پێشه‌كی:
له وتارێكی پێشوودا باسمان له چۆنێتیی كاركردنی (SSI)، كورتكراوه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (Server Side Includes) كرد. بۆ ئه‌وه‌ی پێویست نه‌كات هه‌ندێ كۆد چه‌ند جار‌ێك دووبار بنووسینه‌وه، ئێمه ته‌كنیكی (SSI)مان به‌كار ده‌هێنا.
وتاری ئه‌م جاره‌شمان هه‌ر هه‌مان باسه، به‌ڵام به ته‌كنیكی ئه‌ی ئێس پی. ئه‌مجاره‌یان باسی دوو له شێوازه‌كانی (Object)ی (Server) ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر بۆ نموونه له په‌ڕه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵێ پێڕست بنووسین ئه‌وه ده‌توانین به‌هۆی نووسینی چه‌ند كۆدێك، ئه‌و پێڕستانه له هه‌موو په‌ڕه‌كانی سه‌ر ڕاژه‌كاره‌كه به‌كار بێنین. ئه‌م جاره‌یان له جیاتیی ته‌كنیكی (SSI)، ته‌كنیكی (ASP) خۆی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كار دێنین. بۆ ئه‌وه‌ش ته‌ماشای یه‌كێك له (ته‌ن Object)ه‌كانی (ASP) ده‌كه‌ین، ئه‌ویش (Server)ه. ئه‌گه‌ر بوارمان بۆ ڕه‌خسا ئه‌وه له‌كاتی باسكردنی هه‌موو (Object)ه‌كانی (ASP) به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی (Server) ده‌كه‌ین، چوونكه كۆمه‌ڵێ (ئه‌رك Function)ی زۆر گرنگی هه‌یه له كاتی پرۆگرامكردندا سوودی زۆری ده‌بێ.
هه‌ڵبه‌ت هه‌تا ئێستا هه‌ندێ له (شێواز Mathod)ه‌كانی (Server)مان به‌كار هێناون، بۆ نموونه له كاتی به‌ستنه‌وه‌ی بنكه‌دراوه به په‌ڕه‌یه‌كی (ASP)، ئێمه (Server.CreateObject)مان ده‌نووسی.
ئه‌و دوو شێوازه‌ی كه ئێمه له‌م وتاره‌ی ئێستادا باسیان ده‌كه‌ین ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م (Execute) و دووه‌م (Transfer). له خواره‌وه باسی هه‌ر یه‌كه‌یان و چۆنێتیی به‌كارهێنانیان ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه:
شێوازی (Execute).
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین په‌ڕگه‌یه‌ك له‌ناو په‌ڕگه‌یه‌كی تردا بخوێنینه‌وه، ڕوونتر بڵێین په‌ڕه‌یه‌ك بخه‌ینه ناو په‌ڕه‌یه‌كی تر، ئه‌و شێوازه بۆ هێنانی دراوه‌ی په‌ڕه‌یه‌ك بۆ ناو په‌ڕه‌یه‌كی تر به‌كار ده‌هێنرێ. بۆ نموونه له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بینین كه دوو په‌ڕگه‌مان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئێمه‌ش كه ده‌مانهه‌وێ نووسراوه‌ی ناو په‌ڕگه‌ی (Text.txt) له ناوی په‌ڕگه‌ی (Index.asp)دا بخوێنینه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ین:
سه‌ره‌تا په‌ڕگه‌ی (Index.asp) ده‌كه‌ینه‌وه و پاشان ئه‌و كۆده‌ی خواره‌وه ده‌نووسین:
<html>
<head>
<title> Bekarhênanî Obcêktî Server </title>
</head>
<body>
<% Server.Execute("Text.txt")%>
</body>
</html>
به‌و شێوه‌یه ده‌توانین په‌ڕه‌یه‌ك بخه‌ینه ناو په‌ڕه‌یه‌كی تر، بێ ئه‌وه‌ی ته‌كنیكی (SSI) به‌كار بێنین. ئه‌و نووسراوانه‌ی ناو په‌ڕه‌ی (Text.txt) ده‌كرێن له‌ناو هه‌موو ئه‌و په‌رانه به‌كار بهێنرێن، به‌ڵام له بیرمان نه‌چێ ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ی ئه‌و كۆده‌ی سه‌ره‌وه‌ی لێ ده‌نووسین ده‌بێ وه‌ك په‌ڕه‌یه‌كی (asp) پاشه‌كه‌وت بكرێ.
شێوازی (Transfer).
به‌گشتی ده‌توانین بڵێین (Transfer) واته گواستنه‌وه‌ی (دراوه Data) له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر.
شێوازی (Transfer) بۆ ناردن و گواستنه‌وه‌ی هه‌موو زانیارییه‌كی په‌ڕه‌یه‌كی دروستكراو بۆ په‌ڕه‌یه‌كی تر، به‌كار ده‌هێنرێ. كرداری گواستنه‌وه، له‌سه‌ر (ڕاژه‌كار Server) ئه‌نجام ده‌درێ، بۆ ناردنی به‌كارهێنه‌ر بۆ په‌ڕه‌یه‌كی تر. لێره‌دا بێگومان (Response.Redirect)مان بیر ده‌كه‌وێته‌وه كه چۆن به‌كارهێنه‌ر بۆ په‌ڕه‌یه‌كی تر ده‌بات، به‌ڵام لێره‌دا له‌كاتی ناردنی به‌كارهێنه‌ر هیچ له ناونیشانه‌كه ناگۆڕدرێ. بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر باسه‌كه‌مان بۆ ئاسانتر ببێ، (Server.Transfer) له‌گه‌ڵ (Response.Redirect) به‌راورد ده‌كه‌ین.
كاتێك (ڕاژه‌خواز client) داوای په‌ڕه‌ی (index.asp) ده‌كات، ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، بۆ نموونه به‌و شێوه‌یه ناونیشانه‌كه ده‌نووسێ:
(http://www.zkurd.org/test/Index.asp), لێره‌دا ئه‌گه‌ر له په‌ڕگه‌ی (Index.asp) به‌و شێوه‌یه بنووسین:
<html>
<head>
<title> Bekarhênanî Obcêktî Server, Transfer </title>
</head>
<body>
<% Server.Transfer("Perge.asp") %>
</body>
</html>
ئه‌وه په‌ڕه‌ی (Perge.asp) بۆ ڕاژه‌خواز ده‌نێردرێ. واته ڕاژه‌كاره‌كه په‌ڕه‌یه‌كی تر ده‌نێرێت بۆ ڕاژه‌خواز. له هه‌مان كاتدا ڕاژه‌خوا وا ده‌زانێ كه هه‌ر په‌ڕه‌ی (Index.asp) نێردراوه نه‌ك په‌ڕه‌یه‌كی تر. چوونكه له‌و شوێنه‌ی پڕۆتۆكۆڵی (http), ئه‌دره‌سه‌كه‌مان نووسیوه هه‌ر هه‌مان ئه‌دره‌سه و ناگۆڕدرێ. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و نرخانه‌ی بۆ گۆڕاوه‌كان داده‌نرێن، هه‌موو (session)ه دروستكراوه‌كان پارێزراو ده‌بن له ناو ئه‌و په‌ڕه تازه‌یه‌دا كه به‌هۆی (Server.Transfer) بۆی ده‌نێردرێ.
ئه‌گه‌ر (Response.Redirect) به‌كار بهێنین، ئه‌وه كاتێك ڕاژه‌كاره‌كه، ڕاژه‌خواز بۆ په‌ڕه‌یه‌كی تر ده‌نێرێ، ده‌بینین كه له‌و شوێنه‌ی پڕۆتۆكۆڵی (http)ی ده‌نووسین، ئه‌دره‌سه‌كه‌ش ده‌گۆڕدرێ: (http://www.zkurd.org/test/Perrgeyeki_Taze.asp).
له‌وه زیاتر باسی (Response.Redirect)، ناكه‌ین چوونكه له داهاتوودا له‌گه‌ڵ (Object)ی (Response) باسی ده‌كه‌ین.
پوخته‌ی ئه‌م وتاره:
وتاری ئه‌م جاره‌مان ده‌رباره‌ی دوو شێوازی یه‌كێك له (Object)ه‌كانی ته‌كنیكی ئه‌ی ئێس پی، (Object)ی (Server)ه. به هۆی به‌كارهێنانی دوو شێوازی (Transfer) و (Execute)، توانیمان نووسراوه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی تر بخه‌ینه ناو په‌ڕه‌یه‌كی تر. به‌كارهێنانی ئه‌و دوو شێوازه له كاتی نووسینی كۆدا كاراسانیمان بۆ ده‌كات كه كۆده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك به‌سه‌ر چه‌ند په‌ڕه‌یه‌كدا دابه‌ش بكه‌ین، هه‌روه‌ها دووباره نه‌نووسینه‌وه‌ی كۆده‌كان، كۆمه‌ڵێ سوودی دیكه‌شی هه‌یه كه له وتاری پێشوودا، ده‌رباره‌ی چۆنێتیی به‌كارهێنانی ته‌كنیكی (SSI) باس كرا.