1. (C) چییه؟
C یه‌كێكه له زمانی پرۆگرامكردن كه به‌كاردێت بۆ به‌كارهێنانه گشـــتییه‌كان، هه‌ڵبه‌ته هه‌موو زمانێك ڕێزمانێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه
بۆ چۆنێتیی نووسینی ئه‌و زمانه. C به‌ناوبانگه به خێرایه‌كی یه‌كجار زۆر، كۆنترۆڵی نوێ، دراوه‌بنیاتێكی نوێ و پڕ و ده‌وڵه‌مه‌نده له هه‌ڵبژاردنی
هێماكان. C ته‌نها بۆ مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت درووست نه‌كراوه، بێسنوورییه‌كه‌ی له به‌كارهێناندا وای كردووه كه به ئاسانی و هه‌ریه‌كه به‌دڵی خۆی له‌و بواره‌ی
كه تیایدا كارده‌كات به‌كار بێنێت. وه‌ك كورته مێژوویه‌ك (C) كاتی خۆی بۆ سیسته‌می (UNIX) كه له‌سه‌ر (DEC PDP-11)ی (Dennis Ritchie)ی داڕ‌ێژرابوو هه‌روه‌ها پێش خرابوو.
سیسته‌مه‌كه، وه‌رگێڕه‌كه و هه‌روه‌ها گشت پرۆگرامی به‌كارهێنانه‌كان به(C) نووسرابوون. بۆ (C) پێویست به هیچ كاڵاڕه‌قێكی تایبه‌ت ناكات هه‌روه‌ها پێویست به هیچ شێوه‌پێدانێكی تایبه‌ت له سیسته‌مدا ناكات.
پرۆگرامكردن به (C) كه پێویست به‌گۆڕین نه‌كات و له‌سه‌ر هه‌رسیسته‌مێك (ئه‌وانه‌ی ئه‌م زمانه كارده‌كات له‌سه‌ریان) به بێ كێشه كاربكات كارێكی ئاسانه.
2. پێویستییه‌كانی (C).
وه‌ك زانراوه بۆ زۆربه‌ی زۆری زمانه‌كانی پرۆگرامكردن پێویست به وه‌رگێڕێك ده‌بێت. ئه‌م وه‌رگێڕه‌ش له سیسته‌مه‌وه تا سیسته‌مێكی تر ده‌گۆڕێت.
ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كانی یونیكس كارده‌كه‌ن بۆ نموونه وه‌ك لینوكس و سۆلاریس ئه‌مانه خۆیان وه‌رگێڕی خۆیان هه‌یه لینوكس بۆ نموونه وه‌رگێڕی گنوی تێدایه
( GCC (the GNU compiler collection كه له‌هه‌مان كاتدا وه‌رگێڕه بۆ (++c)یش سۆلاریس وه‌رگێڕی (CC)ی تایبه‌ت به كۆمپانیای (Sun Microsystems ).
بۆ ویندۆز هه‌ندێك كاری جۆراوجۆر هه‌یه، جارێ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت وه‌رگێڕیكی مایكرۆسۆفتی هه‌بێ بۆ نموونه (++Microsoft’s Visual C) یان وه‌رگێڕێكی وه‌ك
(Borland’s C++ Builder ) به كورت و ئاسانی با بیكڕێت.
3. چۆنێتیی ده‌ستكه‌وتنی وه‌رگێڕ (compiler)ێكی خۆڕایی بۆ ویندۆز؟
جووتێك وه‌رگێڕی خۆڕاییش بۆ ویندۆز هه‌ن كه هه‌ندێك جار داگرتن و دامه‌زراندنیان كارێكی سه‌خت ده‌بن بۆ هه‌ندێك به‌كارهێنه‌ر.
DJGPP و Cygwin. ئه‌و دوو وه‌رگێڕه خۆڕاییه‌ی ویندۆزن بۆ زیاتر زانیاری ده‌رباره‌ی داگرتن و دامه‌زراندنیوه‌رگێڕی (DJGPP)
كرته بكه‌ره ئێره، به‌هیوای كێشه نه‌بوون له ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی پێویست له‌و ماڵپه‌ڕه. بۆ وه‌رگێڕی (Cygwin) ئه‌م ماڵپه‌ڕه هه‌موو
زانیارییه‌كی پێویستی تێدایه، ده‌رباره‌ی چۆنێتیی داگرتن و دامه‌زراندنی ئه‌م وه‌رگێڕه.
4. بنچینه‌كانی (C).
پێش هه‌موو شتێك وا باشتره هه‌ر په‌ڕگه‌یه‌ك كه كۆدی (C)ی تێدا ده‌نووسرێت به خاڵێك ئنجا به پیتی (c) كۆتایی‌ی بێت،
بۆ نموونه yekem.c .
له سه‌ره‌تای نووسینی گشت پرۆگرامێكدا پێویست به دانانی (include#) ده‌كات بۆ ناساندنی هه‌ندێك له كتێبخانه‌كان (Libraries)
به پرۆگرامه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت له كاتی وه‌رگێڕاندا پێوست به چ كتێبخانه‌یه‌ك ده‌كات له‌گه‌ڵ كۆده‌كه وه‌ربگێڕدرێت.
پێش ئه‌وه‌ی باس له نه‌خشه‌ی ()main بكرێت زۆر گرنگه جارێ بزانرێت نه‌خشه (function) چییه؟
نه‌خشه بریتیه له چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی ڕێزمانی تایبه‌ت به‌و زمانه یان چه‌ند ڕێبازێك كه یه‌ك له دوای یه‌ك كاریان تیاده‌كرێت،
ڕه‌نگه پرۆگرامێكی ئاسایی (C) چه‌ندین نه‌خشه‌ی جیاجیا به‌خۆوه ببینێت به‌ڵام ته‌نها یه‌كێك له‌وانه ده‌بێ ناوی (main) بێت، چونكه
ئه‌و ناوه له‌لایه‌ن (C)ه‌وه پارێزراوه و نابێ ئه‌و ناوه دووباره ببێته‌وه.
()main ناوی خۆی به‌خۆیه‌وه‌یه واته نه‌خشه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له سه‌ره‌تای هه‌موو پرۆگرامێكدا ده‌نووسرێت.
گۆڕاو (variable): ئه‌مه هه‌روه‌ك له بیركاریدا پێناسه‌كراوه نرخی گۆڕاو وه‌رده‌گرێت و هه‌میشه ده‌توانرێت بگۆڕدرێت.
نه‌گۆڕ (constant): ئه‌میش نرخێكی پێئه‌درێت و جێگه‌ی نه‌گۆڕانه ئه‌و نرخه.
جۆری دراوه‌كان (Datatype):
جۆری دراوه‌كان (Datatype) | نرخه‌كانیان |
---|---|
char | له 128- تا 127 یان له 0 تا 255 |
double | float دوو ئه‌وه‌نده‌ی |
float | كه‌رت |
long int | له -2,147,483,648 تا 2,147,483,647 |
short int | له -32,768 تا 32,768 |
unsigned char | له 0 تا 255 |
signed char | له 128- تا 127 |
دیاره سێ گرنگترین جۆری دراوه‌كان له‌و خشته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌مانه‌ن:
char ، float ، int
یه‌كێك له بنچینه‌كانـــی نووسینی پرۆگرامی (C)دا ئه‌و په‌ڕگانه‌ن كه پێیان ئه‌وترێت (header files) وه‌ك
stdio.h