تا چ ڕاده‌یه‌ك له بنه‌ماكانی كۆمپیۆته‌ر شاره‌زاییت هه‌یه؟ ئایا ده‌توانی كاڵاڕه‌ق (hardware) و پرۆگرامه‌كانی كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت سه‌ربه‌خۆ به‌كار بێنی بێ ئه‌وه‌ی پێویستت به یارمه‌تیی كه‌سێ هه‌بێ؟ تا چ ڕاده‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی هێمنانه ده‌توانی له‌سه‌ر ئینته‌رنت وێبگه‌ڕی (surfing) بكه‌ی؟
ئه‌گه‌ر له یاسا بنه‌ماییه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری (IT) و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کانی كۆمپیۆته‌ر شاره‌زاییت هه‌بێ ده‌توانی (كارتی لێخوڕینی كۆمپیۆته‌ر له ئه‌ورووپا European computer driving licence ”ECDL”) وه‌رگری.
وه‌ك چۆن ئاژوه‌رێكی ئۆتۆمۆبیل كارتی لێخوڕین وه‌رده‌گرێ، كه‌سێكیش كه شاره‌زاییی له بنه‌ماكانی كۆمپیۆته‌ر هه‌بێ ده‌توانێ له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌شداری بكا و ئه‌گه‌ر سه‌ر كه‌وت ECDL وه‌رده‌گرێ.
ئه‌م كارته وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ساڵی 1995 كه‌وته ئاراوه به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی زانیارییه‌كانی ئای‌تی له ئه‌ورووپادا. ئه‌م كارته به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ زانیارییه‌كانت له‌سه‌ر ئای‌تی و كۆمپیۆته‌ر.
ئه‌م بابه‌ته پێك هاتووه له حه‌وت به‌شی سه‌ره‌كی كه له‌به‌ر دوورودرێژیی بابه‌ته‌كان ئێمه ته‌نها ئاماژه ده‌كه‌ینه به‌شی یه‌كه‌می و به‌و جۆره زۆر به‌خێرایی لاپه‌ڕه‌یه‌كی ئه‌و زانسته‌تان بۆ ده‌خرێته به‌رده‌ست.
ئه‌م بابه‌ته له‌م 7 به‌شه جۆربه‌جۆره پێك هاتووه:
1. زانیاریی گشتی له بواری ئای‌تی.
2. مایكرۆسۆفت ویندۆز.
3. مایكرۆسۆفت وۆرد.
4. مایكرۆسۆفت ئێكسێل.
5. كاركردن له‌گه‌ڵ بنكه‌ی زانیاری.
6. مایكرۆسۆفت پاوه‌رپۆینت.
7. ئینته‌رنت و پۆستی ئه‌له‌کترۆنیكی.
درێژه‌ی هه‌یه