پێشه‌كی بێگومان هه‌ندێ جار ویستووتانه له بانك بڕێ پاره قه‌رز بكه‌ن، ئه‌و پاره‌یه (سو‌و interest)یه‌ك ده‌چێته سه‌ری و پاش ماوه‌یه‌ك ده‌بێ بدرێته‌وه. ڕه‌نگه ژماردنی ئه‌وه بۆتان ئاسان نه‌بێ كه چه‌نده له‌سه‌رتان ده‌كه‌وێ و چ بڕێك ده‌بێ بده‌نه‌وه. مایكرۆسۆفت ئێكسێل خۆی (داڕێژه = قالب = template)ێكی ئاماده‌ی هه‌یه كه ده‌توانن به‌كاری بهێنن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.قه‌رز گریمان ده‌مانه‌وێ بڕی (٠٠٠ ١٠٠) دۆلار یان دراوی هه‌ر وڵاتێكی تر، به (١٠٪) سو‌و، بۆ ماوه‌ی (٢) ساڵ، له بانكێ قه‌رز بكه‌ین. داوامان له مایكرۆسۆفت ئێكسێل ئه‌وه‌یه ئه‌و پرۆسه‌یه‌مان بۆ بژمێرێ، بێ ئه‌وه‌ی خۆمان هیچ له بیركاری بزانین. له هه‌ر ساڵێكیشدا (١٢) جار له قه‌رزه‌كه ده‌ده‌ینه‌وه. قه‌رزژمێر له ئێكسێلدا ئێمه لێره تاقیكارییهكهمان به مایكرۆسۆفت ئێكسێلی ٢٠٠٣ ده‌كه‌ین كه به زمانی ئینگلیزییه، بێگومان بۆ زۆر وه‌شانی تر و به هه‌ر زمانێ تریش ده‌بێ:پرۆگرامی مایكرۆسۆفت ئێكسێل بكه‌نه‌وه و پاشان بچن بۆ: ١. (په‌ڕگه File)، دوایی (نوێ… New…):له لای ڕاستی لاپهڕهكراوهكهی ئێكسێل لیستهیهكتان بۆ ده‌رده‌چێت: ٢. كرته بكه‌نه سه‌ر (له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌م… On my computer…). پهنجهرهیهكتان بۆ ده‌رده‌چێت، كرته بكه‌نه سه‌ر (زمانه tab)ی (Spreadsheet solutions) و پاشان له‌ژێریدا (قه‌رزدانه‌وه Loan Amortization) ده‌ستنیشان بكه‌ن و دواتر (OK)ی لێ بده‌ن. ئێسته ئیتر داڕێژه ئاماده‌كراوی ئێكسێلتان له‌به‌ر ده‌ستتایه و ته‌نها چه‌ند زانیارییه‌كی بده‌نێ، خۆی هه‌موو شتێكتان بۆ ده‌ژمێرێ. ئێمه له ژێر (نرخهپێدراوهكان Enter Values)دا، زانیارییه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ده‌ینێ: ١. له خانه‌ی به‌رده‌م (بڕی قه‌رز Loan Amount) بڕی ئه‌و پاره‌یه ده‌نووسین كه ده‌مانه‌وێ قه‌رزی بكه‌ین، واته: 100000 كه لێره به دۆلاره، به‌ڵام ده‌توانی وای دابنێی كه یه‌كه‌ی پاره‌ی ئه‌و وڵاته‌یه كه مه‌به‌ستته. ٢. له خانه‌ی به‌رده‌م (ڕاده‌ی سووی ساڵانه Annual Interest Rate) ڕاده‌ی ئه‌و (سو‌و Interest)ه ده‌نووسین كه ساڵانه ده‌چێته سه‌ری، كه (١٠٪)ـه. ٣. له خانه‌ی به‌رده‌م (قۆناغی قه‌رز به ساڵ Loan Period in Years) قۆناغی ئه‌و چه‌ند ساڵه ده‌نووسین كه قه‌رزه‌كه ده‌خایه‌نێ، كه ئێمه به (٢) ساڵ دامان ناوه. ٤. له خانه‌ی به‌رده‌م (ژماره‌ی دانه‌وه‌كان له ساڵدا Number of Payments per Year) ژماره‌ی ئه‌و جارانه ده‌نووسین كه له ساڵێكدا قه‌رزه‌كه ده‌دینه‌وه، كه (١٢) جاره له ساڵێكدا. ٥. له خانه‌ی به‌رده‌م (ده‌ستپێكی ڕێكه‌وتی قه‌رز Start Date of Loan) ڕێكه‌وتی ده‌ستپێكی قه‌رزكردنه‌كه ده‌نووسین. ٦. له خانه‌ی به‌رده‌م (زێده دانه‌وه خۆویستهكان Optional Extra Payments) ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هه‌ر جارێك سه‌ره‌ڕای بڕی قه‌رزه‌كه، بڕێكی زێده‌ش بده‌ینه‌وه، كه ئێمه هیچی تێدا نانووسین. ٧. له ژێرترهوه له به‌رده‌م (ناوی قه‌رزده‌ر Lender Name) ئه‌گه‌ر پێمان خۆش بوو ناوی قهرزدهرهكه ده‌نووسین، كه ئێمه هیچی تێدا نانووسین.ئیتر ده‌بینین كه ئێكسێل له ژێره‌وه، خۆی مانگ به مانگ، هه‌تا ماوه‌ی (٢) ساڵه‌كه، كه (٢٤) مانگه، بۆمان ده‌ژمێرێ كه ده‌بێ چه‌نده قه‌رز بده‌ینه‌وه:هه‌روه‌ها له لای ڕاستیشه‌وه ده‌بینن كه (پوخته‌ی قه‌رز Loan Summary)ه‌كه‌مان پیشان ده‌دات، بۆ نموونه ده‌بینین كه تێكڕای قهرزدانهوهكه له مانگدا، ژماره‌ی ئه‌و جارانه‌ی كه قه‌رزه‌كه ده‌ده‌ینه‌وه و هه‌روه‌ها ده‌بینین كه (سه‌رجه‌م سو‌و Total Interest)ه‌كه‌مان چه‌نده، واته ئه‌و پاره زێده‌یه‌ی كه سه‌ره‌ڕای قه‌رزه‌كه‌مان ده‌بێ بیده‌ینه‌وه: پوخته له‌م بابه‌ته‌دا توانیمان له مایكرۆسۆفت ئێكسێل وه‌كوو “قه‌رزژمێر”ێك كه‌ڵك وه‌رگرین تا بزانین له ڕه‌وتی قهرزدانهوهیهكدا چه‌نده ده‌بێ پاره بده‌ینه‌وه. خۆتان ده‌توانن ڕاده‌ی پاره‌كه یان ساڵه‌كان یان ڕاده‌ی سووه‌كه بگۆڕن تا جیاوازییهكهتان بۆ ده‌ركه‌وێت. تاقیی بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ بڕی دوو ملیۆن بۆ كڕینی خانوویه‌ك قه‌رز بكه‌ن له ماوه‌ی سی ساڵدا به سوویه‌كی (٦٪)، ده‌بێ له كۆتاییدا چه‌نده سو‌و بده‌نه‌وه. جارێكی تر هه‌ر هه‌مان پاره و ماوه، به‌ڵام به سوویه‌كی (٥٪) بژمێرن، بزانن جیاوازییه‌كه‌ی چه‌نده. |