پێشه‌كی ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک له خانه‌کانی ئێکسێڵ پڕ بن له ژماره‌ی جۆربه‌جۆر، چۆن بکه‌ین تا بتوانین ئه‌و خانه‌یه‌ی که گه‌وره‌ترین ژماره و ئه‌و خانه‌یه‌ی که بچووکترین ژماره‌ی تێدایه، له‌ناو باقیی خانه‌کانی تردا ده‌ستنیشان بکه‌ین. ناوه‌ڕۆك با ڕاسته‌وخۆ بچینه ناو نموونه‌یه‌ک، وای داده‌نێین که لیسته‌یه‌ک له خانه‌پڕبووه‌کانی ئێکسێڵمان وه‌کوو وێنه‌که‌ی خواره‌وه هه‌یه: ده‌مانه‌وێ بزانین به چ فرمانێک ده‌توانین بچووکترین ژماره و گه‌وره‌ترین ژماره‌ی ناو خانه‌کان به دوو ڕه‌نگی جۆربه‌جۆر دیاری بکه‌ین، بێ ئه‌وه‌ی پێویست بکات دانه به دانه له‌ناو خانه‌کاندا به دوای ئه‌وانه‌دا بگه‌ڕێین. واته وه‌کوو ئه‌و وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێت که تیایدا خواستی مه‌به‌ستمان به دوو ڕه‌نگی سوور و سه‌وز دیاری کردووه، ته‌نانه‌ت پاشنبه‌ماکه‌شمان زه‌رد کردووه: ئه‌م فه‌رمانه له ئێکسێڵی ٢٠٠٧ جێبه‌جێ ده‌بێت که ئاسانکاریی زۆری تێدایه. بۆ ئه‌م کاره، که‌ڵک له (فۆرماتکردنی به‌مه‌رج Conditional Formatting) وه‌رده‌گرین و ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ ده‌که‌ین:١ـ له پێشدا ئه‌و خانه‌یانه‌ی که ژماره‌کانی تێدا نووسراون به مشکه‌که‌مان دیاری ده‌که‌ین، پاشان: File Conditional Formatting Manage Rules… ٢ـ پاشان له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی که ده‌کرێته‌وه له‌لای چه‌پ له ژووره‌وه کرته ده‌که‌ینه سه‌ر: New Rule… کاتێ کرته بکه‌ینه سه‌ر “یاسای نوێ New Rule…” په‌نجه‌ره‌یه‌کی ترمان بۆ ده‌کرێته‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: وه‌ک ده‌بینین له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌دا(خۆکار automatic) یه‌که‌م دێڕ شین کراوه‌ته‌وه، ئێمه واز له‌وه ده‌هێنین و به مشکه‌که دێینه سه‌ر سێهه‌م دێڕ که لێی نووسراوه: Format only top or bottom ranked values ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره بکه‌ین په‌نجه‌ره‌که شێوازی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی ده‌گۆڕدرێت. ئه‌گه‌ر کرته بکه‌ینه دێڕی سێهه‌م واته له‌وێ که به ژماره‌ی 1 دیاری کراوه، پاشان له‌وێ که به ژماره‌ی 2 دیاری کراوه، ده‌بینین نووسراوه 10، ئێمه سفره‌که‌ی لا ده‌به‌ین و ده‌یکه‌ینه 1 و پاشان کرته ده‌که‌ین سه‌ر شوێنی ژماره 3 که لێی نووسراوه [Format]، ئاوا:پاش ئه‌و کاره په‌نجه‌ره‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی دواتر ڕه‌نگی ژماره‌ی ناو گه‌وره‌ترین خانه‌که ڕه‌نگ ببێت هه‌نگاوه‌کانی دیاریکراوی سه‌ر وێنه‌که‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ ده‌که‌ین، له به‌شی ژماره ٣، کاتێ کرته بکه‌ینه سه‌ر پیله‌که، کۆمه‌ڵێ ڕه‌نگمان بۆ ده‌کرێته‌وه، ئێمه له‌م نموونه‌یه‌دا ڕه‌نگی سوور هه‌ڵده‌بژێرین: هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پاشنبه‌مای خانه‌که‌ش ڕه‌نگ بکه‌ین پێش له‌وه‌ی کرته بکه‌ین سه‌ر “OK”، ئه‌وه له زمانه‌ی سه‌ره‌وه کرته ده‌که‌ینه سه‌ر “پڕکردنه‌وه Fill” و هه‌نگاوه‌کانی خواره‌وه جێبه‌جێ ده‌که‌ین. له به‌شی 2، ڕه‌نگێ هه‌ڵده‌بژێرین بۆ بنه‌مای خانه‌که‌مان، ئێمه ڕه‌نگی زه‌ردمان هه‌ڵبژاردووه، پاشان کرته ده‌که‌ینه سه‌ر “OK”: پاشان که کرته بکه‌ینه سه‌ر “OK”، په‌نجه‌ره‌یه‌کی وه‌کوو ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه: ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه که خانه‌یه‌ک که گه‌وره‌ترین ژماره‌ی تێدا نووسراوه وا ده‌ر بکه‌وێت که ڕه‌نگی نووسینه‌که‌ی سوور ببێت و ڕه‌نگی پاشبنه‌ماکه‌شی زه‌رد ببێت. ئێمه‌ش “OK”ی لێ ده‌ده‌ین. ده‌بینین که خشته‌که‌مان بۆ گه‌وره‌ترین ژماره زه‌رد بووه و ڕه‌نگی نووسینه‌که‌شی سوور بووه. ئێسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خانه‌یه‌ش دیاری بکه‌ین که بچووکترین ژماره‌ی تێدا نووسراوه هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ ده‌که‌ینه‌وه، ته‌نها کاتێ بگه‌ینه ئێره:دێین له به‌شی دوو هاوکات که ژماره‌ی (10)ه‌که ده‌که‌ینه (1)، وشه‌که‌ی پێشیشی که نووسراوه “به‌رزترین Highest” ده‌گۆڕین و ده‌که‌ینه “نزمترین Lowest”، واته ئاوا: پاشان هه‌موو هه‌نگاوه‌کان وه‌کوو ئه‌وه‌ی پێشوو جێبه‌جێ ده‌که‌ین، ده‌بینین که له دواهه‌نگاوه‌کاندا ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌مان بۆ ده‌رده‌چێت: پاشتر ده‌بینین که خشته‌که‌مان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌چێت: پوخته له‌م وانه‌یه‌دا فێر بووین به (فۆرماتکردنی به‌مه‌رج Conditional Formatting)، ئه‌و خانانه‌ی که به‌رزترین و نزمترین ژماره‌یان تێدایه، نووسینه‌که و پاشبنه‌ماکه‌یان ڕه‌نگ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جیاکردنه‌وه‌یان له باقیی ژماره‌کانی تر ئاسانتر بێت. به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دایه که ئه‌گه‌ر پاش ئه‌و کۆدپێدانه، بێین و ژماره‌ی ناو خانه‌کان بگۆڕین، خانه ڕه‌نگکراوه‌کانیش ده‌گۆڕدرێن به‌گوێره‌ی گه‌وره‌یی و بچووکیی ژماره‌کان. |