وه‌رگێڕانی پێوه‌ندی و وه‌رگێڕانی واتایی له ڕه‌وتی وه‌رگێڕاندا وه‌رگێڕ له‌گه‌ڵ دوو زمانی ده‌ستپێك و مه‌به‌ست تووشه. هه‌وڵی ئه‌وه‌یه‌تی خوێنه‌ر له وه‌رگێڕانه‌كه‌ی تێ بگا و هاوكات په‌یامی نووسه‌ره‌که‌ش ده‌ستی تێ وه‌رنه‌درێ. وه‌رگێڕ جارێك به لای زمانی ده‌ستپێك با ده‌داته‌وه كه پێی ده‌وترێ (وه‌رگێڕانی واتایی semantic translation). له‌م شێوه وه‌رگێڕانه‌دا هه‌وڵ ده‌دا تا بۆی ده‌كرێ په‌یامه‌كه ده‌سكاری نه‌كا و وه‌ك خۆی بیهێڵێته‌وه، ئه‌و كاته ئه‌و مه‌ترسییه هه‌یه كه زاراوه و پێكهاته‌ی وا بێنێته ناو زمانی مه‌به‌سته‌وه كه خوێنه‌ر لێی تێ نه‌گا و پێی نامۆ بێت. جارێكیش به لای زمانی مه‌به‌ست با ده‌داته‌وه كه پێی ده‌وترێ (وه‌رگێڕانی پێوه‌ندی communicative translation). له‌م شێوه وه‌رگێڕانه‌دا هه‌وڵی ئه‌وه‌یه‌تی تا بۆی ده‌كرێ ده‌قه‌كه بۆ خوێنه‌ری زمانی مه‌به‌ست هۆگر و خۆماڵی بكا، ئه‌و كاته ئه‌و مه‌ترسییه هه‌یه كه ده‌قه وه‌رگێڕدراوه‌كه به‌ته‌واوه‌تی وته‌ی نووسه‌ره‌كه نه‌بێ. بۆ ڕوونكردنه‌وه سه‌یری ئه‌م نموونانه بكه‌ن: (She looks like a red rose) وه‌رگێڕانی واتایی: (له گوڵی سوور ده‌چێ). لێره بیر له زمانی ده‌ستپێك كراوه. وه‌رگێڕانی پێوه‌ندی: (ده‌ڵێی مانگه). لێره بیر له زمانی مه‌به‌ست كراوه. (More catholic than the pope) وه‌رگێڕانی واتایی: (كاتۆلیكتر له پاپ). لێره بیر له زمانی ده‌ستپێك كراوه. وه‌رگێڕانی پێوه‌ندی: (باوكمردوو دهسوكنا، نان و گۆشتخۆر ده‌یوت سه‌ری ده‌كه‌مه كونا). لێره بیر له زمانی مه‌به‌ست كراوه. ئه‌و نموونانه گوڵچنێكن له ده‌سته‌واژه‌ی چوێنراوی (تشبیهی) و زاراوه‌ی وا كه ده‌توانن كاربردی وه‌رگێڕانی پێوه‌ندی پاسا بده‌نه‌وه. هه‌رچه‌ند وه‌ها پاسادانهوهیهك ڕه‌به‌ق نییه. چونكوو زێده‌ڕۆیی له وه‌رگێڕانی پێوه‌ندی ده‌توانێ ببێته هۆی سڕینه‌وه‌ی بۆنوبه‌رامه‌ی فه‌رهه‌نگیی زمانی ده‌ستپێك. درێژه‌ی هه‌یه بچۆ بۆ به‌شی پێنجه‌م بچۆ بۆ به‌شی سێهه‌م |