) ده‌توانین ئه‌و كاره زۆر به ئاسانی ئه‌نجام بده‌ین. ئایا (SSI) چییه؟ (SSI)، كورتكراوه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (Server Side Includes)، یه‌ك ته‌كنیكی زۆر ئاسان بۆ ئه‌وه‌ی نووسراوه، كۆدی په‌ڕه‌یه‌ك بخه‌ینه ناو په‌ڕه‌یه‌كی تره‌وه، واته به كورتی، په‌ڕگه‌یه‌ك له ناو په‌ڕگه‌یه‌كی تردا به‌كار بێنین. بۆ نموونه ئه‌و دوو په‌ڕگه‌یه كه له‌م وێنه‌دا هه‌ن. ئێمه لێره‌دا ده‌توانین ئه‌و نووسراوانه‌ی له ناو په‌ڕگه‌ی (Text.txt)دا هه‌ن به‌هۆی به‌كارهێنانی ته‌كنیكی (SSI) له ناو په‌ڕگه‌ی (Index.asp)دا بخوێنینه‌وه. ته‌كنیكی (SSI) كۆمه‌ڵێكی باش له فه‌رمان له خۆ ده‌گرێ به‌شێك له فه‌رمانه‌كان زۆر به‌كار ده‌برێن. ئێمه لێره‌دا باسی دوو له‌و ( فه‌رمان command)ـانه ده‌كه‌ین. ته‌كنیكی (SSI) شتێ نییه كه تایبه‌ت بێ به (ASP)، به‌ڵكو ده‌كرێ له (HTML)دا به‌كار بهێنرێ ئه‌گه‌ر (ڕاژه‌كار Server)ه‌كه (پاڵپشتی support) له (SSI) بكات. له وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌بینین كه دوو په‌ڕگه‌مان هه‌یه. په‌ڕگه‌ی یه‌كه‌م به‌ناوی (Text.txt)، په‌رگه‌ی دووه‌م به‌ناوی (Index.asp). له خواره‌وه باسی چۆنێتیی خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌ی په‌ڕگه‌ی (Text.txt) ده‌كه‌ین له ناو په‌ڕگه‌ی (Index.asp)دا. چۆنێتیی به‌كارهێنانی (SSI). دوو جۆر (فه‌رمان Commando) هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌ك بخه‌ینه ناو په‌ڕه‌یه‌كی تر، (Virtual) و (File). ئه‌و دوو فه‌رمانه به‌هه‌مان شێوه كار ده‌كه‌ن په‌یوه‌ست به‌وه‌ی كه ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ی ده‌مانهه‌وێ بیخه‌نه ناو په‌ڕه‌یه‌كی تر له كام (بوخچه Folder)دا هه‌یه. ئه‌گه‌ر هات و په‌ڕگه‌كه له هه‌مان (بوخچه Folder)دا هه‌بوو ئه‌وه (File) به‌كاردێنین، به پێچه‌وانه‌وه (Virtual) به‌كار دێنین. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه نموونه‌یه‌ك بنووسین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن ئه‌و كاره ده‌كه‌ین. نموونه‌ی (١): <!–#include fille=”Text.txt” –> له نموونه‌ی (١)دا چۆنێتیی به‌كارهێنانی (SSI)مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ. كه‌واته لێره‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆده له ناو په‌ڕه‌یه‌كی ئه‌ی ئێس پی بنووسرێ، ئه‌و نووسراوانه‌ی كه له ناو په‌ڕگه‌ی (Text.txt)، نووسراون له په‌ڕه‌ی (ASP)یه‌كه‌دا ده‌نووسرێن. له نموونه‌ی یه‌كدا وه‌ك دیاره (File) به‌كار هاتووه، ئه‌وه‌ش وه‌ك له سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌مان پێ دا، كه‌واته په‌ڕگه‌ی (Text.txt) له هه‌مان (بوخچه Folder)دا هه‌یه كه ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ی تێدایه كه كۆده‌كه‌ی تێدا ده‌نووسرێ. به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌توانین نموونه‌ی (١) له په‌ڕه‌یه‌كی (ASP) بنووسین، وه‌ك نموونه‌ی خواره‌وه: <html> <head> <title>Server Side Includes — ZKurd</title> </head> <body> <!– #include file=’Text.txt’ –> </body> </html> لێردا ئه‌گه‌ر بۆ نموونه له په‌ڕگه‌ی (Text.txt)دا نووسرابێ (هه‌موو به‌خێرهاتن بۆ ئێره!)، ئه‌وه بێگومان له په‌ڕگه‌ی (Index.asp)دا هه‌مان شت ده‌نووسرێ (هه‌موو به‌خێرهاتن بۆ ئێره!). نموونه‌ی (٢): <!– #include Virtual=’ASP/Text.txt’ –> له نموونه‌ی (٢)دا ئه‌م جاره‌یان (Virtual) به‌كاردێنین. لێره‌دا وه‌ك له سه‌ره‌وه‌ش گوتمان (Virtual) به‌كار دێنین چوونكه په‌ڕگه‌ی (Text.txt) له ناو هه‌مان بوخچه‌دا نییه كه په‌ڕگه‌ی (Index.asp)ی لێ هه‌یه. هه‌ربۆیه‌ش ناوی ئه‌و بوخچه‌یه ده‌نووسین كه په‌ڕگه‌كه‌ی تێدا هه‌یه. له نموونه‌ی (٢)دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه په‌ڕگه‌ی (Text.txt) له ناو بوخچه‌یه‌كدایه كه ناوی (ASP)یه. به‌كارهێنانی (SSI) بۆ چی باشه؟ به‌كارهێنانی ته‌كنیكی (SSI) زۆر كه‌ڵكی هه‌یه، لێره‌دا ئێمه ته‌نها (٣) خاڵ ده‌نووسین:١- پێش هه‌مووشتێ ده‌توانین به ئاسانی گۆڕانكاری له‌و (په‌ڕگه File)یه‌دا بكه‌ین كه خۆمان ده‌مانهه‌وێ، بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات فایله‌كانی تر بكه‌ینه‌وه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ نووسراوه‌كانی ناو په‌ڕگه‌ی (Text.txt) بگۆڕین ئه‌وه پێویست ناكات په‌ڕگه‌ی (Index.asp) ده‌ستكاری بكه‌ین. ڕاسته نووسراوه‌كانی ناو په‌ڕگه‌كه له ناو په‌ڕگه‌ی (Index.asp)دا نیشان ده‌درێن، به‌ڵام بیرمان نه‌چێ نووسراوه‌كان له په‌ڕگه‌ی (Text.txt)دا هه‌ن.٢- دروستكردنی پێڕست كه به‌تایبه‌ت به شێوازێ كه ده‌بێته شتێكی هاوبه‌شی جوان له نێوان په‌ڕه‌كانی ماڵپه‌ڕێكدا. ٣- به‌هۆی به‌كارهێنانی (SSI) ده‌توانین كاراسانی بۆ خۆمان بكه‌ین له كاتی دروستكردنی ماڵپه‌ڕدا، چوونكه ئه‌وكات ده‌توانین كۆده‌كان له چه‌ند په‌ڕه‌یه‌كدا بنووسین له‌سه‌ر ڕاژه‌كاره‌كه، دواتر ده‌توانین به‌هۆی (SSI)، كۆده‌كان كۆبكه‌ینه‌وه. پوخته‌ی ئه‌م وتاره: ئه‌م جاره‌یان كورته‌یه‌كمان ده‌رباره‌ی (SSI) نووسی، وه‌ك گوتمان (SSI) كورتكراوه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (Server Side Includes). یه‌ك ته‌كنیكی ئاسان و كۆمه‌ڵه فه‌رمانێكی زۆر هه‌یه كه له كاتی ماڵپه‌ڕكردن زۆر به‌كه‌ڵكن و كاراسانی زۆرمان بۆ ده‌كه‌ن. |