لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ: زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشبووی (ڕه‌بۆ)ن و بێ ئاگان لێی..
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له ڕۆژی ڕه‌بۆ دا (6May)، له وڵاتی سوێد كرا، (هه‌ناسه‌تووندی، كۆكین و ئالێرژی”حه‌ساسێت”) له نیشانه‌كانی ڕه‌بۆن.
ئه‌مڕۆ ڕه‌بۆ له نه‌خۆشییه باو و بڵاوه‌كان ده‌ژمێردرێت، ڕێژه‌ی تووشبووان دووقاتی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره.
له چاوپێكه‌وتنێكدا كه له‌گه‌ڵ زیاتر له هه‌زار كه‌سی ته‌مه‌ن 15 ساڵ و به‌ر‌ه‌وژوور كرا، ده‌ركه‌وت ژماره‌یه‌كی زۆریان ته‌نیا ته‌نگه‌نه‌فه‌سی به نیشانه‌ی تووشبوون به ڕه‌بۆ ده‌زانن، بۆیه پشتگوێخستنی حاڵه‌ته‌كه به‌هۆی كه‌می زانیارییه‌وه، له‌لایه‌ن تووشبووه‌كانه‌وه، به هۆكارێكی گه‌وره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی داده‌نرێت.
بۆ ئه‌مه‌ش لێكۆڵه‌ڕ و پزیشیكی پسپۆرPeter Montnémery وتی: زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی دێن بۆ پشكنین، ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی ماندووێتی، كۆكه و هه‌ڵامه‌ت دێن، پاشان ده‌رده‌كه‌وێت كه تووشبووی ڕه‌بۆن.
ئامۆژگاری Dr. Peter Montnémery ئه‌وه‌بوو كه زۆر گرنگه له‌كاتی خۆیدا به‌ر له ته‌شه‌نه‌كردنی سه‌ردانی پزیشك بكرێ و ده‌رمانی چاره‌سه‌ر وه‌ربگیرێ..
ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه وه‌ك بۆچوونی زۆر كه‌س، تووشبووه‌كان نه‌توانن ژیانێكی ئاسایی بژین، نه‌خێر ئه‌مڕۆ به مامه‌ڵه‌كردنی ڕاست له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه، تووشبوو ده‌توانێت ژیانێكی چالاك و ئاسایی به‌سه‌ربه‌رێت.
نیشانه‌كانی ڕه‌بۆ:-
-
خیزه‌ی سنگ
-
(ئالێرژی-حه‌ساسێت)ی لووت
-
كۆكه‌ی درێژ
-
هه‌بوونی به‌ڵغه‌می زۆر
-
هه‌ڵامه‌تی قورس كه هه‌ندێ جار ده‌گاته سنگ
-
سه‌ختی هه‌ناسه‌دان (ته‌نگه‌نه‌فه‌سی)
سه‌رچاوه/ http://www.aftonbladet.se/ettor/webb/1329_normal.html
ڕۆژان