وه‌رگێڕانی نووسراوی translationوه‌رگێڕ له وه‌رگێڕانی نووسراویدا كاتێكی زۆری به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌توانێ له ئامێره یاریده‌ده‌ره‌كانیش كه‌ڵک وه‌رگرێ. یه‌كه‌ی وه‌رگێڕان وه‌رگێڕ له كاتی وه‌رگێڕاندا بڕگه‌یه‌ك له‌و بابه‌ته‌ی ده‌یه‌وێ وه‌ری گێڕێ له‌به‌رچاو ده‌گرێ و به تێگه‌یشتن له‌وه كه پێی ده‌وترێ (یه‌كه‌ی وه‌رگێڕان) خێرا ده‌ست ده‌كات به وه‌رگێڕان. یهکهیهكی وه‌رگێڕان ده‌توانێ وشه، ڕسته یان ده‌سته‌واژه (عبارة) بێت و لانیكه‌م پێك هاتووه له‌و سێ قۆناغه‌ی خواره‌وه:ئهلف: وه‌رگێڕانی وشه‌به‌وشه یه‌كه‌ی وه‌رگێڕان له‌م قۆناغه‌دا وشه‌یه و بۆ هه‌ر وشه‌یه‌كی ده‌قی زمانی ده‌ستپێك، وشه‌یه‌ك له زمانی مه‌به‌ست ده‌هێنرێته‌وه. ئه‌م قۆناغه بۆ وه‌رگێڕانی گه‌لێك وشه‌ی لێكدراو و نیمچهوشه به‌كار ده‌برێت كه هاوتایه‌كی كوتومتیان له زمانی مه‌به‌ستدا نییه. بۆ نموونه: قووڵه پێكهاته deep structure ڕووه پێكهاته surface structureله‌و نموونانه ده‌بینین كه وه‌رگێڕانی وشه‌به‌وشه گونجاو و له‌باره، به‌ڵام له ڕسته‌یه‌كی وه‌كوو: (He gave me a book to read) ئه‌گه‌ر بێت و وشه‌به‌وشه وه‌ری گێڕین ده‌بێ بنووسین: (ئه‌و دای به من كتێبێك بۆ خوێندن) كه دیاره ئه‌مه داسه‌پاندنی ڕیزبوونی وشه‌ی زمانی ده‌ستپێكه به‌سه‌ر زمانی مه‌به‌ستدا (كه لێره كوردییه)، چونكوو له زمانی كوردیدا ئێمه وا وشه‌كان ڕیز ناكه‌ین به‌ڵكوو ده‌ڵێین: (ئه‌و كتێبێكی دا به من بۆ خوێندن). یان ئه‌گه‌ر بێت وشه‌به‌وشه ڕسته‌ی (He kicked the bucket) وه‌رگێڕین ده‌بێ بڵێین: (ئه‌و له‌قه‌ی دا له سه‌تڵه‌كه) كه بێگومان ئه‌م ڕسته‌یه ڕسته‌یه‌كی نوێی تره كه مه‌به‌ستی نووسه‌ر نییه، نووسه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌مه بووه: (ئه‌و مرد). یان ئه‌گه‌ر بۆ (اكتب الرسالة) بنووسین (ده‌نووسم نامه‌که) ئه‌وه شێوه‌ی ڕیزبوونی زمانی عه‌ره‌بیمان سه‌پاندووه به‌سه‌ر زمانی كوردیدا چونكوو ئێمه ده‌ڵێین: (نامه‌كه ده‌نووسم). بۆیه ده‌بێ وریا بین چ شێوه وه‌رگێڕانێ هه‌ڵده‌بژێرین.ب: وه‌رگێڕانی ڕسته یه‌كه‌ی وه‌رگێڕان له‌م قۆناغه‌دا ڕسته‌یه. له‌م وه‌رگێڕانه‌دا ڕێزمان و شێوه‌ی ڕیزبوونی وشه‌ی زمانی مه‌به‌ست (واته ئه‌و زمانه‌ی وه‌رگێڕانی بۆ ده‌كه‌ین) له‌به‌رچاو ده‌گیرێ. چه‌مك (مفهوم)ی ڕسته‌ی به‌رانبه‌ر به‌گوێره‌ی چه‌مكی ڕسته‌ی زمانی ده‌ستپێك له‌به‌رچاو ده‌گیرێ. به‌مجۆره ڕسته‌كانی ده‌قی زمانی ده‌ستپێك به پاراستنی واتای دانه‌به‌دانه‌ی وشه‌كان وه‌رده‌گێڕدرێته‌وه سه‌ر ڕسته‌یه‌ك له زمانی مه‌به‌ستدا.پ: وه‌رگێڕانی ئازاد یان سه‌ربه‌ست له‌م قۆناغه‌دا یه‌كه‌ی وه‌رگێڕان ده‌سته‌واژه یان پاراگرافه. په‌یامی ده‌قی زمانی ده‌ستپێك له كۆمه‌ڵێ ڕسته له زمانی مه‌به‌ست ده‌خرێته به‌رده‌ست. له‌م وه‌رگێڕانه‌دا خستنه‌سه‌ر و لابردن و ده‌ستتێوه‌ردان به‌و په‌ڕی خۆی ڕێپێدراوه.درێژه‌ی هه‌یه. بچۆ بۆ به‌شی چواره‌م بچۆ بۆ به‌شی دووه‌م |