کورتەیەک لەسەر هەندێ کۆمپانیای ئایتی(٣)

بەشگەی کۆمپاک Compaq
کۆمپاک، بەشگەی بەرهەمەێنی بژمێری ئەلیکترۆنی لە ساڵی (١٩٨٢)، لەلایەن Rod Canion رۆن کانیون, Jim Harris جیم هاریس و Bill Murto بیڵ مورتۆ دامەزرا و، ساڵی (٢٠٠٢)کۆمپانیای Hewlett-Packard کۆمپانیای کۆمپاکی کڕییەوە. لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکادا تاکوو ئەمڕۆش جۆری Notebook بەناوی کۆمپاکەوە ناوزەند دەکرێت.

هەرسێ دامەزرێنەری کۆمپاک، بەڕێوبەری کۆمپانیای بەرهەمەێنی نیمچەگەیەنەری Texas Instruments بوون و، یەکی بە بڕی هەزار دۆلار سەرمایە،‌ بەشداری بنیاتنانی کۆمپاکیان کرد. سەرمایەی دەستپێک لەلایەن دوو هاوەڵ Ben بێن و سەڤین ڕۆسن Sevin Rosen ـەوە پێشکەش کرا.

بەرهەمەکانی کۆمپاک

compaq
ئاداری ساڵی ١٩٨٣ یەکەم بەرهەمی کۆمپاک خرایە بازاڕەوە کە بریتی بوو لە “کۆمپیوتەری هەڵگرتەنیی کەسی”ی (IBM-PC) کە نرخەکەی ٣،٥٩٠ دۆلاری ئەمریکایی بوو. ئەمە یەکەم کۆمپیوتەری IBM-Compatible PC بوو کە کێشەکەی ٢٠ کیلۆونیو بوو.
کۆمپاک و کۆمپانیاکانی تری بەرهەمەێنەری کۆمپیوتەر دەبوو مۆڵەتی مایکرۆسۆفت وەربگرن تاکوو سیستەمی کارپێکردنی دۆس MS-DOS لە کۆمپیوتەرەکانیاندا وەک سیستەمی کارپێکردن دابنێن. بۆیە کۆمپاک تیمێکی دامەزراند لە ١٥ بەرنامەداڕێژ کە هەو‌ڵ بدەن IBM-PC-BIOS دابڕێژن بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار. سەرکەوتنی کۆمپاک لەم بوارەدا هاندەر بوو بۆ کۆمپانیاکانی تر کە هەمان ڕێگە بگرنە بەر.

 

ساڵی ١٩٨٧ یەکەم کۆمپیوتەری کەسیی بەرهەم هێنا کە هەڵگری یەکەی چارەسەری 80386 ـی ئنێڵ Intel بوو. بەوەش یەکەم کۆمپیوتەری ٣٢ بت هاتەکایەوە کە لەسەر یەکەی چارەسەری زنجیرەبەستراوی x86 کاری دەکرد. کۆمپاک یەکێک بوو لە گەورە کۆمپانیاکانی پشتیوانیکەری EISA، کە IBM لە بەرهەمەێنانی IBM PS/2 پەی پێ دەبرد.

لە ‌سەرەتای ساڵانی(٩٠)ەکاندا کۆمپاک هەوڵی دابەزاندنی نرخی بەرهەمەکانی دا، بەمەرجێک کاریگەریی نەبێت لەسەر جۆرایەتی و چاکیی بەرهەمەکانی، زنجیرەیەک کۆمپیوتەری بەناوی Presario بەرهەم هێنا کە لە ١٩٩٥ دا کە نرخەکەی ١٠٠٠ دۆلار تێپەڕی نەدەکرد، بەوەش بازاڕێکی فراوانی داگیر کرد. کۆمپاک ویستی نرخەکانی لە ئاستێکی نزمدا ڕابگرێت، بۆیە یەکەمین کۆمپانیا بوو کە بڕیاری دا یەکەی چارەسەریی کۆمپانیای AMD و Cyrix لە ‌بەرهەمەێناندا بەکار بەێنێت. بەمەش پەستانی خستە سەر کۆمپانیاکانی تری وەک IBM و Packard Bell لە بازاڕی کۆمپیوتەردا.

ساڵی ١٩٨٧ کۆمپاک کۆمپیوتەری جۆری (NonStop)ی کڕی کە ناسراو بوون بە بێوەستانیی کاری ڕاژەکارەکانی.

وێبگە: http://www.compaq.com

کۆمپانیای SAP

لە شاری مانهایم لە ئە‌ڵمانیا ساڵی ١٩٧٢ لە‌لایە‌ن پێنج ئە‌ندازیاری ناسراوی کۆمپانیای IBM دامە‌زراوە .
لە‌ سە‌رە‌تادا ئە‌م دامە‌زراوە‌ وە‌کوو شیتە‌ڵکە‌ری سیستە‌م و پە‌رە‌پێدە‌رێکی بە‌رنامە‌داڕشتن ناوی دە‌رکرد، پاشان گۆڕدرا بە سیستە‌مە‌کان Systems، داوانامە‌کان Applications و، بە‌رهە‌مە‌کان Products لە چارە‌سە‌ریی دراوە‌کاندا “Systems, Applications And Products in Data Processing”.

ساڵی ١٩٧٦ ئە‌م دامە‌زراوە‌ ناوی کۆمپانیای (SAP)ی هە‌ڵگرت. SAP بە گە‌ورە‌ترین کۆمپانیای دروستکە‌ری نە‌رمە‌کاڵا دە‌ژمێردرێت لە‌ ئە‌ورووپا و، سێیەم گەورەترینە لە جیهاندا پاش مایکرۆسۆفت و IBM. لەگەڵیدا SAP فراوانترین بواری داوانامەی بازرگانی و نەخشەدانانی چارەسەری نەرمەکاڵا پێشکەش دەکات.

بەرهەمەکانی SAP

SAP گرنگیی دا بە بەرهەمەێنانی بەرنامەی نەخشەکێشیی پێشکەوتوو Advanced Planner و پوختەکردن، بەڕێوەبردنی پەیوەندیگرتن لەگەڵ خوازیارەکاندا Customer Relationship Management) CRM)، سیستەمی بەڕێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی Human Resource Management Systems) HRMS) و، چەندین بواری تری بەڕێوەبردن و بازرگانیکردن، کە ئەمڕۆکە لە سیستەمی نوێی تەکنەلۆژیای زانیاریدا بنەیەکی پتەویان پێک ەێناوە.
بەرنامە ناودارەکانی ئەم کۆمپانیایە SAP R/3, NetWeaver کە ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕن لە بەڕێوەبردن و بازرگانیی زیرەکدا Business Intelligence لە کۆمپانیا گەورەکاندا.

لەم ساڵانەی ڕابردووەدا SAP توانیی برەو بە کارەکانی بدات بۆ بەرهەمهێنانی بەرنامەی تایبەت بۆ کۆمپانیا و دامەزراوە بچووک و مامناوەندییەکانsmall and medium sized enterprises) SME)، بەهۆی خستنەکاری بەرنامەی وەک SAP Business One و SAP All-in-One.
بەپێی ئەو ئامار و ڕاپۆرتانەی کە بڵاو کراونەتەوە زیاتر لە ١٠٠ هە‌زار بەرنامەی SAP دامەزرێنراون‌ لە زیاتر لە ٢٨٠٠٠ کۆمپانیادا، بەرهەمەکانی SAP بەکار دهەێنرێن لەلایەن ١٢ ملیۆن کەسەوە لە ١٢٠ وڵاتی جیاجیادا.
بۆ زیاتر گەشەدان و پتەوکردنی بازاڕی خزمەتگوزارییەکانی، لەگەڵ کۆمپانیای ناسراوی Hewlett-Packard) HP) دا گرێبەستی کردووە.

وێبگە: http://www.sap.com

 

سەرچاوە: ئینتەرنێت

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *