زانیاریی گشتی له بواری ئایتی (8) مه‌به‌ست له (په‌یوه‌ندی به ئینته‌رنێت) چییه؟ كۆمپیۆته‌رێكی تاكه‌كه‌س یان ڕایه‌ڵه‌یه‌كی خۆماڵی ڕاسته‌وخۆ به ئینته‌رنێته‌وه په‌یوه‌ند نابێ. كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت په‌یوه‌ند ده‌بێ به (هه‌ڵسووڕێنه‌رێكی ئینته‌رنێت Internet operator) كه له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێتدا په‌یوه‌ندیی هه‌یه. هه‌موو هاتوچۆیه‌ك بۆ ئینته‌رنێت له‌ڕێی (هه‌ڵسووڕێنه‌رێكی ئینته‌رنێت Internet operator)ـه‌وه ڕوو ده‌دات و زۆر جاریش له گه‌لێ هێڵی جۆربه‌جۆره‌وه ده‌كرێت. ئینته‌رنێت له ده‌ستپێكدا به ته‌واوی به‌شێوه‌ی (ده‌ق text) بوو و مرۆڤ وشه‌كۆماندۆی تایبه‌تیی به‌كار ده‌برد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك په‌یوه‌ندی بگرێ. فیزیازانێكی (ته‌نۆچكه particle) له ژنێڤدا ئه‌و شته‌ی گۆڕی. (World Wide Web = WWW) یه‌كه‌مجار له سه‌ره‌تای 1990ـه‌کاندا له‌لایه‌ن (Tim Bernes-Lee) و هاوكاره‌كانی له ناوه‌ندی فیزیای ته‌نۆچكه، CERN، له ژنێڤدا به‌دی هات. ئه‌وان پێویستیان به شێوه‌یه‌كی باشتر هه‌بوو كه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت پێكه‌وه (په‌یامگواستنه‌وه communication) بكه‌ن و ئه‌وه بوو كه زمانێكی ڕاڤه‌ی په‌ڕه خوڵقێندرا كه پێی ده‌وترێ (html). وێب به وێنه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ئه‌وڕۆكه باوه له‌دایك بوو. ئینته‌رنێت پاش ئه‌وه زیاتر له‌لای هه‌مووانه‌وه ناسرا و بێگومانیش به‌كارهێنانی خۆشتر بوو. له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ئه‌م شتانه‌ت هه‌یه: پۆستی ئه‌له‌كترۆنیكی، یه‌كێك له كۆنترین فرمانه‌كانی ئینته‌رنێته بۆ ئه‌وه‌ی په‌یام بۆ یه‌كتر بنێردرێ. ¨ (كۆمه‌ڵه‌كانی دانوستان discussion groups) له‌وێدا ده‌توانی له شێوه جۆربه‌جۆره‌كانی (تاووتوێكردن debate) به‌شداری بكه‌ی. Usenet News مه‌كۆ (forum)یه‌كی تاووتوێكردنه له‌سه‌ر ئینته‌رنێتدا. هه‌ندێ له كرێده‌رانی ئینته‌رنت زیاتر له 20.000 گرووپ و كۆمه‌ڵه‌یان هه‌یه. لیسته‌ی پۆستی ئه‌له‌كترۆنیكی ش (مه‌كۆیه‌كی دانوستان a discussion forum)ـه كه به شێوه‌ی پۆل و گرووپه هه‌روه‌كوو كۆمه‌ڵه و گرووپه‌كانی دانوستان. بۆ به‌شداربوون ده‌بێ خۆت به لیسته‌ی پۆستێكی ئه‌له‌كترۆنیكییه‌وه بناسێنی و دوایی هه‌موو سه‌رباسی لیسته‌كه ده‌نێردرێ بۆ ناونیشانی پۆستی ئه‌له‌كترۆنییه‌كه‌ت. ئه‌رشیڤی په‌ڕگه‌كان كه ئاخێنراوه له په‌ڕگه‌كانی پرۆگرام، وێنه‌كان، مۆسیقا و هتد. ئه‌رشیڤه گه‌وره‌كانی په‌ڕگه‌كان له‌لایه‌ن زانستگه‌كان، به‌شگه (شه‌ریكه)كان و ڕێكخراوه‌كان چاوه‌دێری ده‌كرێن. گه‌لێكیان ئازادن كه به‌كار بهێنرێن. گه‌ڕان به‌دوای شتێك‌دا له ئینته‌رنێت ئینته‌رنێت له‌به‌رگره‌وه‌ی گه‌لێك زانیاریی زۆروزه‌به‌ندی پۆلێننه‌كراوه. له‌و لاشه‌وه كۆمه‌ڵێك ڕاژه بۆ پشكنین و گه‌ڕان له ئارادایه. به‌ناوبانگه‌كانیان پێیان ده‌وترێ ماتۆڕی گه‌ڕۆك و، له‌ناو (net)دا به‌دوای ئه‌و لاپه‌ڕه وێبییانه ده‌گه‌ڕێن كه ئه‌و وشانه‌یان تێدایه كه تۆ ده‌ته‌وێ بۆت بگه‌ڕێن. دوو ماتۆڕی گه‌ڕۆكی به‌ناوبانگ بریتین له: www.altavista.com www.google.com ڕاژه‌كانی كاتالۆگ لاپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت پۆلێن ده‌كه‌ن و له (هاوپۆل category)ی جۆربه‌جۆر دایان ده‌نێن. بۆ نموونه سه‌یری: www.yahoo.com بكه‌ن. كۆمه‌ڵێك له ڕاژه‌كاره پشكنه‌ره‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی شتێك كه‌ڵک له كۆده‌كانی (meta) وه‌رده‌گرن. سەیری بکەن. www.metacrawler.com |