تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌رگێڕ
- له ناخه‌وه خاوه‌نی به‌هره و چێژی وه‌رگێڕان بێت كه به ڕاهێنان و فێربوونی یاسا و ڕێساكانی وه‌رگێڕان زیاتر گه‌شه ده‌ستێنێ.
- شاره‌زاییی له زمانی ده‌ستپێك و زمانی مه‌به‌ستدا هه‌بێت و هه‌روه‌ها لێهاتوو بێت له بواری ڕێزمان و واژه‌گۆڕی و ڕۆنانی وشه.
- شاره‌زاییی له‌و بابه‌ته‌دا هه‌بێت كه وه‌ری ده‌گێڕێ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی فیزیا وه‌رده‌گێڕێ ده‌بێ شاره‌زاییی له بواری فیزیادا هه‌بێ و ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی كۆمپیۆته‌ر وه‌رده‌گێڕێ ده‌بێ شاره‌زای بواری كۆمپیۆته‌ر بێت.
- هه‌ر ده‌م هه‌وڵ بدات نوێترین فه‌رهه‌نگ و وشه‌نامه جۆربه‌جۆره‌كان گیر بێنێ و تا بۆی ده‌كرێ تێكه‌ڵی كه‌س و كۆڕی وا بێت كه شاره‌زایی یان حه‌زیان له كورده‌وانی هه‌یه.
- له هه‌موو بواره جۆربه‌جۆره‌كاندا بابه‌ت بخوێنێته‌وه و واتای هه‌موو وشه‌یه‌ك به‌وردی تێ بگات و هه‌وڵ بدات به كوردی واتاكه‌ی بدۆزێته‌وه، به‌تایبه‌ت خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤار و گوێگرتن له ڕ‌ادیۆ و ته‌له‌فزیۆن زۆر به‌سووده، چونكوو له‌و شوێنانه‌دا زیاتر هه‌ست به ئاڵوگۆڕی زمان ده‌كرێ و وشه‌ی نوێ ده‌خرێته به‌رده‌ست.
- له ته‌جروبه و ئه‌زموونی نووسه‌ران و وه‌رگێڕان چ كورد و چ بێگانه كه‌ڵك وه‌رگرێ. گه‌لێك وتار و نووسراوه و په‌رتووك له بواری وه‌رگێڕان به زمانه جۆربه‌جۆره‌كان نووسراوه كه ده‌كرێ سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌زموون.
- هه‌وڵ بدات به‌راوردی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی وه‌رگێڕدراونه‌ته كوردی له‌گه‌ڵ زمانی ده‌ستپێكیاندا بكات. زۆر به‌رهه‌م له ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، فه‌ره‌نسایی، سویدی، نه‌رویجی، دانیماركی، ئیتالی، ڕووسی، توركی، عه‌ره‌بی، فارسی و هتد كراونه‌ته كوردی كه ده‌كرێ ته‌جروبه‌ی باشیان لێ وه‌رگیرێ.
- له سه‌ره‌تادا هه‌وڵ بدات ده‌قی كورت وه‌ربگێڕێ. زۆر ئاساییه كه وه‌رگێڕانه‌كه‌ی كرچوكاڵ بێت. بێگومان ورده‌ورده باشتر و باشتر و به‌پێزتر و پاراوتر ده‌بێت.
- هه‌وڵ بدات له كاتی نووسیندا ڕه‌چاوی یه‌ك شێوه ڕێنووس بكات. وشه‌یه‌ك له چه‌ند شوێندا به چه‌ند جۆری جیاواز نه‌نووسێت.
- بێگومان زانینی زمانی زیاتر ئاستی لێهاتوویی و كارامه‌ییی مرۆڤ له زمانه‌وانیدا ده‌باته سه‌ره‌وه.
ته‌واو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژێده‌ره‌كان:
- هفت گفتار درباره ترجمه، چاپ چهارم 1380، كورش صفوی.
- وه‌رگێڕان هونه‌ره، د. جه‌مال نه‌به‌ز، چاپخانه‌ی ژین، 1958 سلێمانی.
- پڕۆژه‌ی زاراوه‌ی زانستیی كوردی، كه‌مال جه‌لال غه‌ریب، سوید 1991