زانیاریی گشتی له بواری ئایتی (5) program ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه كاریان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ی زۆر جار application یشیان پێ ده‌وترێ. پرۆگرام به‌كار ده‌برێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له‌گه‌ڵ ئینته‌رنت، وشه‌ڕێكخه‌ر، ژمێریاری، بنكه‌ی زانیاری، فۆرم، ڕه‌نگاڵه، پۆله‌پرۆگرام و هتد كار بكه‌ی. (وێبگه‌ڕ web browser) وێبگه‌ڕ یارمه‌تیت ده‌دات كه بچیته ناو ئینته‌رنت و له‌وێوه كاتێ كرته ده‌كه‌یته سه‌ر به‌سته‌ره‌كان بچیته ناو ماڵپه‌ڕی جۆربه‌جۆره‌وه. وێبگه‌ڕی جۆربه‌جۆر هه‌یه وه‌كوو: Microsoft Explorer و Netscape Navigator كه له‌گه‌ڵ یه‌ك جیاوازییان هه‌یه. ftp-program پرۆگرامی ftp پێویستن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی (په‌ڕگه file) بخه‌یته سه‌ر ئینته‌رنت یان له‌وێ بیهێنی. layout program هه‌روه‌ها پرۆگرامی dtp شی پێ ده‌وترێ كه كه كورته‌ی (desktop publishing)ه. به‌كار ده‌برێت بۆ دروستكردنی بۆ وێنه لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه. پرۆگرامی وێنه به‌كار ده‌برێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وێنه كار بكه‌ی و گرافیك چێ بكه‌ی. (پۆله‌پرۆگرام group program) له‌نێو كۆمپانیاكاندا به‌كار ده‌چێ و ده‌توانێ پێكهاتوو بێ له پۆستی ئه‌له‌كترۆنی، پلانڕشتنی كات و كۆنفرانسی ئه‌له‌کترۆنیكی. adminstrative program كاروباری مووچه و تۆماركردنی پیتاكی كۆمپانیایه‌ك جێبه‌جێ ده‌كات. (پرۆگرامه یه‌كخراوه‌كان integrated programs) ئه‌مانه ئه‌ركی جۆربه‌جۆر به‌ڕێوه ده‌به‌ن. بۆ نموونه پرۆگرامی Microsoft works كه بریتییه له پرۆگرامی وشه‌نووسین، پرۆگرامی ژمێركاری و بنكه‌ی زانیاری یان Sun Staroffice Freeware به‌و پرۆگرامانه ده‌وترێن كه به‌كارهێنانیان به‌خۆڕایی و ئازاده Shareware به‌و پرۆگرامانه ده‌وترێن كه ده‌توانی له ماوه‌ی قۆناغێكدا به‌كاریان بێنی و تاقییان كه‌یته‌وه و پاشان بڕیار بده‌ی كه ده‌ته‌وێ بیكڕی یان نا. واته بۆ به‌كارهێنانیان ده‌بێ پاره بده‌ی.درێژه‌ی هه‌یه |