پێشه‌كی:
باسی ئه‌مجاره‌مان ده‌رباره‌ی دروستكردنی فۆڕم و ناردنی زانیاری به‌هۆی فۆڕمه‌وه ده‌بێ، لێره‌دا باسی هه‌ر دوو شێوازی (Get) و (Post) ده‌كه‌ین. جیاوازیی نێوان (Get) و (Post)، كام شێوازه‌یان باشه و بۆ چی باشه؟ له چ كاتێكدا (Request.Form) یان (Request.QueryString) به‌كار دێنین؟ كامیان به‌كار دێنین بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و نووسراوانه‌ی له خانه‌كان ده‌نووسرێن؟ ئه‌مه باسی ئه‌مجاره‌مان ده‌بێ.
دروستكردنی فۆڕم:
فۆڕم دروستكردن زۆر گرنگه، چوونكه بیرمان نه‌چێ فۆڕمه‌كان نێوه‌ندێكن بۆ دروستكردنی دیالۆگ و په‌یوه‌ندی. جا ده‌كرێ ئه‌و پێوه‌ندییه له‌نێوان دوو به‌كارهێنه‌ردا بێ، له‌نێوان به‌كارهێنه‌رێك و ڕاژه‌كارێكدا بێ، له‌نێوان به‌رنامه‌یه‌ك و به‌كارهێنه‌رێكدا بێ.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بخوازێ ببێته ئه‌ندامی زانستپه‌ره‌وه‌ران، ئه‌و كه‌سه ئه‌وه‌ڵ ده‌چێ به‌هۆی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌ندامه‌تی، داخوازیی خۆی بۆ زانستپه‌روه‌ران ده‌نێرێ. لێره‌دا پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی داخوازیی ئه‌ندامبوون له زانستپه‌روه‌ران، پێوه‌ندییه‌ك دروست ده‌كات له‌نێوان كه‌سه‌كه و زانستپه‌روه‌ران. كه‌واته ده‌توانین بڵێین كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ناردنی زانیاری بۆ په‌ڕه‌یه‌كی تر دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كیی فۆڕمه.
ئێستا له خواره‌وه فۆڕمێك دروست ده‌كه‌ین، پاشان باسی هه‌موو ئاكاره‌كان و به‌شه‌كانی فۆڕمه‌كه ده‌كه‌ین:
له دێڕی ئه‌وه‌ڵدا وه‌ك ده‌بینرێ، فۆڕمه‌كه به
<Form>
ده‌ست پێ ده‌كات و له دێڕی (٦)دا به
<Form/>
كۆتاییی دێ. ئێستا كه ده‌زانین چۆن ده‌ست به دروستكردنی فۆڕم ده‌كه‌ین و چۆن كۆتاییی پێ دێنین، هه‌ندێ خانه دروست ده‌كه‌ین. له دێڕی (١)دا (شێواز Method) ده‌نووسین یه‌کسانه به (پۆست Post)، ئه‌وه‌ش بۆ ناردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی كه له خانه‌كانی ناو فۆڕمه‌كه ده‌نووسرێن. هه‌ڵبه‌ت بێگومان ده‌كرێ لێره‌دا له جیاتیی (Post) بنووسین (Get). ئه‌وه زیاتر له خواره‌وه باسی ده‌كه‌ین. هه‌ر له دێڕی (١)دا ( ئاكار attribute)ی (Action) ده‌نووسین یه‌كسانه به په‌ڕه‌یه‌كی (ASP), ئه‌و كات ده‌كرێ، ئه‌وه په‌ڕه‌یه‌ك بێت كه (سكریپت Script)ێكی تێدا نووسرا بێ، بۆ ئه‌وه‌ی كار به نووسراوه‌كان بكات كه له خانه‌كاندا ده‌نووسرێن، واته په‌ڕه‌یه‌ك كه كۆدی تێدا نووسرابێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و نووسراوانه‌ی كه به شێوازی (Post) ده‌نێردرێن.
له دێڕی (٢)دا خانه‌ی (Textbox) دروست ده‌که‌ین، به‌و شێوه‌یه‌ی كه له سه‌ره‌وه نووسراوه. له ئه‌وه‌ڵی دێڕی (٢)دا (ئاكار attribute)ی (Input) ده‌نووسین، ئه‌وه‌ش بۆ دروستكردنی، خانه‌ی (Textbox) و (Textarea) و (Chekbox) و (Option Button) به‌كار ده‌هێنرێ.
هه‌ر له دێڕی (٢)دا (ئاكار attribute)ی (Type)هه‌یه ئه‌وه‌ش بۆمان ڕوون ده‌كاته‌وه كام جۆر له خانه دروست بكه‌ین. ئه‌گه‌ر خانه‌یه‌كی (Textbox) دروست بكه‌ین ئه‌وه ده‌نووسین كه (Type=Text)، وه‌ك له نموونه‌كه‌دا هاتووه. ئه‌گه‌ر بخوازین یه‌كێك له خانه‌كان بگۆڕین بۆ یه‌ك (Checkbox)، ئه‌وه ته‌نها ده‌نووسین: (Type=Chekbox). هه‌ر له دێڕی (٢)دا (ئاكار attribute)ی (Name) ده‌نووسین، ئه‌وه‌ش به‌كار ده‌هێنرێت بۆ ناونانی به‌شه‌كانی فۆڕمه‌كه، بۆ نموونه خانه‌ی ئه‌وه‌ڵ له فۆڕمه‌كه‌ی سه‌ره‌وه به (Naw) ده‌ناسرێته‌وه له فۆڕمه‌كه‌دا. به‌و شێوه‌یه ده‌نووسین: (Name=Naw). له دێڕی (٣)دا به هه‌مان شێوه‌ی خانه‌ی دووه‌م خانه‌یه‌كی تری (Textbox) دروست ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و خانه‌یه ناو ده‌نێین: (Email).
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ خانه‌یه‌كی له جۆری (Textarea) دروست بكه‌ین، ئه‌وه سه‌ره‌تا
<Textarea >
ده‌نووسین و پاشان به‌و شێوه‌یه كۆتایی به
</Textarea>
خانه‌كه دێنین.
له دێڕی (٤)دا خانه‌یه‌كی (Textarea) دروست ده‌که‌ین، ئه‌و خانه‌یه له خانه‌كانی تر گه‌وره‌تر ده‌بێ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین نووسراوه‌ی زۆری تێدا بنووسین.
له دێڕی (٥)دا نووسراوه كه ( Type=Submit)، ئه‌وه‌ش ئه‌وه مان پێ ده‌ڵێ كه ئه‌وه (دووگمه Button)یه.
پاشان (ئاكار attribute)ی تازه به‌رچاو ده‌كه‌وێ كه ئه‌ویش (Value)، بۆ ئه‌وه‌ی نرخ بۆ خانه‌كان بنووسرێ ده‌توانرێ به‌كار بهێنرێ. لێره‌دا ئه‌و دووگمه‌یه نرخێكی ستانداردی هه‌یه، ئه‌و نرخه‌ش بریتییه له (Send). هه‌ر كاتێك دووگمه‌كه كرته كرا ئه‌وه كرداری ناردنی نووسراوه‌ی ناو خانه‌ی فۆڕمه‌كه بۆ ئه‌و په‌ڕه‌یه ئه‌نجام ده‌درێ كه له (ئاكار attribute)ی (Action) ، دیاری ده‌كرێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه.
جیاوازیی نێوان (Get) و (Post):
(Get) و (Post)، دوو شێوازن بۆ ناردنی نووسراوه له خانه‌كانی ناو فۆڕمێكه‌وه بۆ په‌ڕه‌یه‌كی (ASP). ئه‌گه‌رچی هه‌ردووكیان بۆ ناردنی زانیاری به‌كاردێن، به‌ڵام ئه‌م دوو شێوازه، جیاوازیشیان هه‌یه، که له خواره‌وه باسی ده‌که‌ین.
(Get)
ئه‌گه‌ر زانیاری به شێوازی (Get) بنێرین، ئه‌وه ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ینێرین له‌و شوێنه ده‌نووسرێ كه (پڕۆتۆكۆڵ)ی (http)ی لێ ده‌نووسرێت، له کۆتاییی ئه‌دره‌سی ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ی زانیارییه‌که‌ی بۆ ده‌نێردرێ، ئه‌و كات ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ینێرین دیار ده‌بێ و یه‌كسه‌ر له دوای ئه‌و په‌ڕه‌یه ده‌نووسرێ كه له ئاكاری (Action) نووسیومانه.
بۆ نموونه ئه‌و فۆڕمه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ك نموونه دێنینه‌وه، به‌ڵام له جیاتیی شێوازی (Post)، شێوازی (Get) به‌كار دێنین.
له خانه‌ی ئه‌وه‌ڵی فۆڕمه‌كه ده‌نووسین: (Jiyar). له خانه‌ی دووه‌می فۆڕمه‌كه‌ش ده‌نووسین: ([email protected])، هه‌روه‌ها له خانه‌ی سێیه‌می فۆڕمه‌كه ده‌نووسین: (Sillaw). پاشان دووگمه‌ی (Send) كرته ده‌كه‌ین. ده‌بینین ئه‌و زانیارییه‌ی له فۆڕمه‌كه‌دا نووسرا له‌و شوێنه‌ی پڕۆتۆكۆڵی (http)ی لێ ده‌نووسین، زانیارییه‌كه دیاره كه چی نووسراوه، به‌و شێوه‌یه:
http://localhost/Perreyek.asp?Naw=Jiyar&[email protected]&Textarea=Sillaw
ائه‌و شێوازه ناردنه له‌وانه‌یه زۆر به دڵی هه‌موو كه‌س نه‌بێ، هه‌موو كه‌سێ ناخوازێ ئه‌و زانیارییانه ده‌ربكه‌ون. دوور نه‌ڕۆین ئه‌گه‌ر كه‌سێ (وشه‌ی تێپه‌ڕبوون Password) بنووسێ، ئه‌و كات خۆش نییه كه‌سانی تر بزانن چیمان نووسیووه. پاشان ناردنی زانیاری به شێوازی (Get)، سنوورداره، مرۆڤ ناتوانێ زانیاریی زۆر بنێرێ. به‌ڵام بۆ ناردنی زانیاریی كه‌م ئه‌و شێوازه‌ش خراپ نــییه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین، له دوای ئه‌و نووسراوه‌ی كه بۆ نموونه له خانه‌ی (Naw) نووسراوه هێمای (&) دانراوه، هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه له دوای ئه‌و نووسراوه‌ی بۆ خانه‌ی (Email) دانراوه هه‌مان هێما دانراوه. ئه‌وه‌ش بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی له خانه‌كاندا ده‌نووسرێت له ناوی خانه‌كان. به‌ڵام له‌نێوان ناوی خانه‌که و ئه‌و نووسراوه‌ی له خانه‌که‌دا ده‌نووسرێ، نیشانه‌ی یه‌کسان (=) هه‌یه.
(Post)
له‌و فۆڕمه‌ی سه‌ره‌وه‌دا شێوازی (Post) به‌كار هاتووه، ئه‌گه‌ر زانیاری به‌و شێوازه بنێرین ئه‌وه بێگومان ئه‌و زانیارییه له‌و شوێنه‌ی پڕۆتۆكۆڵی (http) لێ ده‌نووسین، له كۆتاییی ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ی زانیارییه‌كه‌ی بۆ ده‌چێ، دیار نابێ، ده‌شاردرێته‌وه. هه‌روه‌ها بۆ ناردنی زانیاریش وه‌ك (Get) سنووردار نییه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ته‌نها زانیارییه‌كی كه‌م بنێرین. به‌ڵكوو ده‌كرێ زانیاریی یه‌كجار زۆر بنێردرێ به شێوازی (Post).
به گشتی ئه‌وه كورته‌یه‌ك بوو ده‌رباره‌ی (Get) و (Post).
چۆنێتیی وه‌رگرتن و كاركردن به‌و زانیارییه‌ی كه ده‌نێردرێ:
چۆنێتیی وه‌رگرتن و به‌كارهێنانی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌نێردرێ گرنگه. بۆیه‌ش لێره‌دا باسی ده‌كه‌ین. ئێستا كه ده‌زانین چۆن نووسراوه‌ی ناو خانه‌كان ده‌نێرین بۆ په‌ڕه‌یه‌كی (ASP)، كاتی ئه‌وه هاتووه بزانین چۆن ئه‌و نووسراوانه‌ی ده‌نێردرێن بۆ په‌ڕه‌یه‌كی (ASP) به‌كار بێنین. ئه‌و نووسراوانه‌ی كه به شێوازی (Get) و (Post) له فۆڕمێكه‌وه ده‌نێردرێن بۆ په‌ڕه‌یه‌كی (ASP) به‌هۆی ( ته‌ن Object)ی (Request) ده‌توانرێ وه‌ربگیردرێن.
ئه‌گه‌ر به شێوازی (Get) نووسراوه‌كانی ناو فۆڕمه‌كه بنێردرێن، ئه‌و كات به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه نووسراوه‌كانی ناو خانه‌كان وه‌رده‌گیردرێن:
بۆ نموونه ئێمه ته‌نها نووسراوه‌ی ناو خانه‌ی (Naw) وه‌رده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی نووسراوه‌ی خانه‌ی به ناوی (Naw) له په‌ڕه‌یه‌كی (ASP) بنووسرێ، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ندێ كۆد ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بۆمان ڕوون ببێته‌وه كه چۆن (ته‌ن Object)ی (Reqeust) به‌كار دێنین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
<%
GorawiNaw = Request.QueryString("Naw")
Response.Write " " & GorawiNaw
%>
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌بینرێ، ئه‌وه‌یه كه یه‌ك گۆڕاومان دروست كردووه، (GorawiNaw ) كه نووسیومانه یه‌كسانه به نووسراوه‌ی خانه‌ی (Naw) له‌و شوێنه‌ی (URL)، ئه‌دره‌سی په‌ڕه‌كه‌ی لێ ده‌نووسرێ، واته له‌و شوێنه‌ی كه ئه‌دره‌سی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی لێ ده‌نووسین وه‌ك له سه‌ره‌وه باسمان كرد. ئێستا توانیمان نووسراوه‌كانی ناو خانه‌كانی فۆڕمێك كه به شێوازی (Get) ده‌نێردرێن وه‌ربگرین.
له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و نووسراوانه‌ی ناو فۆڕمه‌كه به شێوازی (Post) بنێردرێن، ئه‌وه هه‌ر به‌هه‌مان شێوه ده‌كه‌ین، به‌ڵام له جیاتیی ئه‌وه‌ی كه بنووسین (QueryString) ده‌نووسین: (Form). ئه‌و كات به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌نووسین:
<%
GorawiNaw = Request.Form("Naw")
Response.Write " " & GorawiNaw
%>
پوخته‌ی ئه‌و وتاره:
له وتاری ئه‌مجاره‌دا باسی چۆنێتیی دروستكردنی فۆرم كرا، گوتمان فۆرم به كورتی چه‌ند ئه‌ركێكی هه‌یه. بۆ نموونه كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و پاشان ناردنی ئه‌و زانیارییانه، بۆ په‌ڕه‌یه‌كی (ASP). له‌و په‌ڕه‌یه‌دا ده‌كرێ (سكریپت Script)ێك بنووسین بۆ چۆنێتیی كاركردن به‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن فۆڕمه‌كه‌وه ده‌نێردرێن. پاشان باسی دوو شێوازی (Get) و (Post) كرا كه بۆ چۆنێتیی ناردنی زانیاری به‌كار ده‌هێنرێن. پاشان باسمان كرد كه په‌یوه‌ست به‌وه‌ی كام له‌م دوو شێوازی (Post) و (Get)ه به‌كارده‌هێنرێ ئه‌وه ده‌توانین زانیارییه‌كه وه‌ربگرین.
ئه‌گه‌ر شێوازی (Get) به‌كار هێنرا، ئه‌وه بۆ هێنانی زانیارییه‌كه (Request.QueryString) ده‌نووسین، وه‌ك له سه‌ره‌وه نووسیمان. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر (Post) به‌كار هێنرا ئه‌وه بۆ وه‌رگرتنی زانیارییه‌كه (Request.Form) به‌كار دێنین.