كارتی لێخوڕینی كۆمپیۆته‌ر له‌ ئه‌ورووپا (3)

“زانیاریی گشتی له بواری ئایتی ـ 2 ـ”:

حه‌وت یه‌كه‌ی گرنگی كۆمپیۆته‌ر:

  1. (په‌پكه‌ی نه‌رم Floppy Disk).
  2. (په‌پكه‌ی ڕه‌ق Hard Disk).
  3. (په‌پكه‌ی سی‌دی ڕۆم CD-rom Disk).
  4. (په‌پكه‌ی دی‌ڤی‌دی DVD Disk).
  5. (بیری ناوه‌كی Internal Memory).
  6. (پروسسور ـ چاره‌سه‌ركه‌ر، یه‌كه‌ی ناوه‌ندی Processor)
  7. (ته‌خته‌ی سه‌ره‌كی mother board)

(په‌پكه‌ی نه‌رم Floppy Disk)

ئه‌مانه په‌پكه‌ی موگناتیسین و 1,44 MBی تیا كۆ ده‌بێته‌وه.

(په‌پكه‌ی ڕه‌ق Hard Disk)

ئه‌مه له‌نێو كۆمپیۆته‌ره‌كه‌تدا قایم كراوه و پێك هاتووه له چه‌ند په‌پكه‌یه‌كی موگناتیسی.

خێراییی گواستنه‌وه‌ی (دراوه data) بڕیار ده‌دات كه زانیاری چه‌نده خێرا له (په‌پكه‌ی ڕه‌ق Hard Disk)ه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ كۆمپیۆته‌ر. خێرایییه‌كه به كیلۆبیت له چركه‌یه‌كدا ده‌پێورێ.

جگه له سیسته‌می ئوپه‌راتیڤ و زۆربه‌ی ئه‌‌و پرۆگرامانه‌ی كه له كۆمپیۆته‌ره‌كه‌دا به‌كار ده‌برێن ده‌توانی له‌سه‌ر (په‌پكه‌ی ڕه‌ق Hard Disk)ه‌كه‌ هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی كه پێت خۆشه كۆیان كه‌یته‌وه پاشه‌که‌وت بكه‌ی، بۆ وێنه پرۆگرامێكی نوێ، (په‌ڕگه‌‌یه‌كی دراوه a data file) و (په‌ڕگه‌‌یه‌كی وێنه a photo file).

(په‌پكه‌ی سی‌دی ڕووم CD-rom Disk)

ده‌توانێ نزیكه‌ی 650 MB كۆ كاته‌وه. هێماكانی 32x، 48x یان 56x كه له ته‌نیشتیانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون پیشان ده‌ده‌ن كه یه‌كه‌ی سی‌دی ڕوومه‌كه له چاوه‌ی (لێده‌رێكی سی‌دی CD player) چه‌ند جار خێراتره.

(په‌پكه‌ی دی‌ڤی‌دی DVD Disk)

له‌ نێوان 4,6 و 17 GB له‌سه‌ریان كۆ ده‌بێته‌وه. ده‌توانی فیلمێكی سینه‌مایی له‌سه‌ر په‌پكه‌یه‌كی ئاساییی دی‌ڤی‌دی كۆ كه‌یته‌وه.

(بیری ناوه‌كی internal memory –ram-)

بیرێكی كاره، شوێنێكه وه‌كوو كۆگایه‌ك به‌كار ده‌برێ بۆ ئه‌وه‌ی شته‌كانتی تێدا هه‌ڵگری له‌و ماوه‌یه كه كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت كار ده‌كا. كاتێ كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت بكوژێنیته‌وه هه‌موو ناوه‌ڕۆكی بیره‌كه‌ ون ده‌بێت.

ئه‌گه‌ر بیری (ڕام ram)ه‌كه‌ت بچووك بێت ده‌بێته هۆی خاوبوونی كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت.

(پروسسور ـ چاره‌سه‌ركه‌ر، یه‌كه‌ی ناوه‌ندی Processor)

ئه‌مه مێشكی كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ته. به فركانسی كاتژمێر كار ده‌كات و به hertz ده‌پێورێت. 

پروسسێكی 8 MHz ی له چركه‌یه‌كدا ده‌ره‌قه‌دی 800 میلیۆن ژماره‌كاری دێت.

پروسسێكی 1 GHی له چركه‌یه‌كدا یه‌ك میلیارد ژماره‌كاری جێبه‌جێ ده‌كات.

(ته‌خته‌ی سه‌ره‌كی motherboard)

ته‌خته یان كارتی سه‌ره‌كیی ناو كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ته. 

پروسسوره‌كه له‌سه‌ر (ته‌خته‌ی سه‌ره‌كی motherboard)‌دایه. په‌پكه‌ی ڕه‌ق، یه‌كه‌ی په‌پكه‌‌نه‌رمه‌كه و یه‌كه‌ی سی‌دی ڕۆمه‌كه په‌یوه‌ند دراوه به (ته‌خته‌ی سه‌ره‌كی motherboard)یه‌وه.

بیری ناوه‌كی، كارتی گرافیك، كارتی (ڕایه‌ڵه Network)كه و هتد له‌سه‌ر (ته‌خته‌ی سه‌ره‌كی motherboard)‌دایه.

درێژه‌ی هه‌یه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *