زانیاریی گشتی له بواری ئایتی (7)
پۆله‌پرۆگرام له ڕایه‌ڵه‌دا
پرۆگرامه‌كانی (Microsoft Exchange Server) و (Lotus Notes/Domino) نموونه‌ی دوو جۆره پۆله‌پرۆگرامن كه له ڕاژه‌كارێكی ناو ڕایه‌ڵه‌یه‌كدا ده‌توانی دایان مه‌زرێنی.
له پۆله‌پرۆگرامی ناو ڕایه‌ڵه‌یه‌كدا ئه‌م ئه‌گه‌رانه هه‌یه:
- ناردنی پۆستی ئه‌له‌كترۆنیكی له‌نێوان به‌كارهێنه‌ره‌كان.
- له‌پێشدانووسینی دیمانه‌كان (دیداره‌كان) له‌نێو ڕۆژژمێرێكدا.
- به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفرانسی ئه‌له‌كترۆنیكی.
- به‌كارهێنانی پرۆگرامی ئه‌رشیڤ بۆ پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوبه‌ش.
(ئینترانت intranet)
ئینترانت زانیارییه‌كانی نێو ڕێكخراو یان كۆمپانیایه‌ك دابین ده‌كات. هه‌ندێ به‌شی ئینترانت له‌ڕێی ڕایه‌ڵه خۆماڵییه‌كه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و هه‌ندێ تر له‌سه‌ر ئینته‌رنت جێبه‌جێ ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر ئینترانته‌كه‌ت له‌سه‌ر ئینته‌رنته (ڕێبازێكی خۆخستنه‌ناوی سیسته‌م log in system)ت پێویسته كه وا ده‌كات ته‌نها ئه‌وه‌ی كه ڕێپێدراوه ده‌ستی ده‌گاته زانیارییه‌كان.
ئینته‌رنت ڕایه‌ڵه‌یه‌كی زه‌به‌لاح
ئینته‌رنت كۆمه‌ڵێ ڕایه‌ڵه‌كۆمپیۆته‌ری لێك پێوه‌نددراون. ئه‌گه‌ر خۆت به ئینته‌رنته‌وه پێوه‌ند بده‌ی ده‌توانی له‌گه‌ڵ كۆمپیۆته‌ر له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه وتووێژ بكه‌ی.
ئینته‌رنت له 60ـه‌كاندا له وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن هێزی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكاوه به‌دی هات. ڕایه‌ڵه‌کانی چوار زانستگه‌ی ئه‌مریكی پێكه‌وه گرێ دران و بنه‌ماكانی ئینته‌رنتیان پێك هێنا.
بیره‌که له‌وێوه سه‌ری هه‌ڵدا كه ئه‌گه‌ر په‌لامارێكی سوپایی به‌شانێكی ڕایه‌ڵه‌كه تێك بدات ده‌بوا زانیارییه‌كان ڕێگه‌یه‌كی تر بدۆزنه‌وه. ئه‌وڕۆكه‌ش ئینته‌رنت هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئیش ده‌كات.
زانیاری كه له‌لایه‌ن ڕایه‌ڵه‌یه‌كه‌وه بۆ ڕایه‌ڵه‌یه‌كی تر ده‌نێردرێ له‌سه‌ر ئینته‌رنت ڕێگه‌یه‌كی دیاریكراوی نییه به‌ڵكوو له‌و به‌سته‌ر و ڕایه‌ڵانه‌وه تێده‌په‌ڕێ كه له‌و ئانه‌دا ئیش ده‌كه‌ن. له‌سه‌ر ئینته‌رنت سه‌باره‌ت به‌م مێژووه گه‌لێ زانیاری هه‌یه.
درێژه‌ی هه‌یه