وه‌رگێڕان واته وه‌رگه‌ڕاندنی ده‌قێك یان وته‌یه‌ك له زمانی ده‌ستپێكه‌وه بۆ زمانی مه‌به‌ست به جۆرێ كه كاریگه‌ریی زمانی ده‌ستپێك له خوێنه‌ر یان بیسه‌ری زمانی ده‌ستپێك بگوێزرێته‌وه بۆ خوێنه‌ر یان بیسه‌ری زمانی مه‌به‌ست. له‌ڕاستیدا وه‌رگێڕان ده‌بێ به‌بێ بچووكترین خستنه‌سه‌ر یان لابردنێك بێت، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها لایه‌نی هزرییه، چونكوو پێكهاته‌ی زمانه‌كان پێكه‌وه جیاوازییان هه‌یه و وه‌رگێڕ ناچار ده‌بێ ده‌ستكاری بكا له وه‌رگێڕانه‌كاندا. ئاخۆ وه‌رگێڕان ده‌بێ له زمانی ده‌ستپێكه‌وه نزیك بێت یان له زمانی مه‌به‌ست؟ ئایا نووسه‌ر گرنگه یان گوێگر و خوێنه‌ر؟ ئایا ئه‌میندارێتی گرنگه یان خۆماڵیكردنی نووسینه‌كان؟ ئایا چ ده‌قێك زیاترین ده‌ستتێوره‌دانی تیا بكرێ؟ و كۆمه‌ڵێ پرسیاری تر… بۆ لێوردبوونه‌وه و تاووتوێكردنی هه‌موو ئه‌و كێشانه زانستی (وه‌رگێڕانزانی translatology) به‌دی هاتووه. له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا زۆر بایه‌خ به وه‌رگێڕان ده‌درێ و سه‌دان كۆڕ وكۆمه‌ڵ و كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌گیرێ و گۆڤار و په‌رتووك و به‌رنامه و نامیلكه و وتار و بابه‌تی له‌سه‌ر بڵاو ده‌كرێته‌وه. كارێ كه وه‌رگێڕ ده‌یكا له كاری نووسه‌رێ كه‌متر نییه و ئه‌ركێكی زۆر گرنگ به‌ڕێوه ده‌بات. وه‌رگێڕان ده‌بێته هۆی ئاشنابوون له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه و هاوكات كۆمه‌ڵێ وشه و زاراوه‌ی نوێ دێته ناو زمانه‌كه‌وه. وه‌رگێڕان زانستێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن یاسا و ڕێسای تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی. له یه‌که‌م هه‌نگاودا ده‌توانین دابه‌شی كه‌ینه سه‌ر دوو جۆر: 1. (وه‌رگێڕانی زاری interpretation) كه دوو جۆری سه‌ره‌كیی هه‌یه:وه‌رگێڕانی هاوكات.وه‌رگێڕانی ناهاوكات. 2. (وه‌رگێڕانی نووسراوی translation) كه چه‌ند جۆری هه‌یه: وه‌رگێڕانی وشه‌به‌وشه. وه‌رگێڕانی ڕسته. وه‌رگێڕانی ئازاد. درێژه‌ی هه‌یه بچۆ بۆ به‌شی دووه‌م |