“زانیاریی گشتی له بواری ئایتی ـ 4 ـ”: دۆزینه‌وه‌ی (كاڵاڕه‌ق hardware): ویندۆزی XP زۆر زیره‌كانه هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ریی هه‌یه بۆ (دامه‌زراندن install)ی (كاڵاڕه‌ق hardware)ی نوێ. بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی كرته بكه سه‌ر (ده‌ستپێك Start) و پاشان (یارمه‌تی و پاڵپشتی Help and Support).له لای چه‌په‌وه چه‌ند (به‌سته‌ر Link)ێك ده‌بینی، كرته بكه سه‌ر به‌سته‌ری (كاڵاڕه‌ق hardware) و له‌وێ به‌سته‌ری كۆمه‌ڵێ زانیاریی جۆربه‌جۆرت بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه ده‌توانی بیخوێنیته‌وه و فێری بی. (كاڵانه‌رم software) فێر ده‌كات كاتێ كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت هه‌ڵده‌كه‌ی ڕ‌اپۆرت ده‌دات كه چ (كاڵاڕه‌ق hardware)ێك هه‌یه و دامه‌زراوه. به‌ڵام (كاڵاڕه‌ق hardware) له كۆمپیۆته‌رێكدا پێویستی به شێواز و ده‌ستووری كار هه‌یه كه باسی بۆ بكا چی بكات. بۆ ئه‌و كاره (كاڵانه‌رم software) پێویسته.دوو جۆره (كاڵانه‌رم software)ی جۆربه‌جۆرت هه‌یه. (Operative System) و (applications). (سیسته‌می ئوپه‌راتیڤ Operative System): سیسته‌می ئۆپه‌راتیڤ، (ئه‌رك function)ه بنه‌ماییه‌كانی كۆمپیۆته‌ر ده‌گرێته ئه‌ستۆ، ئه‌ركی وه‌كوو جێبه‌جێكاریی (په‌ڕگه file)كانت و هه‌روه‌ها وا ده‌كات كه بتوانی پرۆگرامی جۆربه‌جۆر دامه‌زرێنی. دوو ئاسایی‌ترین جۆره‌كانی كۆمپیۆته‌ر واته pc و Macintosh سیسته‌می ئۆپه‌راتیڤی جۆربه‌جۆر به‌كار ده‌به‌ن و وه‌كوو یه‌ك نین.Macintosh به‌كاربه‌ری (Mac OS)ه و pc به‌كارهێنه‌ری (Microsoft Windows)ه. Linux سیسته‌مه‌ئۆپه‌راتیڤێكی ئاساییه له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپیۆته‌رانه‌ی كه وه‌كوو ئێزگه‌ی كار ئیش ده‌كه‌ن. Linux هه‌م بۆ pc و هه‌میش بۆ Macintosh هه‌یه. درێژ‌ه‌ی هه‌یه |