زانیاریی گشتی له بواری ئایتی (6) چاوپێكه‌وتنی كۆمپیۆته‌ر له (ڕایه‌ڵه network)دا (ئایتی IT) واته ته‌كنیك یان ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و له‌به‌رگره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه‌یه بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری به‌شێوه‌ی ئه‌له‌كترۆنیكی. (ڕایه‌ڵه network) ئه‌و كۆمپیۆته‌رانه‌ن كه له‌گه‌ڵ یه‌ك پێوه‌ندی ده‌گرن و به كێبڵ یان تۆڕی ته‌له‌فۆنه‌وه به یه‌ك گرێ دراون. (ڕایه‌ڵه‌ی خۆماڵی local network) ڕایه‌ڵه‌ی خۆماڵی یان (LAN = local area network) زۆر جار ڕایه‌ڵه‌یه‌كه له‌ناو بینایه‌كدا. دوو جۆره ڕایه‌ڵه‌ی خۆماڵی هه‌یه: 1. تۆڕی (ڕاژه‌خواز client/ ڕاژه‌كار server): له وه‌ها تۆڕێكدا یه‌كێك له كۆمپیۆته‌ره‌كان (ڕاژه‌كار server)ه كه تواناییه‌كانی خۆی دابه‌ش ده‌كا به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپیۆته‌ره‌كانی تر كه پێیان ده‌وترێ (ڕاژه‌خواز clinet) كه (ڕاژه service) وه‌ر ده‌گرن. 2. تۆڕی peer to peer له وه‌ها تۆڕێكدا هه‌موو تواناییه‌كان وه‌كوو یه‌ك له یه‌كه‌وه دابه‌ش ده‌بنه سه‌ر یه‌ك و هاونرخن. (ڕایه‌ڵه‌ی جیهانی Global network) كه (WAN = wide area network)یشی پێ ده‌وترێ و به‌و ڕایه‌ڵانه ده‌وترێن كه له مه‌ودایه‌كی گه‌وره‌ی جوگرافیدا به‌ربڵاون. له یه‌ك ڕایه‌ڵه‌دا هه‌موو ده‌توانن له چاپكه‌ر، وێنه‌خوێنه‌ر، گرێدانی ئینته‌رنت، بنكه‌ی زانیاری و هتد وه‌كوو یه‌ك كه‌ڵك وه‌رگرن، واته وه‌كوو یه‌ك له‌نێو هه‌موواندا دابه‌ش ده‌بێ. درێژه‌ی هه‌یه¨ |