كارتی لێخوڕینی كۆمپیۆته‌ر له ئه‌ورووپا (4)

“زانیاریی گشتی له بواری ئایتی ـ 3 ـ”: 

چۆن كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت قسه ده‌كا؟ 
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپیۆته‌ری تر “قسه” بكا (كاڵاڕه‌ق hardware)ی تایبه‌تیت پێویسته و چه‌ند جۆرێكیان هه‌یه كه لێره باسیان ده‌كه‌ین: (مۆدێم modem):ئامێرێكه‌ به‌كاری ده‌به‌ی بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپیۆته‌ری تر له‌ڕێی تۆڕی ته‌له‌فۆنه‌وه.خێراییی مۆدێم وا ده‌پێورێ كه له چركه‌یه‌كدا چه‌ند (بیت bit = دانه) ده‌گوێزرێته‌وه، واته: (bit/s).

زۆرترین خێراییی مۆدێمێك 56000 (بیت bit = دانه)ه له چركه‌یه‌كدا و وا ده‌نووسرێ: (56 Kbit/s). (ISDN):ئه‌میش جۆرێكی تره و تۆڕی ته‌له‌فۆن به‌كار ده‌بات و خێرایییه‌كه‌ی ده‌توانێ بگاته: (128 kbit/s)، واته 128 هه‌زار بیت له چركه‌یه‌كدا. (باندی به‌رین broadband):له‌م ڕێگه‌یه‌وه به خێرایییه‌كی فره زۆرتر له مۆدێم و ISDN ده‌توانی پێوه‌ند ببی به ئینته‌رنته‌وه. هه‌روه‌ها پاره‌یه‌كی دیاریكراو له مانگانه‌دا ده‌بێ بده‌ی. خێراییی (باندی به‌رین broadband) له نێوان 2000 تا 10000 كیلۆبیت له چركه‌یه‌كدایه و وا ده‌نووسرێ: (2-10 Mbit/s). 

(باندی به‌رین broadband) ته‌كنیكی جۆربه‌جۆری هه‌یه: (Adsl):یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌یه به‌كاری ده‌به‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی باندی به‌رین پێوه‌ند ببی به ئینته‌رنته‌وه. ئه‌م ئامێره هێڵی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت به‌كار ده‌بات. (radiolink):ئه‌میش ته‌كنیكێكی تری باندی به‌رینه و به شێوه‌ی بێته‌له. (Kabel Modem):به كابلی مۆدێم ده‌توانی خۆت به ئینته‌رنته‌وه گرێ بده‌ی له‌ڕێی تۆڕی كابلی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ته‌وه. (كارتی ڕ‌ایه‌ڵه network-card):بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به ته‌كنیكی (باندی به‌رین broadband) به ئینته‌رنته‌وه پێوه‌ند ببی ده‌بێ (كارتی ڕ‌ایه‌ڵه network-card)ت هه‌بێ كه له‌نێو كۆمپیۆته‌ره‌كه‌تدا داده‌نرێ.   

درێژه‌ی هه‌یه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *