“زانیاریی گشتی له بواری ئایتی ـ 1 ـ “:
لێره‌دا باسی خاڵی یه‌كه‌م واته باسی “زانیاریی گشتی له بواری ئایتی” ده‌كه‌ین:
به‌شه جۆربه‌جۆره‌كانی كۆمپیۆته‌ر:
(ته‌خته‌كلیل keyboard)، (مشك (mouse و (وێنه‌خوێنه‌ر scanner) به‌كار ده‌برێن بۆ پێدانی زانیاری (یه‌كه پێده‌ره‌كان). (په‌رده screen) و (چاپگه‌ر printer) به‌كار ده‌برێن بۆ وه‌ده‌رخستن یان پیشاندانی زانیاری (یه‌كه وه‌ده‌رنه‌ره‌كان). ئه‌م به‌شانه پێوه‌ند ده‌درێن به كۆمپیۆته‌ره‌وه كه (یه‌كه‌ی سیسته‌م)یشی پێ ده‌وترێ.
یه‌كه جۆربه‌جۆره‌كانی(بیر memory):
كۆمپیۆته‌ر سیسته‌می (ژماره‌ی دووانه binary number) به‌كار ده‌بات. ژماره‌ی دووانه، یه‌ك یان سفرێكه پێی ده‌وترێ (بیت bit = دانه). هه‌شت (بیت bit = دانه) پێكه‌وه ده‌بنه یه‌ك (بایت byte = هه‌شته، هه‌شت دانه).
كاتێ ده‌ته‌وێ بزانی كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت چه‌نده جێی شتی تیا ده‌بێته‌وه یه‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌تر به‌كار ده‌به‌ی:
KB
MB
GB
1 كیلۆبایت = 1 kB (kilobyte) كه كیلۆ = 1000، واته 1 كیلۆبایت = 1 هه‌زار بایت. له ڕاستیدا 1 kB= 1024 byte
1 مگابایت = 1 MB (megabyte) كه مگا = 1000.000، واته 1 مگابایت = 1 میلیۆن بایت یان له ڕاستیدا 1 MG = 1024 kB
1 گیگابایت = 1 GB (gigabyte) كه گیگا = 1000.000.000، واته 1 گیگابایت = 1 میلیارد بایت یان له ڕاستیدا 1 GB = 1024 MB
چه‌نده جێ له كۆمپیۆته‌ره‌كه‌تدا هه‌یه؟
بۆ ئه‌وه‌ی بزانی له كۆمپیۆته‌ره‌كه‌تدا چه‌ند جێی گیراو یان بۆش هه‌یه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ی:
(ده‌ستپێك Start).
(كۆمپیۆته‌ره‌که‌م My computer).
یان دوو كرته ده‌كه‌یته سه‌ر (كۆمپیۆته‌ره‌که‌م My computer) له‌سه‌ر (ڕووپه‌ڕ desktop)ه‌كه‌ت.
پاشان دوو كرته ده‌كه‌یته سه‌ر یه‌كه‌ی (په‌پكه‌ڕه‌ق Hard Disk)ی (C:) و پاشان (تایبه‌تمه‌ندییه‌کان Properties) و دوای ئه‌وه له به‌شی (گشتی General) ده‌توانی بخوێنیته‌وه كه چه‌نده جێی بۆش یان داگیراوت هه‌یه له‌سه‌ر (په‌پكه‌ڕه‌قHard Disk )ی كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت.
درێژه‌ی هه‌یه