پێشه‌كی له وانه‌یه‌كی پێشوودا له‌ژێر ناونیشانی (قه‌رزژمێر Loan Calculator)، مایكرۆسۆفت ئێكسێڵ (٢)باسی [داڕێژه = template = قالب] ێكی ئاماده‌كراوی ئێكسێڵمان كرد بۆ ژماردنی قه‌رزێك. له‌وێدا لیسته‌یه‌كی دوورودرێژمان بۆ ده‌رده‌كه‌وت له هه‌موو ئه‌و مانگانه‌ی كه پاره‌كه ده‌ده‌ینه‌وه، واته مانگ به مانگ، له كۆتاییشدا ده‌مانتوانی بزانین سه‌رجه‌م چه‌نده سو‌و ده‌ده‌ینه‌وه. به‌ڵام ئێسته ده‌مانه‌وێ فۆرمۆلێ بنووسین كه تێكڕا بزانین له مانگێكدا ده‌بێ چه‌نده له قه‌ررزێك بده‌ینه‌وه تا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو قه‌رزه‌كه بدرێته‌وه. واته هه‌م بڕی قه‌رزه‌كه و هه‌م بڕی سووه‌كه‌ش تێكڕا.وای دابنێن پاره‌یه‌كمان له بانكێكدا قه‌رز كردووه بۆ كڕینی خانوویه‌ك، ده‌مانه‌وێ بزانین له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا كه قه‌رزه‌كه ده‌ده‌ینه‌وه، ده‌بێ مانگێ چه‌نده قه‌رز بده‌ینه‌وه. زانیارییه‌كانی قه‌رزه‌كه ١. بڕی قه‌رزه‌كه: (٠٠٠ ٢٠٠٠). ٢. ماوه‌ی دانه‌وه: (٣٠) ساڵ، ساڵی (١٢) جار. ٣. سووی قه‌رزه‌كه: (٦٪) له ساڵدا و ساڵی (١٢) جار. فۆرمۆلی دانه‌وه ده‌مانه‌وێ به نووسینی كۆدێك له خانه‌یه‌كی ئێكسێڵدا بزانین مانگانه ده‌بێ چه‌نده له‌و قه‌رزه بده‌ینه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له خانه‌یه‌كی ئێكسێڵدا ئه‌مه ده‌نووسین:=PMT(6%/12;30*12;2000000) ڕوونكردنه‌وه ١. هێمای (=) واته ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه فۆرمۆلێكه. ٢. (PMT) كورته‌ی (PAYMENT)ه واته ”دانه‌وه، پاره‌دانه‌وه”. گرنگ: له‌بیرتان نه‌چێ كه ئه‌مه بۆ پرۆگرامێكی ئێكسێڵه كه زمانی سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئینگلیزی بێت، ئه‌گه‌ر ئێكسێڵه‌كه‌تان به زمانێكی تره ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن بزانن(PMT) به‌و زمانه ده‌بێته چی، بۆ وێنه به سویدی ده‌بێ بنووسرێ: (BETALNING)، سه‌رنج بده كه له سویدی ته‌نانه‌ت كورته‌ی وشه‌كه‌ش نانووسرێت به‌ڵكوو هه‌موو وشه‌كه ده‌نووسرێت. ٢. (12 / 6%)، سووی قه‌رزه‌كه‌مانه كه دابه‌شمان كردووه به‌سه‌ر (١٢) مانگدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سووی مانگێكمان بۆ ده‌ركه‌وێت. ٣. (12*30)، ماوه‌ی قه‌رزدانه‌وه‌كه‌مانه كه (٣٠) ساڵه و له‌گه‌ڵ (١٢)دا (لێكدان = ضرب)مان كردووه چونكوو له ساڵێكدا (١٢) جار ده‌یده‌ینه‌وه. ٤. (2000000) بڕی قه‌رزه‌كه‌مانه له ئه‌مڕۆدا. ٥. كاتێ ئه‌و فۆرمۆله بنووسین و پاشان ده‌ست بنێین به دوگمه‌ی (Enter)دا ده‌بینین كه بڕی قه‌رزه‌كه‌مان به ڕه‌نگی سوور پیشان ده‌دات كه مانگانه ده‌بێ بیده‌ینه‌وه. بۆیه سووره چونكوو ئه‌نجامی ئه‌و فۆرمۆله (ڕه‌نووس = رقم)ێكه ده‌بێ بدرێته‌وه و خۆی هێمای (-) ی له ته‌نیشتی داناوه كه واته ئه‌م (ڕه‌نووس = رقم) ه (نه‌رێیی = ناقص، منفی) یه و ئێكسێڵ ئه‌و چه‌شنه ڕه‌نووسانه به سوور پیشان ده‌دات. هه‌روه‌ها كورته‌ی یه‌كه‌ی پاره‌ی وڵاته‌كه‌ش له ته‌نیشتی ده‌نووسێت. پوخته له‌م وتاره‌دا فۆرمۆلێك و نموونه‌یه‌كمان نووسی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ئێكسێڵدا به‌كاری بهێنین تا بزانین بڕی قه‌رزێك له مانگدا چه‌نده، ئێوه ده‌توانن لای خۆتان ماوه‌ی دانه‌وه یان بڕی قه‌رز و سووه‌كه بگۆڕن. دیاره به ئه‌نجامی جۆربه‌جۆر ده‌گه‌ن. |